ئینستیتوتى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى
كورته‌یه‌ك
په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، دامه‌زراوه‌یه‌كى نا حكومی ئاكادیمی یه، گرنگى ئه‌دات به توێژینه‌وه له بوارى نه‌وت و غازى سروشتى و سامانى ئاودا، هاوكات خۆى به لایه‌نێكى گرنگى كاركردن ئه‌زانێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى جیۆپۆڵه‌تیك و بارودۆخى ناوچه‌یی و جیهانى به‌گشتى، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه دونیاى ده‌ره‌وه وه‌ربگێڕێته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق به‌گشتى و كوردوستان به‌تایبه‌تى، وه به‌شدارى بكات له‌به‌رهه‌مهێنانى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌بوارى ئاماژه پێدراوداو، ڕۆڵى هه‌بێت له دروستكردنى سیاسه‌تى گشتى دا‌و، به‌شدارى زانستى بكات له‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى دا، سه‌باره‌ت به ئێستا‌و ئاینده‌ى سه‌رچاوه‌كانى ووزه‌و ئاسایشى هه‌رێمایه‌تى و بونیادنانى ئاشتى و كێشه مرۆییه‌كان له ئارادایه (هه‌روه‌كو سێكته‌ره‌كانى كاركردن به سێ زمانى كوردیی و عه‌ره‌بى و ئینگلیزیی له وێبسایتى ئینستیوت دا ئاماژه پێدراوه (www.mirs.co) .
درووشم: ڕێبه‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه.
یه‌كه‌م: بواره‌كانى كاركردن
ئینستیوتى مێدیتریانه (MIRS) سێ بوارى سه‌ره‌كى به‌ئه‌ركى خۆى ئه‌زانێت كه ته‌واوكه‌رى یه‌كترین، تاوه‌كو كارى له‌سه‌ر بكات:
یه‌ك: ئاسایشى ووزه ئه‌گرێته‌وه، كه لاى ئێمه مه‌به‌ست له ووزه بریتى یه له: نه‌وت و غازى سروشتى، پاشانیش سه‌رچاوه‌كانى ئاو و هایدرۆپۆلهتیك. كاریگه‌رییان به‌سه‌ر سیاسه‌تى بانكى و دارایی ناوخۆ و هێڵه‌كان و بازاڕه‌كانى ووزه له جیهاندا ڕوون ئه‌كاته‌وه.
دوو: توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر پرسه هه‌رێمایه‌تییه تازه‌كان و، دیارده سیاسیی و ئابورییه‌كان، وه‌كو جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه به‌گشتى و، پیاچونه‌وه به ئاسایشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و، پرسى كه‌مینه ئاینى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها تیرۆریزم له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئینجا هاوپه‌یمانێتییه تازه‌كان.. ده‌ستنیشانكردنى (ئه‌گه‌ره‌كان، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كان، بژارده‌كان). هه‌موو ئه‌مانه ئه‌كاته ئه‌رك و ئه‌وله‌وییات له چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دا.
سێ: به‌شداریی پراكتیكى له كۆڕ و كۆنفرانسه زانستى و جیهانى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا‌و، دۆزینه‌وه‌ى كه‌سایه‌تییه به‌تواناكانى جیهان له‌م بوارده‌دا (واته ئاماده‌گیه له دونیادا).
دووه‌م: ئامانجه‌كانى ئینستیوت
• شیكردنه‌وه‌ى زانستى و ئاماده‌كردنى په‌یپه‌رى ئاكادیمیی سه‌باره‌ت به بایه‌خى جیۆپۆڵه‌تیك و سه‌رچاوه‌كانى ووزه له به‌ر ڕۆشنایی دوایین بارودۆخه هه‌رێمایه‌تیی و جیهانییه‌كاندا. به‌مه‌ش وه‌ك ناوه‌ندێكى بیركه‌ره‌وه‌ى ئاكادیمى باڵا ئینستیوتى مێدیتریانه خاوه‌نى گوتار‌و پێشنیارى بێ چه‌ندوچونى خۆى ئه‌بێت به‌رانبه‌ر به قه‌یرانه‌كان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان.
• به‌شداریی كردن له‌و هه‌وڵه جیهانییانه‌ى بۆ ناسینى زیاترى ووزه و بایه‌خی ئه‌مه له ڕووى ئابوریی و سیاسیی و پێشخستنى كه‌لتورییه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى باشترى مرۆڤایه‌تییدا.
• هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئینستیوتى مێدیتریانه (MIRS) ببێته ئاژانسێكى جیهانى بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى له بواره‌كانى (ووزه، تیرۆریزم، ئاسایشى هه‌رێمایه‌تى، كهمایهتییهكان... تادوایی) دا پشت به بابه‌ت و داتاكانى ببه‌سترێت، هه‌روه‌ها ته‌ماسگرتن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانى هاوشێوه و كۆنتاكت كردن له‌گه‌ڵ یان بۆ كاركردن و ئه‌زمونى زیاتر.
• به‌و پێیه‌ى سه‌ره‌تا ئینستیوت مۆڵه‌تى فه‌رمى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پاشان له حكومه‌تى عێراقى وه‌رگرتوه‌و، ڕێیپێدراوه، ئینستیوت پێشنیار‌و ڕاسپارده بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان –عێراق ئاماده‌ئه‌كات و، هاوكارو ده‌ستبار ئه‌بێت له‌گه‌ڵیان بۆ گرتنه‌به‌رى باشترین میكانیزمه‌كان تا مامه‌ڵه‌یه‌كى دروست له‌گه‌ڵ بوارى ووزه‌و لێكه‌وته‌كانى دا بكات.
• ده‌ستنیشان كردن و پۆلێن كردنى هێڵ و ڕێرهوهكانى ووزه له جیهان، له ئاسیا به‌گشتى و، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و، ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تى.
• ئینستیوت، ئامانجیه‌تى كه به‌شداریش بكات له دروستكردنى سیاسه‌تى گشتى نیشتمانى دا، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى زانستى و مرۆیی، تا ببێته هه‌وێن و شیره‌ى زانیاریی و داتاى دروست بۆ ئامرازه‌كانى میدیا (ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بكات).
سێیه‌م: كه‌ره‌سته‌كانى گه‌یشتن به ئامانجه‌كان
• وه‌رزانه پانێڵ ئه‌نجام ئه‌درێت سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ستیاره‌كان، تیایدا میوانداریی كه‌سایه‌تى گرنگى ئاكادیمیی و سیاسیی له‌هه‌ر شوێنێكى جیهاندا ئه‌كرێت، پانێڵه‌كان پتر به سپۆنسه‌ریی ئه‌بن و، ئه‌كرێت به ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ناوهندو پێگه‌ى هاوشێوه ئه‌نجام بدرێن، هه‌ر جاره‌ى له شوێنێكى جیهان دا ئه‌بێت. له ڕێگه‌ى ماڵپه‌رى فه‌رمى مێدیتریانهوه (www.mirs.co ) ڕاسپارده‌و ده‌رئه‌نجامه‌كان به هه‌ر سێ زمانى كوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بڵاوئه‌كرێته‌وه.
• كۆبونه‌وه‌ى " زریانى مێش" چه‌ند لێكۆڵه‌رێكى ده‌ره‌كى و ناوخۆیی له بواره‌كانى جێی مه‌به‌ستدا، له‌ده‌ورى بابه‌تێك كۆئه‌كرێنه‌وه‌و مێزگرد ساز ئه‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به چه‌ند ده‌رئه‌نجام و ڕاسپارده‌یه‌كى دروست.
• ئینستیوتى مێدیتریانه پێگه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌لیكترۆنى به كوالێتیه‌كى به‌رز و ئینته‌رناشناڵ هه‌یه (www.mirs.co) كه به سێ زمانى (ئینگلیزیی، كوردیی، عه‌ره‌بی) پهیپهرو توێژینه‌وه‌و ڕاپۆرته ئاكادیمییهكان بڵاوئه‌كاته‌وه، هاوكات هه‌واڵ و گۆڕانكاریی و چاوپێكه‌وتن و چالاكییه‌كانى تیادا په‌خش و بڵاوئه‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا به هه‌رسێ زمانه‌كه له سۆشیال میدیادا به‌رجه‌سته بووه.
• سازكردنى دیبه‌یت و سیمپۆزیۆم و چالاكى زانستى جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئاكادیمى و جیهانیه‌كان دا.
• هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ئینستیوت و ناوه‌نده جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ى ووزه‌و كۆنفرانسه ئابورییه‌كان به مه‌به‌ستى پێكه‌وه كاركردن و به‌شداریی كردن.
• ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى گونجاو له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیی به ئامانجه‌كانى ئینستیوتهوه هه‌یه‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ داموده‌زگاى په‌یوه‌ندیدار.
• دۆزینه‌وه‌ى كاراكته‌ره ستراتیجیست و پرۆفیشناڵهكانى جیهان و، سازدانى گفتوگۆى لۆژیكى و ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵیان و، بانگهێشتكردنیان و به‌شداری پێكردنیان له خزمه‌تى سیاسه‌تى گشتى ئینستیوت دا.
پەیوەندی
ئینستیتوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
عێراق- سولەیمانی- ڕزگاری- بەرانبەر یانەی وەرزشی ئاشتی.
ئیمەیڵ: [email protected]
بەهرۆز جەعفەر سەرۆكی ئینستیتوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
ئیمەیڵ: [email protected]
دانا تەیب مەنمی
هەماهەنگیكار و ئامادەكاری ڕاپۆرت لە ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی (MIRS).
ژمارە تەلەفۆن: 07702133749
ئیمەیڵ: [email protected]
به‌خشینى كۆمه‌ك
گرنگترین و نوێترین توێژنەوە و بابەتى ئەکادیمى لە ئینستیتیوتى مێدیتریانە بۆ توێژینەوەى هەرێمایەتى بخوێنەوە.
ئینستیتیوتى مێدیتریانە بۆ توێژینەوەى هەرێمایەتى کەشێکى دەوڵەمەند بە بیرکردنەوەى رەخنەگرانە و دێبەیتى ئەکادیمى لە خۆدەگرێت.
کارى ئینستیتیوتەکە تەرخانە بۆ توێژینەوە و نووسینى ئەکادیمى سەبارەت بە نەوت، گاز و سەرچاوە ئاویەکان. هەروەها لە بابەتەکانى جیۆسیاسى، ناوخۆیى، نەتەوەیى، هەرێمى و نێودەوڵەتى توێژینەوە ئەنجامدەدات، ئامانجى ئینستیتیوتەکە بریتیە لە وەرگێڕانى جیهانى دەرەوە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، عێراق و کوردستان بەشێوەیەکى تایبەتى.
سوپاس بۆ بەشداریکردنت لە بەرەوپێشبردنى توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان برەودان بەکارى ئەکادیمى لە رێگەى بەخشینى کۆمەکەکانتان بۆ ئەم هەژمارە بانکیە:
Account Name: Mediterranean Institution
IBAN NUMBER USD:
IQ12CIHB00404000267430I
سەبسکرایپ
سەبسکرایپ بکەن وەرن و سود وەرگرن
لە ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای (Counterpoint Technology) هاتووە کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەر مۆبایلێکی ئایفۆن ئێسک بڕی ١١٠ دۆلاری دەستدەکەوێت ئەویش لە پای ئەو هاوکارییەی کە کۆمپانیا کۆرییەکە کردوویەتی لە دروستکردنی پێکهاتەکانی ئەو ئامێرە نوێیەدا.
سامسۆنگ سەرپەرشتی پێدانی هەموو شاشەکانی جۆری "OLED" و پێکهاتەکانی میمۆری ئایفۆنە نوێیەکە دەکات، بەو پێیەی لە ئێستادا ئەو کۆمپانیا کۆرییە تەنها کۆمپانیایە کە لە توانایدایە پێداویستییەکانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکە دابین بکات.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، له (5 ى نیسانى 1986) له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ- باشورى كوردستان له دایكبووه، خوێندنى سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندى له‌و قه‌زایه ته‌واوكردووه، ته‌كنۆلۆژیاى له په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى سوله‌یمانى خوێندووه، پاشان به‌كالۆریۆسى له‌زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی- سوله‌یمانى، ته‌واوكردووه.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى ئینستیوتى مێدیتریانه‌یه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى (MIRS) ، خوێندنى ماسته‌رى له قوبرصى باكور له (Near East University) ته‌واو كردووه له به‌شى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌ندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تییه‌و، خوێندكارى دكتۆرایه له به‌شى په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆى قوبرصى نێوده‌وڵه‌تى (Cyprus International University).
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، ماوه‌ى ده ساڵ له باشورى كوردستان كارى ڕێكخراوه‌یی و سیاسیی كردووه‌و، سه‌دان ووتار و په‌یپه‌رى ئاكادیمى هه‌یه، دوو كتێبى چاپكراوى هه‌یه، دیارترینیان كتێبى ( په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایی حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدانى توركی دا ماوه‌ى (2002-2015) یه.. له بواره‌كانى " جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه، ئاسایشى ووزه، تیۆر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كێشه‌ى عه‌ره‌ب- ئیسرائیل، كێشه‌ى قوبرص، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌سه‌له‌ى كورد، مێژووى عێراق دا، قسه ئه‌كات. ساڵى (2016 و 2017) بۆ دامه‌زراندنى ئینستیتیوتى مێدیتریانه سه‌ردانى توركیا‌و قوبرس و ئه‌رده‌ن و عێراقى كردووه.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، جگه له زمانى دایك (كوردی)، به‌هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى ئه‌نوسێت و قسه ئه‌كات.
ژماره ته‌له‌فۆن: 7701951736+ & 7501382323+
ئیمه‌یل: [email protected]
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى ئینستیوت
ته‌كنۆلۆژیاى له په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى سوله‌یمانى خوێندووه، پاشان به‌كالۆریۆسى له‌زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی- سوله‌یمانى، ته‌واوكردووه.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى ئینستیوتى مێدیتریانه‌یه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى (MIRS) ، خوێندنى ماسته‌رى له قوبرصى باكور له (Near East University) ته‌واو كردووه له به‌شى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌ندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تییه‌و، خوێندكارى دكتۆرایه له به‌شى په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆى قوبرصى نێوده‌وڵه‌تى (Cyprus International University).
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، ماوه‌ى ده ساڵ له باشورى كوردستان كارى ڕێكخراوه‌یی و سیاسیی كردووه‌و، سه‌دان ووتار و په‌یپه‌رى ئاكادیمى هه‌یه، دوو كتێبى چاپكراوى هه‌یه، دیارترینیان كتێبى ( په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایی حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدانى توركی دا ماوه‌ى (2002-2015) یه.. له بواره‌كانى " جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه، ئاسایشى ووزه، تیۆر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كێشه‌ى عه‌ره‌ب- ئیسرائیل، كێشه‌ى قوبرص، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌سه‌له‌ى كورد، مێژووى عێراق دا، قسه ئه‌كات. ساڵى (2016 و 2017) بۆ دامه‌زراندنى ئینستیتیوتى مێدیتریانه سه‌ردانى توركیا‌و قوبرس و ئه‌رده‌ن و عێراقى كردووه.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، جگه له زمانى دایك (كوردی)، به‌هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى ئه‌نوسێت و قسه ئه‌كات.
ژماره ته‌له‌فۆن: 7701951736+ & 7501382323
Email: [email protected]
tweeter: @Bahrooz Jaafar
Viber: 00905338601514
پسپۆڕه‌كان
ئه‌م به‌شه سه‌رجه‌م ئه‌و توێژه‌رانه‌ی بواره جیاوازه‌كان ئه‌گرێته‌وه كه وه‌ك پسپۆر له ئه‌نیستیتۆی مێدیتریان بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی كار ئه‌كه‌ن، به‌شێكی به‌رچاو توێژینه‌وه‌كانیان له سایتی فه‌رمی ئه‌نیستیتۆ بڵاوئه‌كه‌نه‌وه