جەنگی سوریاو ڕۆل و سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەولەتی.
د. سالار باسیرە
1/1/2019 7:46:00 PM
جەنگیش هەروەک ئاشتی سیاسەتە. ئاشتی سیاسەتە بەبێ شەڕ ، جەنگیش سیاسەتە بەرێگای جەنگ و خوێن ڕشتنەوە. سیاسەتیش بریتیە لە هونەری کەلک وەرگرتن لەبارودۆخەکە بۆ بەرژەوەندیەکی تایبەت. “ئەو کاتە دەتوانین لە ناوەڕۆکی جەنگ بگەین ئەگەر دەربارەی سیاسەتی دووفاقیی جەنگەکە بکۆلینەوە بەر لە هەلگیرسانی. جەنگ هەر تەنیا پێکدادانی چەکداری نێوان لایەنەکان نیە بەڵکو ململانێی توندوتیژە لەنێوان ئابوری و سیاسەت و ئایدۆلۆژیای لایەنەکان. بە دەستپێکردنی جەنگ هەموو ئەم لایەنانەی ئاماژەیان پێدرا ئاڕاستەی سەرکەوتن و هێنانەدی ئا