• English
  • العربية

چەند سەرنجێکی خێرا سەبارەت بە ڕێککەوتنی چین و ئێران

ئاسیا

7/16/2020 1:08:00 PM

ئەم ڕێککەوتنەی چین و ئێران وەرچەرخانە چونکە؛

یەکەم؛ لە ڕووی سەربازییەوە (٥٠٠٠) پێنج هەزار سەربازی چینی لە ئێران دائەبەزن، ئەوەش بە پێی ڕێککەوتنەکە بەناوی پارێزگاریی کردن لە کۆمپانیا چینیەکان. ئەمەش یەکەمین دەستێوەردانی سەربازیی چینیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دووەم؛ ڕێککەوتنەکە پاڵپشتیەکی ئابوریی گرنگە لە ئێران کە (٤٠٠) چوارسەت ملیار دۆلاری چینی تیا وەگەڕئەخرێت و نەوتی ئێران بۆ ٢٥ ساڵ بە چین ئەفرۆشرێ بەنرخی ٣٠٪ ی خوار بازاڕ.

سێهەم: ئەمە ڕێککەوتنە واتە Initial Agreement نیە. وە ئەکرێت بڵێن هەم گرێبەستە هەم ڕێککەوتن..هەمیشە گرێبەست بەشێکە لە ڕێککەوتن.

چوارەم؛ ڕێککەوتنەکە ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە پاش ئەوەی لەپەرلەمانی ئێران پەسەند ئەکرێ.

پێنجەم؛ شتێکی گرنگ هەیە، بەدیم کرد. ئەویش بۆ نمونە ئێران پرۆژەیەکی گەورەی بواری تەکنەلۆژیا یان پیشەسازیی هەیە، دوو کۆمپانیا پێشکەشی ئەکەن یەک فەڕەنسی و ئەویتر چینی.. ئێران لەمەدا ئەبێت بە ناچاریی ئەوەی چین هەڵبژێرێت.

شەشەم؛ ڕووسەکان ئەم ڕێککەوتنەیان پێ ناخۆشە، ئەگەریش سەیر بکەین هەموو کاتێک لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕووسیا بۆ داکۆکی لە چین کارتی ڤیتۆی راکێشاوە. بەڵام سەیری چین بکەین و مێژووی چین لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەوا هیچ کات وەیان کەمترین کات کارتی ڤیتۆی هەبوە بۆ هەر پرسێک. بگرە لە بابەتی ئێراندا هەموو کات لەگەڵ ئەمریکیەکان بون. بەڵام ئایا لەمەولا وا ئەبێت!؟

حەوتەم؛ مێژووی ڕێکەوتن لە ئێراندا، لە زەمانی سەفەویەت، قاجار، پەهلەویەت تا ئەگاتە زەمانی دوای شۆڕش ڕوون نییە. زۆر کات هەبوە ئێرانیەکان لە بەشێک خاکی خۆیان خۆشبون بۆ زلهێزەکان. بۆ بەریتانیا ئەمەیان کردوە. بۆ ڕووسەکانیش.

هەشتەم: ڕێککەوتنەکە ئابورییە، بەڵام بە ئەگەری زۆر ڕەهەندی ئەمنی و سەربازیی ئەبێت. پێدەچێ چین لە ئێران جێگەی خۆی پتەوتر بکاو بچێت بۆ عێراق و لوبنان و سوریا.

سەرباری ئەمەش چین کار لەسەر گەشەی ئابوریی ئەکات نەک لەسەر بەهای دیموکراتیی، نعۆم چۆمسکی لەدوایین نوسینیدا سێ مەترسی دیاری ئەکات بۆ دوای کۆرۆنا، ئەوانیش بریتین لە داڕمانی دیموکراسیی و گەرمبونی گۆی زەوی و بڵاوبونەوەو مەترسی چەکە ئەتۆمییەکان..

«بەهرۆز جەعفەر»