• English
  • العربية

د. مەدیحە سۆفی

دکتۆرا لە بواری ( کەمی ئاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) دا لە زانکۆی بۆن- ئەڵمانیا. هەماهەنگیکار و توێژەری سەربەخۆیە لە ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی- کوردستانییە.

چین به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها : توێژینەوەیەك لەمەڕ گەشەی چین و فرە جەمسەری ئابووری لە جیهاندا !

د. مەدیحە سۆفی

4/17/2019 9:14:00 PM

ئەمڕۆ چین لە پێگەیەکدایە، بە جۆرێك کە لە ١٥ ی یەنوەری ساڵی ٢٠١٧ دا و لە کۆبەندی ئابووری جیهاندا لە داڤوس، وتەی کردنەوەی کۆبەندەکە، لەلایەن شی جیپینگی سەرۆکی وڵاتی چێنەوە خوێنرایەوە و وەکو خاوەن دەسەڵاتی سەرەکی و ئابووری بەهێز لە جیهاندا چووە نێو مێژوەوە ، چین لە هەوڵێکدایە باڵی خۆی بەسەر جیهاندا بکێشێ، هەر هەلێك هەبێت لەهەر شوێنێك، وەکو بوونی کەرەستەی خاو و وزە و کان و کانزا، چین بۆ وەبەرهەمهێنانی خۆی قۆرخی دەکات، بەتایبەت لە کیشوەری ئەفریقا، لەو کیشوەرەی شی جینپینگ وەکو فریاڕەس و بەهێزترین کەس

گەمەی جیۆپۆلیتیك و وزەی سوریا، لە گەمەی دەریای سپی ناوەڕاستدا

د. مەدیحە سۆفی

4/15/2018 1:34:00 PM

سەرەتای دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و بەکارهێنانی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بواری پیشەسازی و بەرهەمهێناندا، دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندی سەدەی نۆزدەهەم، ئەگەر نا لە سەردەمی چاخی بەردینەوەش، نەوت وەکو وزە بۆ ڕوناکی و مۆمیاکردن و ڕێگری لە ئاو دادان بەکار هاتووە، بەڵام وەکو دەستپێکی یەکەم بۆ هەڵکۆڵینی چاڵەنەوتەکان و تاقیکردنەوە و پشکنینی بوون و نەبوونی نەوت، لە باکۆ و ئازربایجانەوە بوو و وەکو هەڵکۆڵین بۆ دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتیش لە پێنسلڤانیای ئەمریکاوە لە ساڵی ١٨٥٩ دەستی پێکرد، لەگەڵ ئەو بەرهەمهێنانەدا

شکستی سیاسەتی ئابووری باشوری کوردستان لە ژێر سێبەری بوونی وزەدا؟

د. مەدیحە سۆفی

1/5/2018 11:14:00 AM

وزە ئەو ناوبژیکەرەی، کە هەرگیز دادپەروەر نەبووە، ئەو بەها ئابووریەی، هەرگیز لە خزمەتی وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی خۆی نەبووە، ئەو گەنجینەیەی ڕێژەیەکی زۆری دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە شەڕ و ئاشوب و نائارامی، کەچی وڵاتانی ڕۆژئاوادا دەخزێنێتە نێو کێبڕکێی ڕیزبەندی یەکەمی ئابووری جیهانیەوە لە ڕووی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و بەرهەمهێنان و داهێنانەوە و دەبن بە سودمەندی یەکەمی ئەو سامانە سروشتیەی، بێ ئەو هەموو دەرگاکانی داهێنان و تەکنەلۆژیا و گەشەی ئابووری و پەرەسەندنی زانستی لێ دادەخرێ

ڕۆلی ووزە لە پەیڕەوکردنی نادیموکراتی ووڵاتە بوژاوەکاندا لێکچواندێک لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا

د. مەدیحە سۆفی

11/11/2017 1:43:00 PM

توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی رۆڵی وزه‌ له‌ له‌ پرۆسه‌ی نادیموكراتیبون له‌ وڵاته‌ بوژاوه‌كاندا ، له‌گه‌ڵ لێكچواندێك له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا

previous 1 Next