• English
  • العربية

ئەنجامى ڕاپرسی سەبارەت بە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (12ی ئایاری 2018)

كوردستان

4/19/2018 3:59:00 PM

یەكەم: ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی MIRS

ناوەندێكی ناحكومی بێلایەنە، لە عێراق و هەرێمی كوردستان، گرنگی ئەدات بە توێژینەوە لە بواری ئاسایشی ووزە، هاوكات خۆی بەلایەنێكی گرنگ ئەزانێت لەبارەی قسەكردن لەسەر جیۆپۆڵەتیك و بارودۆخی ناوچەیی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەگشتی، تا لەم ڕێگەیەشەوە دونیای دەرەوە وەربگێڕێتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و عێراق بەتایبەتی، وە بەشداری بكات لە بەرهەمهێنانی توێژینەوەی زانستی لە بواری ئاماژە پێدراوداو ڕۆڵی هەبێت لە دروستكردنی سیاسەتی گشتی داو بەشداری زانستی بكات لەو گفتوگۆیانەی لەسەر ئاستی جیهانی دا سەبارەت بە ئێستاو ئایندەی سەرچاوەكانی ووزەو ئاسایشی هەرێمایەتی لەئارادایە، هەروەك لە وێبسایتی فەرمی دامەزراوەكەدا (www.mirs.co) بە هەر سێ زمانی ئینگلیزی- عەرەبی- كوردی پەیپەرو كارەكانی بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵانە بڵاو ئەكاتەوە.

دووەم: ئەم ڕاپرسییە بۆ؟.

ئەكرێت بە ڕاپرسی بڵێین "هەڵبژاردنێكی پێش وەخت". بەگشتی لە هەر شوێنێكی دونیادا، هیچ ڕاپرسییەك ناتوانێت بە ڕەهایی ئەو ئەنجامە ببینێتەوە، بەڵام تیمی كاروباری زانستی و بەشی پرۆژەكان لە ئینستیوتی مێدیتریانە لەمەڕ هەستیاری بارودۆخی عێراق و، وەرچەرخان و وەر نە چەرخانی سیستەمی حكومڕانی و دادگەری ڕاگوزەری "العدالە الانتقالیە" و مەترسییەكانی دروستبونەوەی بۆشاییەكی سیاسی لەم ناوچەیەو، سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی، بە گرنگیان زانی لە پاڵ تەتەڵەكردنی مەترسییەكان دا، نمونەیەكی زۆر  لە ڕای گشتی وەرگرن تاوەكو دەرفەتەكانیش تاوتوێ‌ بكەین.

سێیەم: ماوەى ڕاپرسییەكە:

ماوەى راپرسیەکە (30) سى رۆژ لە 11 ی ئازاری 2018 ەوە تا 10ی نیسانی 2018.

چوارەم: تەكنیكی ئەنجامدانی ڕاپرسییەكە

لە قۆناغی یەكەمدا، بەڕێگەی ئەلیكترۆنی (5865) پێنج هەزارو هەشت سەت و شەست و پێنج فۆڕم پڕكراوەتەوە، كە تیایدا لە ڕووی تەكنیكەوە ڕێگیری زۆر لە دەنگدانی دوبارە لە لایەن یەك كەس یان گروپێكەوە كراوە،  هاوكات هەر لەم قۆناغەدا (2557) فۆڕم بە شێوەی مەیدانی لە ناو بازاڕ و پەیمانگەو زانكۆ و شوێنە گشتییەكاندا دابەشكراوە، ئەو ناوچانەی فۆڕمیان تیا دابەشكراوە بریتی بوون لە (دهۆك، كەركوك، هەولێر، سولەیمانی، ئاكرێ‌، هەڵەبجە، كەلار، چەمچەماڵ).

لە قۆناغی دووەمدا، دەستكراوە بە جیاكردنەوەی فۆڕمەكان و، شیكاری ئەنجامەكان و، ڕیزكردنی داتاكان.

پێنجەم: ئەنجامەكانی ڕاپرسییەكە

مەبەست لەم ڕاپرسییە دیاریكردن و زانینی ئەوە نییە كە كێ‌ یەكەم و دووەمە لە هەرێمی كوردستان، بەڵكو ئەم ڕاپرسییە ئامرازێكە تا لەو ڕێگەیەوە بتوانین لەگەڵ دامەزراوە ناحكومی و حكومییە نێودەوڵەتییەكاندا (مەترسی و دەرفەتەكان) تاوتوێ‌ بكەین لە پێناو وەرچەرخانێكی ئاشتییانە لە ڕێگەی هەڵبژاردن و پەرەپێدانی دیموكراسیی و بڵاوكردنەوەی بەها مرۆییەكان.

1. دەرئەنجامى راپرسیەکە بە گوێرەى بەشداربووانى راپرسیەکە لە سەرجەم ناوچەکاندا:

 

2. دەرئەنجامەکانى راپرسیەکە لەسەر ئاستى هەر پارێزگا و ناوچەیەک بە چەند فایلێکى جیاواز هاوپێچە

بۆ بینینى دەرئەنجامەکانى راپرسیەکە لەسەر ئاستى پارێزگاکان و ناوچە جیاوازەکان کلیک لەم بەستەرانەى خوارەوەى بکە

پارێزگاى هەولێر  

پارێزگاى سلێمانى 

پارێزگاى کەرکوک 

پارێزگاى دهۆک

پارێزگاى هەڵەبجە 

ئیدارەى گەرمیان

تاراوگە

ئەنجامى راپرسیەکە لەسەر ئاستى کوردستان

سوپاس و پێزانین بۆ:

            ڕێكخراوی نوێ‌ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەكانی ژنان لە هەڵەبجە

           ڕێكخراوی كۆژین بۆ گەشەپێدان لە كەلار

سەرپەرشتیاری پرۆژە: ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی- MIRS

بەڕێوەبەری كاروباری زانستی:   د. پشتیوان فەرەج

بەڕێوەبەری پرۆژە: بیلال ئیسماعیل حەمە / ماستەر لە کارگێڕى گشتی

ژ. م: 07701454908 یان 07501241594

لۆجستیك:

سۆز بەشیر / بەكالۆریۆس لە كارگێڕی

جوتیار محەمەد عەلی / بەكالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی