• English
  • العربية

داهاتى مانگى نۆڤەمبەرى 2017 حکومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە پێنج سەد و نەوەد ملیۆن دۆلارە

كوردستان

12/6/2017 3:08:00 PM

پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەى هەرێمایەتى

 

لە کاتێکدا هێڵەکانی ووزە لە باشوری ئاسیا، لە حەوزەی قەزوین، دەریای ناوەڕاست، کەنداوی فارس خەریکە جیۆپۆڵەتیکی ناوچەکە ئەگۆڕێت. هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەردەم بازاڕی ووزەی جیهانیدا بە بێ سیاسەتێکی ووزەی شەفاف و یونیڤێرساڵ گوزەرئەکا.

بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى ژوورى توێژینەوەى سیاسى - گۆشەی ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان کە بۆ پەیمانگەی مێدیتریانە نێردراوە ئاماژە بەوە دەکات داهاتى مانگى نۆڤەمبەرى 2017 حکومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە پێنج سەد و نەوەد ملیۆن دۆلارە.

ژوورى توێژینەوەى سیاسى - گۆشەی ئابوری بزوتنەوەى گۆڕان لە بەدواداچوونى خۆیدا سەبارەت بە بڕى هەناردەى نەوت و ئەو داهاتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى هەناردەى نەوتەوە دەستیکەوتووە، لە مانگى نۆڤەمبەرى 2017 زیاترە لە پێنج سەد و نەوەد ملیۆن دۆلار.

زانیاریەکانى ژوورى توێژینەوەى سیاسى - گۆشەی ئابوری بزوتنەوەى گۆڕان وردەکارى زیاتر لە خۆدەگرێت سەبارەت بە بڕى هەناردەى نەوت لە رێگەى بەندەرى جیهانەوە کە 8.515.000 هەشت ملیۆن و پێنج سەد و پانزە هەزار بەرمیلە، هەروەها هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگای تەنکەرەوە کە لە كێڵگەکانی شێخانەوە نێردراوە بۆ تورکیا نزیکەی 200 تەنکەر ڕۆژانە = 34.525 سی چوار هەزارو پێنجسەدو بیست و پێنج بەرمیلە. واتە لە مانگى نۆڤەمبەردا حکومەتى هەرێم 1.035.075 یەک ملیۆن و سى و پێنج هەزار و حەفتا و پێنج بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە لە رێگەى تەنکەرەوە. بەوەش کۆى نەوتى هەناردەکراو بە بۆرى و تەنکەر 9.550.075 نۆ ملیۆن و پێنج سەد و پەنجا هەزار و حەفتا و پێنج بەرمیلە.

تێکڕایی نرخی بەرمیلی نەوتی برێنت بۆ مانگی نۆڤەمبەر= 62 دۆلارە، لەبەرئەوەی حکومەتى هەریمی کوردستان بە 8 دۆلار کەمتر نەوتەکەی دەفرۆشێت، کەواتە هەریم 1 بەرمیل نەوتی بە 54 دۆلار فرۆشتوە، بەمجۆرە کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم بەبۆری و تەنکەر=54 دۆلار × 9.550.075 بەرمیل = 515.740.500  پێنج سەد و پانزە ملێۆن و حەوت سەد و چل هەزارو پینج سەد دۆلار.

 وەک زانراوە هەرێم نەوت دەفرۆشێت بە پاڵاوگەکان و کۆمپانیاکان نرخی کۆی ئەم داهاتە لە لایەن ژوورى توێژینەوەى سیاسى - گۆشەی ئابوری بزوتنەوەى گۆڕان بە 75 ملێۆن دۆلار خەمڵێنراوە، لەبەرئەوە کۆی هەموو داهاتەکان = 515.740.500 + 75.000.000 = 590.740.500 پینج سەدو نەوەد ملێۆن و حەوت سەدو چل هەزارو پێنج سەد دۆلار

دەرئەنجامى ئەو رووداوانەى لە مانگى ئۆکتۆبەرى رابردوودا روویدا، حکومەتى هەرێمى زۆرێک لە کێڵگە نەوتیەکانى ژێردەستى خۆى لە دەستدا، بەوەش بەشێک لەو داهاتەى کە لە رێگەى فرۆشى نەوتى ئەو کێڵگانە دەگەڕایەوە بۆ گەنجینەى حکومەتى هەرێم لە کیسدا، زۆرێک بڕوایان وابوو لە دەرئەنجامى ئەو رووداوانەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان چى دیکە داهاتى پێویستى بەردەست نابێت، بەڵام ئەو زانیاریانەى لە لایەن ژوورى توێژینەوەى سیاسى - گۆشەی ئابوری بزوتنەوەى گۆڕانەوە  کۆکراوەتەوە، سەلمێنەرى ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم داهاتى پێویستى لە بەردەستە بۆ ئەوەى مووچەى موچەخۆران دابینبکات لەگەڵ ئەوەى حکومەت هێشتا موچەى مانگى ئەیلولى فەرمانبەران و موچە خۆرانى نەناردووە و هەتاوەکو ئێستەش هیچ خشتەیەکى رانەگەیاندووە.


Ceyhan                         NOVEMBER/ 2017

 B/L   DESTINATION  SUPPLIER/ EXPORTER (NOM(KBBLS  LAY CAN  VESSEL
 DATE
     KRG       BOTAS
 01.11.  Genoa, Italy  HALBANK  700    (SANT CRUZ I (Kurdish CO 
 01.11.  Ashdod, Israel  HALBANK  1000    (MARIKA (Kurdish CO
 04.11.   Pachi, Greece  HALBANK  1000    (POLIEGOS (Kurdish CO
 08.11.   Pachi, Greece  HALBANK  715    (BOTAFOGO (Kurdish CO
 10.11.  Agioi Theodoroi, Greece   HALBANK  600    (IMPROS (Kurdish CO
 14.11.  Pachi, Greece  HALBANK  600    (VALTAMED (Kurdish CO
 18.11.  Ashdod, Israel   HALBANK  1000    (MARIKA (Kurdish CO
 20.11.  Omisalj, Croatia  HALBANK  600    (RUMAN (Kurdish CO
 23.11  Trieste, Iatly  HALBANK  700    (NISSOS SERIFOS (Kurdish CO
 26.11.  Perama, Greece  HALBANK  1000    (VALTAMED (Kurdish CO
 29.11.  Omisalj, Croatia  HALBANK  600    (SAGA (Kurdish CO
           
       8515.0   :TOTAL   

ژوورى توێژینەوەى سیاسى - گۆشەی ئابوری

ئامادەکردنى: غالب محمد على - ئەنوەر کەریم