پێشه‌كى:
ئه‌گه‌ر جیۆپۆڵه‌تیك زانستى لێكۆڵینه‌وه بێت له كاریگه‌ریی جوگرافیا به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه ،ئه‌وا هایدرۆپۆڵه‌تیكیش به‌دواداچوونه بۆ كاریگه‌ریی ئاو (H2O) له‌سه‌ر سیاسه‌ت.."دكتۆر ئیسماعیل سیراج ا‌لدین"جێگرى بانكى ده‌ولى و پسپۆر له زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكى لایوایه" زۆربه‌ى جه‌نگه‌كانى سه‌ده‌ى (20) له‌سه‌ر نه‌وت بووه، زۆربه‌ى جه‌نگه‌كانى سه‌ده‌ى (21) یش له‌سه‌ر ئاو ئه‌بن "...ئاو نهێنى ژیانه له سه‌ر زه‌وى، مرۆڤ به بێ نه‌وت و غاز ئه‌ژى، به‌ڵام بێ ئاو ناتوانێت ژیان به‌رێته سه‌ر،هه‌ركاتێك بونى كه‌م بۆیه‌وه،ئه‌وسا زیاتر هه‌ست به پێداویستى و نرخى ئاو ئه‌كه‌ین.
ئاو، پێكهاته‌یه‌كى كیمیاوییه، له دوو گه‌ریله هایدرۆجین (H) و گه‌ردیله‌یه‌ك ئۆكسجین (O) پێكدێت. زانایان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه بنچینه‌ى ژیان له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌كان ئاوه،(71%) ى ڕووى زه‌وى به ئاو داپۆشراوه، هه‌موو شتێكى زیندوو پێویستی به ئاوه،به جۆرێك په‌یكه‌ر و ڕێكخه‌رى ژیانه: جه‌سته‌ى مرۆڤ (60%) ى ئاوه،له ناو ئاژه‌ڵاندا فیل به‌ڕێژه‌ى (70%) و،له ڕووه‌كیشدا په‌تاته (80%) و ته‌ماته (95%) ى له ئاو پێكهاتووه ....تاد .مرۆڤێكى ئاسایی ئه‌توانێت ته‌نها (7) ڕۆژ بێ ئاو بژى .ئه‌گه‌ر كه‌سێك (20%) ى ئاوى له‌شى له‌ده‌ستبدات،یه‌كسه‌ر ئه‌مرێت . هه‌ر مرۆڤێك بۆ خواردنه‌وه ڕۆژانه پێویستى به (2,4) لیتر ئاوه (1) .
له ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، بۆ هه‌ر تاكێك له شوێنه‌كه‌ى خۆى ڕۆژانه بڕى (380) لیتر ئاو دابین كراوه،ئه‌گه‌ر ته‌نها (1) خوله‌ك كه‌سێك له‌ژێر دووشى حه‌مامدا بێت (19) لیترى پێویسته .بۆ شۆردنى جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لى كه‌سێك ،به‌لاى كه‌مى (154) لیتر ئاو دانراوه .ئینجا ئاو بۆ بواره‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و خواردنه‌وه‌و ئاژه‌ڵداریی و ...تاد .گرنگى بێ پایانى هه‌یه .له‌به‌ر گرنگیه‌كه‌ى هه‌موو ووڵاتێك سیاسه‌ت و یاساى ئاویی هه‌یه، ڕێككه‌وتننامه‌ى ئاویی و ده‌ریاوانى نێو-ده‌وڵه‌تى هه‌یه .
ئێمه له لێكۆڵینه‌وه باسه‌كانى پێشووماندا، گوتمان هه‌نووكه (80%) ى ووزه له جیهاندا پشت به (نه‌وت و غاز) ئه‌به‌ستێت ،نزیكه‌ى سه‌ت ساڵه نه‌وت و غاز ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى گرتووه له بازاڕه‌كانى جیهاندا، بۆ نمونه تا دێت جیهان زیاتر پێویستى به غازى شله، ساڵى (2012) جیهان (240) ملیۆن ته‌ن غازى شلى سه‌رفكردووه،پێشبینى كراوه ساڵى (2030) ئاستى به‌كاربردن (استهلاك) ى ئه‌م غازه بگاته (550) ملیۆن ته‌ن له جیهاندا، واته پێداویستى و ڕێژه‌كه دوو كه‌ڕه‌ت زیاتر ئه‌كات ..له‌به‌ر ئه‌م گرنگیه‌ش ووڵاتانى دونیا سیاسه‌تى سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و ده‌ره‌كییان له‌سه‌ر بنه‌ماى بیركردنه‌وه‌یه له ووزه یه‌كى زیاتر .هێشتا جیهان شه‌ڕى بۆڕییه نه‌وتى و غازییه‌كانى ته‌واو نه‌كردووه ..قه‌یرانى ئاو یش له‌ناوچه‌كه‌دا نیشانه‌كانى به زه‌قى ده‌رخستووه .
لێره‌وه،لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسى (ئاو) ئه‌كه‌ین، كه به ئاشكرا له‌ناوچه‌كه‌دا،ململانێیه‌ك له‌سه‌ر (ئاو) هه‌یه، ڕاسته‌وخۆش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامى ئه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆیه ئاو بۆته بابه‌تێك له ڕه‌هه‌نده‌كانى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و به‌رقه‌راربونى ئارامى له‌ناوه‌وه . كارێك كه توركیا لێره‌دا پێی هه‌ڵساوه ، به‌كارهێنانى ئاوه وه‌ك كارتێك بۆ فشارى سیاسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و به‌دیاریكراویش (سوریا‌و عێراق) ،چونكه توركیا شوێنى هه‌ڵقوڵانى هه‌ردوو ڕووبارى دیجله‌و فوراته (هه‌ردوكیان له‌شاخه‌كانى تۆرۆس و له ئه‌نادۆڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن) و به عێراق و سوریادا تێ ئه‌په‌ڕن (2).
یه‌كه‌م: له نیله‌وه بۆ فورات
توركیا ساڵى (1989 ) نێردراوى خۆى نارده ئیسرائیل، تا سوود له‌شاره‌زایی و پاڵپشتى ته‌كنیكى و هونه‌ریان وه‌ربگرێت، ئیسرائیلیش وه‌فدێكى خۆى له‌كه‌سانى پسپۆڕ له بواره جیاوازه‌كانى، ئاسایشى خۆراكى و،پاككردنه‌وه‌ى خاك و چاكسازیی له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان نارده ئه‌نقه‌ره .
به‌ڵام !.به زانینى ئه‌وه‌ى پرۆژه ئاوییه‌كانى كه توركیا به‌نیازه ده‌ستى یان بداتێ و، داواى توانا و شاره‌زایی له ئیسرائیل ئه‌كات، له ڕاستیدا ئه‌مه نیه‌تى بنه‌ڕه‌تى ئیسرائیل خۆیه‌تى ، كه ده‌ستى بداتێ، عه‌یامێكه دروشمى " له نیله‌وه بۆ فورات" ى به‌رزكردۆته‌وه (له كیتابى پیرۆز یشدا باسى ئه‌مه هاتووه) .له‌م پلان و هێڵكارییه‌دا ئاشكرابو،كه ئاو له توركیاوه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ ئیسرائیل . جامیعه‌ى عه‌ره‌بى به‌مه‌ى زانى ،ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌رانبه‌ر هاریكاریی توركى – ئیسرائیلى ده‌ربڕى (3) .
توركیا له حوزه‌یرانى 1987 دا، له‌سه‌ر زارى ڕاوێژكارى سه‌ره‌كوه‌زیران بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه "جیم دونا" پرۆژه‌ى بۆڕییه‌كانى ئاشتى (انابیب السلام) ى ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ى كۆنگره‌ى سێهه‌مى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانكۆى جۆرج تاون ى ئه‌مریكیدا،وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بایه‌خى گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیی ستراتیجى و نێوده‌وڵه‌تى و ئابوریی له‌نێوان وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، بۆ قازانجێكى هاوبه‌ش له سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ئه‌گه‌رچى ئه‌م پرۆژه‌یه پێشوتر له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكى ئیسرائیلیه‌وه "Elish Cali" یه‌وه له (1974) به‌ناوى "ئاوى ئاشتى" پێشنیاركرابو ،ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه ئاوییه‌كان له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست،تاوه‌كو : سوریا‌و، ئه‌رده‌ن و، ئیسرائیل، سوود له‌ئاوه‌كانى هه‌ردوو ڕووبارى سه‌یحان و جه‌یحان Nehir Seyhan ve Ceyhan ى توركى ببینن،له‌به‌رئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه تێچووییه‌كى زۆرى هه‌بو، دوورى 2650 كم و 21 ملیار دۆلارى تێ ئه‌چوو،ساڵانه تواناى ناردنى 6 ملیۆن مه‌تر/سێجا هه‌بو،ئه‌كرا له‌وكاته‌دا گرفتێكى ئه‌منى دیكه له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بكات، وڵاتانى عه‌ره‌بیش ڕه‌تیان كرده‌وه ،بۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌یان به هه‌ڵواسراوى مایه‌وه (4).
دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بۆڕییه‌كانى ئاشتى سه‌ركه‌وتو نه‌بو،ئه‌ندازیارێكى تر‌ى ئیسرائیلى "به‌واز ئه‌تشل-Boaz Atchel" پرۆژه‌یه‌كى خسته ڕوو،كه هێشتا ئیسرائیل تواناى هاورده‌كردنى ئاوى له توركیاوه ماوه..په‌یمانگه‌ى دیراساتى ئیسرائیلى له نیۆرك پرۆژه‌كه‌ى ناونا "كه‌ناڵى ئاشتى".ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر درێژیی دوو بۆڕیه، ئاو له ده‌ریاچه‌ى ئه‌تاتۆرك یان له دوو ڕووبارى سه‌یحان و جه‌یحان به‌سه‌ر ڕووبارى فورات دا، ئه‌باته (به‌رزاییه‌كانى جۆلان) ى سوریا.لێره‌دا پرۆژه‌كه له‌شێوه‌ى نیمچه ده‌ریاچه‌یه‌ك دروست ئه‌بێت،به درێژی (60) كم و پانى (670) م..پرۆژه‌كه وه‌ك به‌ربه‌ستێكى ئاویی لێدێت له‌نێوان سوریا‌و ئیسرائیل دا. دوو بۆڕییه‌كه ئه‌بێته دوو لقه‌وه،یه‌كێكیان به ئاڕاسته‌ى ڕۆژئاوا و "ده‌ریاچه‌ى ته‌به‌رى" له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل ئه‌بێت،ئه‌وه‌كه‌ى تریش به‌ئاڕاسته‌ى ڕووبارى یه‌رموك له پشت "به‌نداوى وه‌حده" ه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سوریا‌و ئه‌رده‌ن (5)
ئامانجه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه:
1- ئه‌م كه‌ناڵه بۆ لایه‌نى ئه‌منى ئیسرائیل گرنگه ، به‌ربه‌ستێكه له‌جۆلان و باشتركردنى ڕووبارى ئه‌رده‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ى ئه‌مدواییه‌ى كه له‌به‌رزاییه‌كانى جۆلان و زیفه‌ى غه‌ربییه‌وه كردى .
2- پاراستن و ده‌ست پێوه‌گرتنى كوالێتى ئاو و بڕى زیاده‌ى ئاویشه له ناوچه‌كه‌دا،وه دابه‌شكردنیه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌سه‌ر هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌دا (سوریا،ئه‌رده‌ن،زه‌وییه‌كانى فه‌له‌ستین و ،ئیسرائیل) .
3- به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌بایی به بێ پیس كردنى ژینگه له‌سه‌رى،به‌بڕی 100 مێگاوات .
4- زامنكردنى چوارچێوه‌یه‌كه بۆ ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كان، وه ئاو له‌ناوچه‌كه‌دا..وه‌كو چاره‌سه‌رێكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى هایدرۆلۆجى و ئه‌منى (6).
• به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌ترسى خۆشى هه‌یه، توانایه‌كى ڕێژه‌یی ئه‌دات به ئیسرائیل كه حوكم به ئاوى فورات و جۆلان ه‌وه بكات، بێجگه له‌وه‌ى ئه‌بێته هۆى ده‌وردان (حه‌سر) ێكى سوریا به ئاو .سنورێكى ئاویی جێگیر و بۆهه‌تا هه‌تایه دروسته‌كات وه‌كو هێڵێكیشه بۆ ڕێككه‌وتنێكى تازه . ئینجا كاتێك ئیسرائیل به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ئاو له فورات وه‌ربگرێت،بێگومان له‌ئاینده‌دا ئه‌و عێراقه‌ى به‌ده‌ست گێژه‌ڵۆكى شه‌ڕى مه‌زهه‌بیه‌وه ئه‌ناڵێنیت و،سه‌رقاڵه،تووشى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى ئاو ئه‌بێته‌وه . له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل "بنیامین ناتانیاهو" له (25/10/2015) نه‌یشارده‌وه كه زۆربه‌ى ووڵاتانى عه‌ره‌بی له‌قسه‌یان ده‌رناچن و،وتیشى هه‌تا حوكمى شیعه‌و ئێرانیش له عێراق هه‌بێت شه‌ڕى داعش به‌رده‌وامى ئه‌بێت و،چاوه‌ڕوانى گرفتى دیكه‌ش بكه‌ن "..
دووه‌م: پرۆژه‌ى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ (گاپ-GAP)
پرۆژه‌ى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ GAP (Güneydoğu Anadolu Projesi) یه‌كێكه له گرنگترین پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدانى باشورى ئه‌نادۆڵ، سه‌ره‌تاكه‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواى دامه‌زراندنى كۆمارى توركیا ،ئامانجه‌كه‌شى ئه‌وكات ساڵى (1930) خۆى له: خستنه‌گه‌ڕى وێستگه‌كانى وه‌به‌رهێنانى ووزه‌ى كاره‌باو، هه‌ڵبه‌ستنى چه‌ندین به‌نداو له‌سه‌ر ڕووبارى فورات ئه‌بینیه‌وه ، به‌پێی حكومه‌ته یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانى توركیا،له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌و،پلانى وورد دائه‌نرا،بیرله‌وه كرایه‌وه كه چۆن بتوانن سوود له ئاوه‌كانى باشورى ئه‌نادۆڵ (فورات) وه‌ربگرن، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانى و ئابوریی زه‌به‌لاح بیخه‌نه گه‌ڕ،تا ساڵى (1986 ) دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ كاروبارى ئاویی توركیا ده‌ستبه‌كاربو،له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش حكومه‌تى توركیا گوێی بۆ پرۆژه‌كه‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه گرت و،ئیداره‌یه‌كى تایبه‌تیشى بۆ پرۆژه‌كه به‌ناوى "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شه‌پێدانى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ" كرده‌وه،وه‌زیرێكیشى له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بۆ دیاریكرد،به‌ناوى وه‌زیرى كاروبارى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ (6).
پرۆژه‌ى گاپ، گه‌وره‌ترین و پڕ بایه‌خترین پرۆژه‌یه‌كه،كه حكومه‌تى كۆماریی له توركیا له‌مێژووى خۆیدا ته‌ماحى تێ كردبێت،به‌ڕێژه‌ى (80%) پشت ئه‌به‌ستێت به ئاوى فورات،(20%) یشى له‌سه‌ر ئاوى دیجله ئه‌بێت،ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ندین پارێزگا‌و ناوچه ئه‌گرێته‌وه (كه زۆربه‌یان شاره كوردییه‌كانن) وه‌كو : باتمان، دیاربه‌كر،سرت،لكس، ماردین، غازى عه‌نتاب،شانلى ئه‌ده‌رنه" .. (9,7%) ى ڕووبه‌رى توركیا ئه‌گرێته‌وه، (20%) زه‌ویی كشتو‌كاڵى توركیا له‌خۆئه‌گرێت كه ئه‌كاته (8,5) ملیۆن هێكتار (هیكتار: یه‌كه‌ى پیوانه‌كردنى زه‌وییه له‌سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى دا،هه‌ر (1) هێكتار یه‌كسانه به (10000) كم چوارگۆشه،كه به‌رانبه‌ره به (4) دۆنم زه‌وى ) .
گاپ، ده‌شتێكى به‌رفراوان له حه‌وزه‌ى فورات و دیجله ئه‌گرێته‌وه، له زووه‌وه به‌م ناوچه‌یه وتراوه مانگى به پیت " هلال خصیب" ، به‌وه ناسراوه كه لانكه‌ى شارستانیه‌ته،لێره‌وه به‌شه‌ریه‌ت و شارستانیه‌ت گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كانى تر‌ى جیهان .له‌هه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه بۆته پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئیقلیمى ئابوریی فره ڕه‌هه‌ند، وه‌كو: كه‌رتى ئاودێریی و وه‌به‌رهێنانى كاره‌با،كشتوكاڵ و پرۆژه‌ى هایدرۆكاره‌بایی و ژێرخانى ئابوریی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستى و گه‌شتوگوزاریی ...تاد. هه‌نوكه‌ش دانانى (22) به‌نداوى گه‌وره له‌چوارچێوه‌ى وه‌به‌رهێنانى سه‌رچاوه‌كانى ئاو، له‌گه‌ڵ (19) ناوه‌ندی هایدرۆكاره‌بایی هه‌یه،ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابى ولاتانى تره.(7).
پرۆژه‌كه تائێستا بڕى (32) ملیار دۆلارى تێچووه، هێزى گشتى له وه‌به‌رهێنانى ووزه له‌م پرۆژه‌یه‌دا (7476) مێگاواته،ئه‌مه‌ش یانى به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى ووزه‌ى تیا ئه‌گاته (27) ملیار مێگاوات له كاتژمێرێكدا. له‌هه‌ناوى خۆیدا ئه‌م پرۆژه‌یه دابه‌شكراوه بۆ (13) پرۆژه‌ى سه‌ره‌كى،كه (7) یان له‌سه‌ر ڕووبارى فوراته،(6) یان له‌سه‌ر دیجله‌یه،ڕووبه‌ره‌كه‌یان به‌گشتى (6,76) ملیۆن دۆنم زه‌وییه .
پرۆژه‌ى گاپ، هه‌تا بڵیی به‌شدارى ئه‌كات له خزمه‌تكردنى ئامانجه‌كانى زامنكردنى ئارامى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌ى ئابوریی و ،كه‌رته‌كانى: گه‌یاندن، كشتوكاڵ و ئاودێریی، گه‌شتوگوزار، نیشته‌جێ بون،هه‌لى كار، ته‌ندروستى،په‌روه‌رده‌و فێركردن و هه‌ستانه‌وه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى توركى . دیزاینكردنى پرۆژه‌كه له سه‌رده‌ستى پسپۆڕی ئاودێریی ئیسرائیلی (شارۆن ئالوزوروف) دانراوه . ئه‌ندازیاره‌كه‌شى (یوشع كالى) ئیسرائیلیه.پرۆژه‌كه كاریگه‌رییه‌كى زۆر له‌سه‌ر كه‌مكردنى پشكى ئاوى عێراق و سوریا دائه‌نات، ئاوى فورات (40%) له‌سوریاو (75%) له عێراق كه‌م ئه‌كات . مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌شه بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بى، ئه‌كرێت ئه‌مه یه‌كێكى تر بێت له‌كارته‌كانى ئیسرائیل بۆ له قاڵبدانى جیهانى عه‌ره‌بى، تا وڵاتانى عه‌ره‌بى ناچاربكات پێویستیان پێی بیت و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ببه‌ستن .
له‌میانه‌ى سه‌ردانێكى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیی ئیسرائیل بۆ ئه‌نقه‌ره له (25ى ئازارى 1998) سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئابوریی نێوان توركیا‌و ئیسرائیلى كرد و گوتى:" توركیا‌و ئیسرائیل هاوكارى ته‌واو له‌نێوانیاندایه بۆ پرۆژه‌ى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ،ئیسرائیل كه‌سانى شاره‌زاى خۆى له‌بوارى ئاودێریی و كشتوكاڵ ناردووه بۆ پرۆژه‌كه‌و،هه‌موو ته‌كنیكێكى پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و دوو بواره به‌كارئه‌هینێت" .
“له‌ساڵى (1930) به‌دواوه، ئه‌تاتۆرك خه‌ونى بو،كه باشورى ئه‌نادۆڵ بۆ هه‌تاهه‌تایه بلكێنێته‌وه به‌توركیاوه و وه بیكات به پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌و كشتو‌كاڵى و ئابوریی .ئه‌گه‌رچى بڕیاربو ساڵى (2015) پرۆژه‌كه كۆتایی پێ بێت،به‌ڵام دواجار ڕه‌نگه ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رنه‌كه‌وێت،به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى سیاسیی له توركیا‌و ناوچه‌كه به‌ته‌واوى به قازانجى كورده‌كان گۆڕاوه،له‌هه‌ڵبژاردنى حوزه‌یرانى 2015 كورد بۆ یه‌كه‌مجار توانى (80) كورسى له‌په‌رله‌مانى توركیا به‌ده‌ست بهێنێت و،هاوكات په‌كه‌كه (PKK) له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له‌باكور و خۆرئاواى كوردستان به‌هێزتربووه ".(8)
سێهه‌م : كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو (ڕه‌هه‌ندو لێكه‌وته‌كانى)
سه‌ره‌كیترین هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو، بریتى یه: له زیاد له‌پێویست به‌كاربردنى (ئاو) ، به‌تایبه‌تى كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی به‌پله‌ى ئیمتیاز پشت به توانا ئاوییه‌كان ئه‌به‌ستن، هه‌روه‌ها زۆربونى ژماره‌ى دانیشتوان و، نه‌بونى هۆشیارى نیشتیمانى و، به سیستماتیزه نه‌كردنى كه‌رتى ئاو، هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى ئاون له گۆى زه‌وى، چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه‌رئه‌گرین:
یه‌ك: ووڵاتێكى وه‌ك ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵات وه‌ربگرین، سێ جۆر به‌كاربردن (استهلاك) ى ئاویی تیا هه‌یه،یه‌كه‌م: به‌كاربردن له‌ماڵه‌وه (بۆ ماڵان)،كه ساڵانه ڕێژه‌ى (20%) پێكدێنێت، دووه‌م: به‌كاربردنى كشتو‌كاڵى،كه ئه‌مه پشكى شێر ئه‌بات (75%) و،بۆ پیشه‌سازیش (5%) ى به‌كارهێنانى ئاو پێویسته .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ساڵى (2010) ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل تووشى ئه‌وپه‌ڕى كزى بووه،كه‌چى هێشتا په‌یوه‌ندییه ئاوییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل به‌رده‌وامه (وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد) ..
دوو: قوبرص (قوبرصى توركى) دوورگه‌یه‌و له هه‌ر چوارلاوه به ئاو ده‌وردراوه،كه‌چى ئاو له توركیاوه هاورده ئه‌كات، كه‌واته ئاوى شیرین گه‌وره‌ترین گرفتێكه له ئاینده‌دا به‌رۆكى مرۆڤایه‌تى و ناوچه‌كه ئه‌گرێت،دووریش نییه وه‌ك كارتێك بۆ شه‌ڕى گه‌وره به‌كارنه‌یات ،له (16/10/2015) به ئاماده‌بونى هه‌ریه‌كه له ئه‌ردۆگان و هاوتا قوبرسیه‌كه‌ى "مسته‌فا ئاكینجى" هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا "داود ئۆغلۆ" و هاوتاكه‌ى "عومه‌ر كالیونجى" پرۆژه‌ى " سه‌رده‌م" كرایه‌وه، ئه‌ویش هه‌نارده‌كردنى ئاوه له به‌نداوى "ئوكیرۆ" ى شارى مێرسین ه‌وه، بۆ شارى "گێرنه –Gerne " ى قوبرصى باكور (واته به‌شه توركیه‌كه) ..
" حکومەتی تورکیا لە ڕێگەی گەورەترین پرۆژەی ئاوییەوە بەشێکی قوبرسی وابەستە بەخۆی کردووە"
به‌رپرسى پرۆژه‌ى ڕاكێشانى ئاو بۆ قوبرس "ئورناى" به‌گرنگترین پرۆژه‌ى جیهانى زانى،كه هه‌موو كۆشش و سه‌لیقه‌ى ئه‌ندازیاره توركه‌كانى تیا سه‌رفكراوه،درێژیی بۆڕییه‌كه به‌گشتى (107 كم) ه،به قووڵایی (250) مه‌تر له‌ژێر ده‌ریا، ساڵانه (70) ملیۆن م/سێجا ئاو ڕه‌وانه‌ى قوبرص ئه‌كات .تا ساڵى (2050) ئه‌م بۆڕییه ئاوى شیرین بۆ قوبرس دابین ئه‌كات ..لێره‌دا،ئاو هه‌ر ته‌نها سه‌رچاوه‌ى ژیان و كارتێكى ئابوریی نییه،به‌ڵكو توركیا كه له‌سه‌رده‌مى بوڵند ئه‌جاویده‌وه،به‌شێكى قوبرسى داگیركردووه،به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ى ئه‌م بۆڕییه‌وه وڵاتێكى په‌یوه‌ست كرد به‌خۆیه‌وه،سبه‌ینێ ڕه‌نگه بۆڕییه‌كه بۆ نه‌وت به‌كاربهێنن،یان ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قوبرسه‌كه یه‌كیانگرته‌وه،توركیا وه‌ك كارتى سیاسى مه‌سه‌له‌كه به‌كاربهێنێت (9).
"لە سبەینێ یەکدا ئەگەر هەیە هەمان بۆڕی ئاو بۆ گواستنەوەی نەوت بەکاربهێنن"
سێ: "به بیابانبون- Desertification" كێشه‌یه‌كى جیهانییه، زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان به‌ده‌ستییه‌وه ئه‌ناڵێنن، كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو‌و شێدارى وا ئه‌كات چینى سه‌ره‌وه‌ى زه‌وى له خاك و خۆڵ داماڵرێت، ڕاسته‌وخۆ هۆكارى نه‌مانى ڕووه‌ك و دره‌خت و باڵنده‌و كێوى وجۆره‌ها زینده‌وه‌رى تره ، دواتریش ئه‌م ڕووبه‌ره زه‌وییانه بۆ كشتوكاڵ و ژیان به‌كه‌ڵك نایه‌ن، ئیتر لێره‌وه نرخى خۆراكى جیهانى به‌رزئه‌بێته‌وه‌و، ڕێژه‌ى هه‌ژارى زیاد ئه‌كات ،به‌پێی ڕاپۆرتى سندوقى جیهانى بۆ سروشت -Word Wide Fund for Nature، ته‌نها له‌نێوان ساڵانى (1975-1995) دا گۆى زه‌وى (75%) ى سامانى سروشتى له‌ده‌ستداوه ...؟؟.
له ناوه‌ڕاستى (2014) دا،وه‌كو پێگه‌ى فه‌رمى (المؤتمر) بڵاوى كردۆته‌وه " به بیابانبون"، بۆته هۆى له‌ده‌ستدانى 100 هه‌زار دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى له عێراق دا‌و،خاوه‌نه‌كانیشیان كۆچیان كردووه بۆ شاره‌كان ..!.ئه‌مه ئه‌و عێراقه‌یه كه (2) ڕووبارى گه‌وره پیا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و،(8) ده‌ریاچه‌ى هه‌یه‌و،ڕۆژانه (3,5) ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت ئه‌فرۆشێت، كه‌چى ته‌نها له‌مساڵى (2015) یه‌دا زیاتر له (3) ملیۆن عێراقى ووڵاته‌كه‌ى جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه.
" خراپ بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان و هۆکاری مرۆیی لە پشت سەرهەڵدانی مەترسی بە بیابانبونەوەن"
جیهان هه‌میشه سه‌رقاڵى جه‌نگ و ململانێ و خۆپڕچه‌ككردنن، نه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سروشت و ڕووانین بۆ به‌خته‌وه‌رى و سه‌لامه‌تى مرۆڤ.. ئه‌وكاته‌ى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا (78) ملیار دۆلارى بۆ جه‌نگى عێراق سه‌رفكرد. نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕ‌اپۆرتێكى دا ئه‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه،ئه‌مانتوانى زامنى ئاوى شیرین بۆ هه‌موو تاكێكى گۆى زه‌وى بكه‌ین،ته‌ندروستى و خوێندن و خزمه‌تگوزارى باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین "..له‌و ساڵه‌ى (2001) دا كه ڕووداوى (11ى سێپتمه‌مبه‌ر) ڕوویدا،هه‌موو ڕۆژێك به‌هۆى برسێتیه‌وه (24000) كه‌س مردووه (11).
چوار: سامانى ئاو له میسر بۆ ساڵى (1990) كه به‌شى پێداویستیه‌كانى كردووه (57,40%) ملیار مه‌تر مكعب/3 جا بووه، میسر (93) ملیۆن دانیشتوانى هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆژانه (2) نان و (2) كوپ ئاویان بۆ دابنه‌ین، ئه‌كاته (186) ملیۆن نان و كوپى ئاو.له‌مساڵانه‌ى دوایی قه‌یرانى نان میسرى گرته‌وه .ساڵى (2000) میسر (74.05%) ملیار مه‌تر سێجا ئاوى سه‌رفكردووه..پێشبینى ئه‌كرێت له ساڵى (2025) دا (111) ملیار مه‌تر سێجا ئاو به‌كاربهێنێت .. یه‌مه‌ن ساڵى (1990) ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى (16) ملیۆن كه‌س بوه (5.2) ملیار مه‌تر سێجا ئاوى به‌كاربردووه، بۆ ساڵى (2025) كه دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌گاته نزیكه‌ى (37) ملیۆن كه‌س، ڕێَژه‌ى به‌كاربردنى ئاو تیا ئه‌گاته (31,80) ملیار مه‌تر سێجا.
شانشینى عه‌ره‌بى سعودییه، تێكڕاى به‌كاربردنى ئاو له‌ساڵى (1990) تیایدا (4,950) ملیار مه‌تر سێجا بووه،ساڵى (2000) بڕى (5,54) ملیار مه‌تر سێجا ئاوى سه‌رفكردووه،له‌گه‌ڵ زیادبونى ڕێژه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى بۆ (43) ملیۆن كه‌س، پێشبینى ئه‌كرێت له (2025) دا ،ڕێژه‌ى كورتهێنان (عجز) ى ئاویی سعودییه بگاته (1,65) ملیار مه‌تر/ سێجا ئاو ... له سوریا تێكڕاى به‌كاربردنى ئاو له ساڵى (1990) دا (56,44%) ملیار م/سێجا ،له‌ساڵى (2000) دا بووه به (60,1%) ملیار م/مكعب . بۆ ساڵى (2025) یش زیاتر ئه‌كات ..له عێراق تێكڕاى ئاوى به‌كاربراو ساڵانه (42,56) ملیار م/٣ بووه (كه زۆربه‌ى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كان بووه)..بۆ ساڵى (2025) یش (67,6) ملیار م/٣ ئاوى پێویست ئه‌بێت (10).
پێنجه‌م: به پێی ڕاپۆرتى (ئاشتى شین- السلام الازرق-Blue Peace) كه له‌كۆنگره‌ى ئاوى ئاشتى له توركیا ده‌كراوه،له ماوه‌ى نێوان (1960-2010) واته له (50) ساڵدا ڕووبارى یه‌رموك (ئه‌رده‌ن) له (600) ملیۆن م/مكعب ئاسته‌كه‌ى دابه‌زیوه بۆ (250) ملیۆن م/مكعب ى ساڵانه ..دابه‌زینى ئاستى ده‌ریاى مردوو له (390) مه‌تر بۆ خواره‌ه‌وه،گه‌یشتۆته (420) مه‌تر له‌ئاستى ڕووى ده‌ریا ...ناوچه‌ى ئه‌هواره‌كان له‌عێراق (90%) كه‌مبۆته‌وه .ڕووبارى فورات له (27) بلیۆن م/مكعب ه‌وه گه‌یشتووه به (9) بلیۆن م/مكعب .(11)
شه‌شه‌م: زیادبونى ژماره‌ى دانیشتوان ،به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ى ساڵى (2013) نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكرده‌وه،ژماره‌ى دانیشتوان له ئێستادا (7,2) ملیار مرۆڤه،وا خه‌مڵێندراوه له‌ساڵى (2025) دا بچێته (8,1) ملیار و،(2050) ش بچێته (9,6) ملیار و، له كۆتایی سه‌ده (2100) ژماره‌ى دانیشتوان نزیك بێته‌وه له (11) ملیار مرۆڤ .به‌پێی ڕۆژنامه‌ى "گاردیان" ى به‌ریتانى،كه تازه (28 ئۆكتۆبه‌رى 2015) بڵاویكردۆته‌وه،ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق له سه‌ت ساڵى ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ى (344%) زیادیكردووه ..ئه‌فغانستانیش (242%)...هه‌روه‌ها وڵاتانى دیكه‌ش ..ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دانیشتوان و،خراپبونى ژینگه‌و كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو و نه‌وت و غاز و ....تاد .زۆربونى ڕێژه‌ى (به‌كاربردن-استهلاك) ه (13).
چواره‌م: ئاینده‌ى ئاو له كوردوستان
شارستانیه‌تى كورد،به‌شێكى گرنگه له شارستانیه‌تى ناوچه‌كه،كه مێژوو له چوارچێوه‌ى دۆڵى نیل و ڕافیده‌ین دا باسى كردووه..به‌ڵام وه‌ك چۆن له (4000) ساڵ پێش ئێستاوه كورد خاوه‌نى فه‌یله‌سوف و په‌یامبه‌رى وه‌ك زه‌رده‌شت بووه،كۆنترین لادێ تازه له‌ناوچه‌ى شاره‌زوور "به‌كرئاوا" ته‌مه‌نى (10000) هه‌زار ساڵه دۆزراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجار گه‌نم و جۆ له‌گوندى چه‌رمووى نزیك چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه، كورد له ناوچه‌ى زاگرۆس و تۆرۆس دا خاوه‌نى ئیمپراتۆریه‌ت بووه، ئاوهاش (ئاو) به‌شێكه له ڕه‌گه‌زو ناسنامه‌ى كوردوستان، له شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتى كلاسیكى كوردیدا "فه‌قێ ته‌یران" و "ئه‌حمه‌دى خانى" باسى ئاویان تێكه‌ڵ به ئه‌ده‌بیات كردووه ." گۆران" ى شاعیر دیمه‌نى جوانى كوردوستان و ئاوى قه‌ڵبه‌زه‌ى تێكه‌ڵ به هه‌ڵبه‌سته‌كانى كردووه..كوردوستان خاوه‌نى سامانێكى ئاویی بێشوماره، كه به‌ره‌و سست بون ئه‌چێت. به‌تایبه‌تى كه له‌سه‌ده‌ى (21) دا ئاو بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كى ئابوریی گرنگ . هه‌ر تاكێكى كوردى پێویستى به نزیكه‌ى (1000 م3 ئاو) ئه‌بێت له ساڵێكدا،
بۆیه كێشه‌ى ئاو، ته‌نها له‌ناوه‌ڕاست و خواروى عێراقدا كورت ناكرێته‌وه.. ساڵى (2008) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردوستان "ووشكه ساڵى " ڕاگه‌یاند،بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یرانه‌ش (120) ملیۆن دۆلارى سه‌رفكرد،نه‌ك هه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كرد،به‌ڵكو به‌پێی ڕاپۆرتى دیوانى چاودێرى سوله‌یمانى (هه‌موو مودیرناحیه‌و قایمقامه‌كان) له‌گه‌نده‌ڵى پاره‌ى ووشكه ساڵییه‌وه گلاون، ته‌نها پارێزگارى ئه‌وساى سوله‌یمانى (5) ملیار دینارى ووشكه‌ساڵى لووشدا .!.كه‌مبونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه، كه‌مى باران، نه‌بونى عه‌له‌ف بۆ ئاژه‌ڵان، ووشكبونى چه‌م و كانیاوه‌كان، نه‌مانى باڵنده‌و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان، دابه‌زینى ئاستى ئاویی ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كان (ڕووبارى ئه‌ڵوه‌ن له خانه‌قین وشكى كرد، ڕووبارى سیروان ئێران ناوبه‌ناو ئاوه‌كه‌ى ئه‌گرێته‌وه) ..هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى، له‌هه‌ره گرفته قووڵه‌كانى ئێستا‌و ئاینده‌ى كوردوستانن ..ئێستا له‌شاره‌كانى كوردوستان، له ڤیه‌للاو باخه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار له (100) مه‌تره‌وه بۆ (350) مه‌تر بیرى ئیرتوازى لێ ئه‌ده‌ن، ناگاته ئاو و هه‌ره‌سیش دێنێت ؟! .
له هه‌رێمى كوردستان دا، دوو به‌نداوى گه‌وره‌ى وه‌ك: دوكان و ده‌ربه‌ندیخان هه‌یه، كه له‌سه‌رده‌مى ئینگلیزه‌كان دا بیناكراوه، ئاستى ئاوى دووكان نزیكه له (16) ملیار/م3. له‌كاتێكدا ئێران ئاوى زێی بچوك ئه‌گرێته‌وه، ئه‌بێت چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كى وه‌ك قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌رى چۆڵى بكه‌ن، ئاستى ئاوى دوكانیش كه‌مى ئه‌كا، كه ئاسته‌كه‌شى كه‌مى كرد، كوالێتى و به‌كارهێنانى گومان لێكراو ئه‌بێت، به‌تایبه‌تى پرۆژه‌ى ئاوى دوكان- سلێمانى ئه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی. هه‌روه‌ها له پارێزگاى دهۆك، به‌نداوێك دروستكراوه، كه به‌شى پێداویستیه‌كان ناكات، بۆیه ئاو له به‌نداوى موسڵه‌وه ئه‌هێنن بۆ پارێزگاى دهۆك. كه‌واته ئاسایشى ئاو له هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی دایه. ( به‌شى گرنگى ئه‌م زانیارییانه به‌رئه‌نجامى چاوپێكه‌وتنى توێژه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار " حه‌مه تایه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان).
ڕاسپارده‌كان
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مێژووه نهینیه‌كه‌ى نه‌وت ئه‌وه بێت، كه یه‌كه‌مجار له‌سه‌ده‌ى (4 میلاد) ییه‌وه،(چینى) یه‌كان ده‌ستیان به‌ده‌رهێنان كرد، له‌سه‌ره‌تاوه له‌ئه‌نجامى به‌هه‌ڵم بونى زه‌یتى ژێرزه‌وییه‌وه ئاوێكى شۆریان به‌رهه‌مهێنا،وه‌كو خوێ سودیان لێوه‌رگرت،دواتر له‌ئازه‌رباینجان نزیكى باكو هه‌رله‌پێش میلاد یه‌كه‌م بیرى نه‌وت هه‌ڵكه‌ندرا،مێژووه تازه‌كه‌ى نه‌وت بۆ (1853) ئه‌گه‌ڕێته‌وه ..ئه‌وا (ئاو) له‌گه‌ڵ دروستبونى گه‌ردون دا بۆته پێویستیه‌كى گرنگ، به‌شێكه له شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى له‌گۆى زه‌وى، هه‌ر خودى مرۆڤ له ئاو دروسته بێت، له قورئانیشدا ئاوها باسى كراوه : (( وجلعنا من ما‌ء كل شى‌ء حی أفلا تؤمنون )) سوره : الأنبياء–ایة: 30..هه‌موو شتێكى زیندووم له ئاو دروستكردووه، ئایا باوه‌ڕتان هێناوه ؟..
دووه‌م: له ساڵى (2015) دا، كه‌مى ئاو له زێی فورات، بۆته هۆى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى (10) ملێون هاوڵاتى عێراق له خوارو ناوه‌ڕاست بێ ئاوییان پێوه دیاربێت ..واته: ئه‌كرێت هه‌رێمى كوردوستان ئاو وه‌ك كارتێكى سیاسیی به‌كار بهێنێت به‌رانبه‌ر حكومه‌تى مه‌ركه‌زیی، كه بودجه‌ى ناداتێ .ئاویان بۆ به‌رنه‌داته‌وه .
سێهه‌م: كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ هیچ یان له نه‌وت و غاز كه‌متر نییه‌و، ستراتیجى ترن، له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا ئابوریی ته‌نها پشتى به نه‌وت به‌ستووه،كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌و،وڵاتێكى وه‌ك سریلانكا (24) ملیۆنن،ته‌نها به فرۆشتنى گه‌ڵاچایی ئه‌ژین .بۆیه پێویسته كادرى گۆشكراو به هزرى سه‌رده‌م و،ڕووپێو و،جیۆلۆجیكار ى باش په‌روه‌رده بكرێن .پاشان شاره‌زاى ناوچه‌كانى خۆیان بن، تا خێرا له كه‌مبونه‌وه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى و ئاوى ده‌ریاچه‌كان و ڕووباره‌كان بكۆڵنه‌وه .
چواره‌م: خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى،كاتێك توركیا ئاو وه‌ك كارتێكى سیاسیی به‌رانبه‌ر عێراق و سوریا به‌كارهێنێت (به پیلانێك كه ئیسرائیل تیایدا به‌شداره) ئایا لێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانى چى ئه‌بێت ؟
پێنجه‌م: بایه‌خدان به (به‌نداو- سد) و گلدانه‌وه‌ى ئاو..وه‌كو به‌نداوه‌كانى : دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و كۆلۆس و شه‌ده‌ڵه‌و باكرمان و دهۆك و زركه‌و شه‌قڵاوه‌و...تاد .چاودێریكردن و پاراستن یان له ڕووى ئه‌منیه‌وه .هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌نداوى (موسڵ) له‌ڕووى ئابوریی و ئه‌منى و ستراتیژییه‌وه بۆ كورد گرنگه .
شه‌شه‌م: به‌نداوى بێخمه، كه (60) كم ئه‌كه‌وێته باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر،بهێنرێته‌وه به‌رباس،سووربون له سه‌ر بیناكردنى به‌نداوى بێخمه به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن ،كه به‌رزییه‌كه‌ى (230) م ه‌و (17) ملیار م3 ئاو ئه‌گرێت و،تواناى وه‌به‌رهێنانى (1500) مێگاوات كاره‌باى له‌سه‌ر هه‌یه .ئه‌توانرێت له‌سایه‌ى ئه‌مه‌وه ناوچه‌كه به‌گشتى ببوژێته‌وه و،ده‌ستى كاریش به‌رجه‌سته بكرێت تیایدا .
بیبلۆگرافى :
1- Michel, Pandya (2012): Water Challenges and Cooperative Response in the Middle East and North Africa, Saban Center, The Brookings Project on U.S. Relations with the Islamic World 2012 U.S.-Islamic World Forum Papers.
2- مركز الرافدین للدراسات والبحوث (2011) : نقص میاه یهدد العالم ،ثلاثا ْ، 4/10/2011. (10:40م)
http://www.alrafedein.com/news.php?action=view&id=786کلیک لێرە بکە
3- یسری عبدالرؤف یوسف الغول (2011) ، أثر صعود حزب العدالة والتنمیة التركی على العلاقات التركیة- الاسرائیلیة،جامعه الازهر- الغزه .
4- نفس المصدر .
5- سری ا‌لدین، عایده العلی ( 1997 ) "العرب والفرات بین الاسرائیل و تركیا "، دار اڵافاق الجدیدة،بیروت ،ص 197
6- نفس المصدر،ص 198
7- UNVER, O. H., 1997. Southeastern Anatolian Project (GAP): Water Resources Development, Vol. 13 (NO.4)
8- Tsakalidou.I: The Great Anatolian Project: Is Water Management a Panacea or Crisis Multiplier for Turkey's Kurds? (Essay), Published: 13 August 2013 (14\8\2015, 12:31Am).
www.isn.ethz.ch/Digital-Library/Articles/Detail/?id=167922
9- الأناضول (2015)، أردوغان یفتتح مشروع "القرن" لنقل المیاه من تركیا لشمال قبرص، (نیقوسیا: مراد دمیرجی) ،16/10/2015. www.aa.com.tr/.../تركیا/أردوغان-یفتتح-مشروع-القر...
10- عدنان حمیدان &د. خلف الجراد : الأمن المائي العربی و مسألة المیاه فی الوطن العربی ،كلیة الاقتصاد،جامعه دمشق،المجلد (22)،ص (17-18) – 2006 .
11- العنزی: التصحر فی العراق تسبب بفقدان 100 الف دونم من الاراضی الزراعیة وهجره اصحابها الى المدن، صحیفة مؤتمر الیومیة، العدد 2983، (5 حزیران 2014) http://www.almutmar.com/index.php?id=201215685
12- (سكاى نیوز ) العربیة : تقریر: ارتفاع سكان العالم لـ11 ملیار نسمه، جمعه ،14 یونیو 2013، 4:39 م- أبوضبی . www.skynewsarabia.com/.../تقریر-ارتفاع-سكان-العا...
13- العالم: صحیفة بریطانیه: سكان العراق یزدادون بنسبة 344 % نهایه القرن، (بغداد : نه‌له علی)، جریدة الیومیة العراقیة،العدد (1366)، 28 تشرین الاول 2015.
کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی لێکۆڵینەوەکە بە پی دی ئێف