هەرێمی کوردستان دەورەدراوە بە کۆمەڵێک هەڕەشە: ئایا هیچیان دەبن بە دەرفەت؟
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
12/30/2022 8:24:00 PM
لە ئاستی گڵۆباڵ و گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکەدا، دەرفەتی گەورە بۆ کورد بەرچاو ئەکەوێت. چونکە سەردەمەکە جیاوازە، سەردەمی جەنگی سارد نییە. هەر خۆی سیستەمی مۆدێرن ئەتوانێت چانس بدات بە هەر تاکێک، هونەرمەندێک، ئاژانسێک، کۆمپانیایەک، نەتەوەیەک، حکومەتێک کە بەئاسانی بوونی خۆی دونیادا بسەلمێنێت. پرسی کورد پرسێکە لە ڕای گشتی جیهانی و سەرمێزی ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان و چینییەکاندا بوونی هەیە. نرخی نەوت و گاز بەرزە، دەرفەتی توانای ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و پێگەیاندنی کادر لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا کراوەیە. ئەمە ئ