حوسیەکان کێن و چیان دەوێت؟
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
1/31/2018 1:58:00 PM
جوڵانەوەى حوسیەکان لە یەمەندا بووەتە جێگەى سەرنجی دەوڵەتانى هەرێمى، پێگەیەکى بەرفراوانى لە راگەیاندنەکان و مشتومڕە سیاسیەکاندا داگیرکردووە. ئەوانەى باس لە مێژوو و خەبات و رووبەڕووبوونەوەکانى ئەم بزوتنەوەیە دەکەن دابەش بوون بەسەر دووبەرەدا: بەرەیەک، بە تەواوەتى پشتیوانیان لێدەکەن و بەرەیەکى دیکە دژیان دەوەستن.