• English
  • العربية

رۆژنامە

سەرەتایەکی کورت دەربارەی سەرھەڵدانی رۆژنامەگەری: داھێنانی ئامێری چاپ لە سەدەی پانزەھەمی زاینی دا لە سەردەستی مسگەرێکی ئەڵمانی یوحەنان گۆتەنبەرگ داھێنراوە گۆتەنبرگ (١٣٩٨- ١٤٦٨) لەو دا‌ھێنانەیدا ھیچ سود و دەسکەوتێکی پێنەبڕاوە‌ لەبەر سەرقاڵی و دەستکورتی کاتی کتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی لە چاپ داوە تەنانەت بیری چوە ناوی خۆشی لەسەر تۆمار بکات ‌بەر لە گۆتەنبرگ ھەوڵێکی تریش لە لایەن بازرگانێکی چاینی بەناوی بی شینگ (٩٩٠ - ١٠٥١)‌ ھەبووە