ئه‌م نووسینه بنكۆڵكارییه
ئه‌یه‌وێت، سۆراخى دوو پرسیارى گه‌وره بكات كه هه‌ڵبژاردنى (12ى ئایارى 2018) له‌گه‌ڵ
خۆیدا ئه‌یهێنێت: بۆچى گوتارى لایه‌نه عێراقییه‌كان له تایه‌فییه‌وه گۆڕاوه بۆ
نیشتیمانگه‌رایی؟. ئایا ئاماژه‌و گومانه‌كانى پشت لاوازى حكومه‌تى ئاینده‌ى عێراق
چین؟.
یه‌كه‌م: له (12ى ئایارى 2018) هاوڵاتیان له
عێراق ئه‌چنه‌وه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگ دان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانى
پێشوو، عێراقێكى تازه ڕزگاربو له‌شه‌ڕى تیرۆر و كاره‌ساته مرۆییه‌كان، گومانى هه‌یه
له‌وه‌ى جه‌نگى تیرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆى ڕێك نه كه‌وتنى لایه‌نه‌كان
و، دروستبونى بۆشایی سیاسیی و، چینایه‌تى و، چىه‌وسانه‌وه‌ى ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
دووه‌م:
بودجه‌ى ساڵى (2018) تێپه‌ڕینرا،كه
تیایدا (13) تریلیۆن دینارى عێراقى كورتهێنان هه‌یه (واتە ئەبێت لەساڵی دادێت پڕ بکرێتەوە)، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراق ووڵاتێکی قەرزارەو، به‌پێى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له
چاره‌كى یه‌كه‌مى (2018)ەدا قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق (134) ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه.
سێهه‌م: دابه‌شبونى سیاسیی له عێراقى (2018)ەدا
به‌رزترین ئاستى تۆماركردووه، ئه‌م دابه‌شبونه سیاسییه ته‌نها كوتله شیعى و
سووننیه‌كانى نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ژماره‌ى هێزه كوردییىه‌كانیشى زیاتر كردووه،
به‌تایبه‌تى له‌دواى شكستهێنانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و نه‌بونى
پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى پێویست، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى
وه‌كو هێزێكى كاریگه‌ر هاتۆته مه‌یدانى سیاسیی، له‌هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانێتیه‌كى
گه‌وره له‌نێوان: هاوپه‌یمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ڕێوه‌یه.
هه‌روه‌ها یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك دوو هێزى
ده‌سته‌ڵاتدار هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان درێژه‌ى هه‌یه.
"بودجه‌ى ساڵى (2018) تێپه‌ڕینرا،كه تیایدا (13) تریلیۆن دینارى عێراقى كورتهێنانى تیادا هه‌یه، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراق ووڵاتێکی قەرزارەو، به‌پێى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له چاره‌كى یه‌كه‌مى (2018)دا قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق (134) ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه"
له
نێو سووننه‌كاندا، دابه‌شبون شتێكى نوێ نییه، به‌ڵام درێژه‌ى هه‌یه، ساڵى (2010)
هێزه سه‌ره‌كییه‌كانى سووننه له‌گه‌ڵ فیگه‌رى دیار‌و عیلمانى شیعه‌كان "ئه‌یاد
عه‌لاوى" لیستى عێراقیه" یان پێكهێنا، هه‌رچه‌نده ساڵى (2014) وه‌ك
"به‌ره‌ى ڕیفۆرم" ه‌وه زۆربه‌ى لیده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى سووننه وه‌ك
" سه‌لیم جبورى و، قاسم ئه‌لفه‌هداوى وئوسامه نوجه‌یفى "هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بی"
یان پێكهێنا به ڕێبه‌رایه‌تى ساڵه‌ح موتڵه‌ق. له‌ساڵى (2018) شدا دابه‌شبونى
سووننه‌كان هه‌ر ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام گۆڕانكارى له‌هاوپه‌یمانێتیه‌كانیاندا كراوه‌و،
بوون به (2) دوو لیست، یه‌كه‌میان: لیستى عێراقیه‌یه، كه زۆربه‌ى سه‌ركرده
كاریگه‌ره‌كانى سووننه‌ى له‌خۆ گرتووه وه‌كو ئه‌یاد عه‌لاوى و ساڵه‌ح موتڵه‌ق و
سه‌لیم جبورى و هێزه‌كانى حه‌شدى سووننى و چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كى تر. هه‌روه‌ها
هاوپه‌یمانێتیه‌كى تر‌ى سووننه‌كان كه ئوسامه نوجێفى و براكه‌یه‌تى "ئه‌سیل
نوجێفى" پێکیانهێناوە کە له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لفه‌هداوى و هه‌ندێ یاریكه‌رى
دیكه‌ى سووننى له لیستێكدان.
شیعه‌كان،
دابه‌شبونێكى نائاسایی ڕووى تێكردوون كه له (2003) ه‌وه وێنه‌ى نه‌بووه. ئه‌مه‌ش
سه‌ره‌تاكه‌ى له "عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم" ه‌وه ده‌ستى پێكرد كه له ئه‌نجومه‌نى
باڵاى ئیسلامى جیابویه‌وه‌و "ڕه‌وتى حیكمه‌ى " دامه‌زراند. زیاتر له‌مه‌ش
ئه‌م قۆناغه‌ى شیعه‌كانى عێراق به‌ڕاى چاودێران له كۆتایی (هاوسه‌رگیریی
كاسۆلیكى) ئه‌چێت له نێوان ڕێكخراوى به‌در و ئیتیلافى ده‌وڵه‌تى قانون به ڕێبه‌رایه‌تى
"نورى ئه‌لمالیكى". " هادى ئه‌لعامرى" سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در
هاوپه‌یمانێتیه‌كى كراوه‌ى كلاسیكیانه‌ى له هێزه شیعیه‌كان دروستكردووه وه‌كو
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى (عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق) هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى باڵاى
ئیسلامى. هه‌رچى حیزبى ده‌عوه یه وه‌كو خۆى ماوه‌و دابه‌ش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌ندامه
باڵاكانیان دابه‌ش بوون، دوو لیستیان هه‌یه، یه‌كێكیان "ئیتیلافى نه‌سر"
ه كه سه‌رۆكوه‌زیران "حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى سه‌ركردایه‌تى ئه‌كات، گوتاره‌كه‌ى
به‌گژاچونه‌وه‌ى تایه‌فه‌گه‌راییه‌و، چه‌ندین سه‌ركرده‌ى شیعى و سووننى و كاراكته‌رى
كوردیش له لیسته‌كه‌یدان (له‌هه‌رێمى كوردستانیش كاندید‌و ئۆفیسیان هه‌یه)، ئه‌ویتریش
ئیتیلافى ده‌وڵه‌تى قانون ه كه "نورى مالیكى سه‌رپه‌رشتى ئه‌كات.
حاڵه‌تێكى
تر له دابه‌شبون له ناو شیعه‌كانیش هه‌یه، كه به‌رگى تریان پۆشیوه له ژێر
ناوى تردا، بۆ نمونه "حه‌ننان فه‌تلاوى" له له‌ده‌وڵه‌تى یاسا جیابۆته‌وه
بزوتنه‌وه‌و لیستى "ئیراده‌ى" ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ڕه‌وتى سه‌در كه
گوزراشت بوون له‌سیاسه‌ت و سیاسی و مه‌زهه‌بیه كۆنه‌كان و گوتار‌و ناوی خۆیان
گۆڕیوەو لیستى "شارۆن" یان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى كۆمۆنیستى عێراقى دروستكردووه‌و،
به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى (12ى ئایارى 2018) ئه‌كه‌ن.
پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه: سه‌رۆكوه‌زیرانى ئاینده‌ى عێراق
چۆن ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر ئه‌كرێت؟. عێراق شه‌ڕى تیرۆرى برده‌وه ئایا جه‌نگى دژ به
گه‌نده‌ڵى ئه‌باته‌وه؟. كێ وه‌ڵامى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌داته‌وه سه‌باره‌ت
به قه‌رزه كه‌ڵه‌گه بوه‌كانى عێراق؟.
پرسیارێکی تر ئایا بۆچی
گوتاری لایەنە عێراقییەکان لە تایەفییەوە گۆڕاوە بۆ ناسیۆنالیزمی عێراقی؟
ناسیۆنالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا پەیوەستە بە فۆڕمەڵە بوونی
دەوڵەت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، یانی نەبوونی "دەوڵەتی قووڵ یان
کارا" دیوە نێگەتیڤەکەی دەوڵەتە، ناسیۆنالیزمی عەرەبی بەرەنجامی زاڵبونی بیری
قەومچیەتی تورکە کە زیاتر لە شەش سەدە فەرمانڕەوایی ڕۆژهەڵاتیان کردووە، بۆیە ئەم
ناسیۆنالیزمە بابەتێکی نا کامڵە، هەروەک چۆن لەبەرانبەر "عروبە" و
نەتەوەگەرێتی عەرەبدا چەمکی " کوردایەتی" سەریهەڵداوە.
لە دوای ڕووخانی بەعس
لە عێراقی (۲۰۰۳)
هەتا هاتنی دەوڵەتی
ئیسلامی لە عێراق و سوریا، تاکە شتێک کورد و عێراقییەکان تیا سەرکەوتوبون ئەوە بو،
کە ململانێکانیان لەشەڕی تایەفی و نەتەوەگەرێتی و زەقکردنەوەی ناسنامەوە گۆڕی بۆ
پشکی بودجەو مەسەلە ئابورییەکان، واتە نەوت وەک کاڵایەکی ئابوریی مشتومڕی لەسەر ئەکرا
نەک قەومی (ئەمە بابەتێکی زۆر ئیجابی بو، ئیتر ۷۰۰ ملیار دۆلار لە ۲۰۰۳ ەوە بۆ ۲۰۱۵ بەهەدەر دراوە ئەوە
بابەتێکی ترە) گرنگ ئەوەیە لەو ماوەیە نەوت تێکەڵ بە ئایدۆلۆژیا نەکرا، لە هەر
شوێنێک نەوت و غاز تێکەڵ بە ناسیۆنالیزمێکی بێ ڕوئیا یان ئایدۆلۆژیا کرا ئیتر کارەساتێکی
مرۆیی گەورە سەرەتاکەی دەستی پێکردووە.
لەدوای ڕزگارکردنی موسڵ لە دەست دەوڵەتی ئیسلامی و، وە لە دوای (۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە) خیتاب‌و
ئاڕاستەی زۆربەی لایەنە شیعییەکان لەمەسەلەی مەزهەب دەرچووەو بووە بە بابەتێک بۆ
زیندووکردنەوەی ناسیۆنالیزمی عێراقی- شیعی!
ئایا ڕەهەندو
لێکەوتەکانی قەومییەتی عێراقی -شیعی چییە لەسەر کورد؟.
بە درێژایی مێژوو، وە بە پانایی جوگرافیا لە عێراقدا کورد ناکۆکی و
تەماسی لەگەڵ سووننەدا هەبووە، نە ململانێی جوگرافی، سیاسیی، سەربازیی، دەستوریی
لەگەڵ شیعە نەبووە، تەنانەت شیعە لەدوا هەڵبژاردنی (۲۰۱۳)
ەشدا هیچ کورسییەکیان
لە کەرکوک نەبوو، بەڵام لەمەوە دوا کورد ئەبێتە دراوسێی شیعەو ململانێی فەرهەنگی و
قەومی و جوگرافی و دەستوریی کورد و شیعە دەست پێ ئەکا، بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی لە (ئایاری ۲۰۱۸) شیعە لە کەرکوک و ناوچە
جێناکۆکەکان کورسی پەرلەمانییان ئەبێت. ئەمە سەرەتایەکی ترسناکە بۆ کورد،
دووبارەبوونەوەی مێژووییەکە پڕ لە جەور و ستەم ئەگەر کورد ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ دا
نەکات.
بە بڕوای ئێمە: تەنها
ڕێگەی چارەسەریی ئەو پرسە بریتی یە لە "ئابوریی و شەراکەت کردن لە
سێکتەرەکانی وەبەرهێنان و بە بازاڕیکردن "، چونکە ئابوریی یانی چوون ڕووەو
بازاڕ، بازاڕیش یانی قبوڵکردنی بینینی هەموو شتێک و بەریەککەوتنێکی مۆدێرن. لە
ڕووداوەکانی (۱٦ی ئۆکتۆبەر) دا کاتێک هێزەکانی سوپای عێراق
گەیشتنە نزیکی پردێ، توێژەری هەرە کاریگەری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست "مایکڵ نایتس- Michael Knights لە
پەیمانگەی واشنتن پێشنیارێکی بۆ ئیدارەی ترامپ لە ئەمریکا کرد تا ئەم ئاگرە پەرەی نەسەندووە
دەستوەربدەن، بە جۆرێک ئەمریکا هەوڵ بدات کورد و حکومەتی مەرکەزیی ڕێک بکەون لەسەر
مەسەلەی نەوت و لە پاڵیوگەکانیش دا نیسبەتی کورد و عەرەب هەبن، تا ئەمە وا بکات
جیاوازییە نەتەوەیی و سیاسییەکان کاڵتر ببنەوە. هەر لە بەرایی (مارسی ۲۰۱۸)
ەدا، مایکڵ نایت و جێمس
جێفری بە ناونیشانی (Iraq"s Energy Future Lies to the North) پێش چاو ڕوونییەکی
گرنگتر بڵاو ئەکەنەوە.
جەیمس جیفری و مایکڵ نایت بەتەنها دوو توێژەری کاریگەر نیین لە
واشنتۆن ئینستیوت، بەڵکو زۆر جار ئەوان چی ئەڵێن وەزارەتی دەرەوەو بەرگری ئەوە
ئەکەن، بەمانایەکی تر ڕاپۆرت بۆ ناوەندە کاریگەرەکانی ئەمریکا ئامادە ئەکەن. لەدوا
ئەنەلایزیان دا گرنگترین تێزەکانیان لە بارەی نەوت و غازی عێراق و مەسەلەی کەرکوک
و کوردستان لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا چڕبۆتەوە:
یەکەم: عێراق ئەبێتە ژمارەیەکی گەورە لە وەبەرهێنانی نەوت دا، ژمارە
دوو لە ئۆپیک ئەوەو ڕۆژانە لە (۲۰۱۸) ەدا بڕی (٥) ملێون
بەرمیل بەرهەم ئەهێنێت و (٤) ملێونی هەناردە ئەکات. بەمەش کێبڕکێی ئێران و ڕووسیا
لە لایەک و ئەمریکاو ئەوروپا لە لایەکی تر زێدەتر ئەبێت.
بەپێی ئەم نووسینە ئەمریکا نەوتی ووڵاتانی کەنداو و دەریای ناوەڕاستی
کۆنترۆڵ کردووەو ئەیانەوێ عێراق ئێران تێپەڕێنێت و ڕووەو ژوور هەنگاو بنێت. ئەم
دوو توێژەرە ئەڵێن ٤۰٪ ووزەی عێراق لە باکوری عێراقەو پێویستە ئەمریکا
ڕێگە نەدا ئەمە بکەوێتە دەستی ئێران.
دووەم: غازی سروشتی لە عێراق ئەبێتە بابەتێکی هەستیار، لە
عێراقدا (۱٦) ملیار مەتر شەش جا
غاز بە هەدەر ئەچێت بە هۆی سوتانی نا ئاساییەوە کە ئەمە ئەکاتە (۰٫٥٪) سەتا نیوی
بەرهەمهێنانی ساڵانەی غازی جیهان، ساڵانە بۆ وەبەرهێنانی کارەبا عێراق (۲)
ملیار/ م٦ ی پێویست
وەبەردێنێت، بەگشتی ڕاستە ئەمە مەسەلەیەکە، لەمە گرنگتر ئەوەیە عێراق ئەبێت بە
ترانزێتی بۆڕی غاز و کاریگەری و پەیوەندی بە ئوردن، سعودییە و کەنداو بەگشتی،
تورکیا، ئێران، سوریاوە ئەبێت. کەواتە عێراق ئەبێتە چەقی گۆڕانکاری گەورەو حیساب
بۆکراو بە تایبەت بۆ هەریەکە لە ئێران و تورکیا‌و ئەمریکا عێراق ئەبێتە پشتێنەو
پێویستییەکی گەورە..
سێهەم: لەبارەی کەرکوکەوە شتێکی وا تازە ناڵێن، مەسەلەن هەر
لایانوایە کە کەرکوکەو لەساڵی (۲۰۱٤) کە داعش هاتووە
ئیتر حکومەتی عێراق توانای سەربازی و ئەمنی لەدەستداوە، کورد‌و پێشمەرگە فورسەت
ئەهێنن ڕۆژانە (۳۰۰)
سێ سەت هەزار بەرمیل
نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک ئەفرۆشن بە ڕێگەی هێڵی کوردستان - جەیهان و، دواییش کە
دەوڵەتی ئیسلامی تێکشکێنراو لاواز بوو، حکومەتی عێراقی هاتۆتەوە ئەو شوێنانەی لە
کورد وەرگرتۆتەوە.
چوارەم: ئەنەلایزەکە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بە هەڵەیەکی
ستراتیژیی باس ئەکاو، لایشی وایە کە کێشەکانی هەرێم و بەغدا دوای هەڵبژاردنی
ئایاری ۲۰۱۸ قووڵتر ئەبنەوەو ڕۆڵی
ئەمریکا تەنها ئەوەیە کە نەهێڵێت بەریەک بکەون.
"ئینستیوتی مێدیتریانە
بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی-MIRS"