• English
  • العربية

جەنگی سوریاو ڕۆل و سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەولەتی.

د. سالار باسیرە

1/1/2019 7:46:00 PM

جەنگیش هەروەک ئاشتی سیاسەتە. ئاشتی سیاسەتە بەبێ شەڕ ، جەنگیش سیاسەتە بەرێگای جەنگ و خوێن ڕشتنەوە. سیاسەتیش بریتیە لە هونەری کەلک وەرگرتن لەبارودۆخەکە بۆ بەرژەوەندیەکی تایبەت. “ئەو کاتە دەتوانین لە ناوەڕۆکی جەنگ بگەین ئەگەر دەربارەی سیاسەتی دووفاقیی جەنگەکە بکۆلینەوە بەر لە هەلگیرسانی. جەنگ هەر تەنیا پێکدادانی چەکداری نێوان لایەنەکان نیە بەڵکو ململانێی توندوتیژە لەنێوان ئابوری و سیاسەت و ئایدۆلۆژیای لایەنەکان. بە دەستپێکردنی جەنگ هەموو ئەم لایەنانەی ئاماژەیان پێدرا ئاڕاستەی سەرکەوتن و هێنانەدی ئا

جەنگی سوریاو ڕۆل و سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی: خوێندنەوەیەكی سیاسی و ئابوری

د. سالار باسیرە

5/23/2018 11:33:00 AM

لە پێناسەكەی Clausewitz جەنگ بەواتای درێژەپێدانی سیاسەتە بە ئامرازی تر. هەول ئەدات جەنگ وەك ڕوداوێك تێبگات كە تێیدا لایەنێكی بەشداری جەنگ ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنێكی تری بەشداربووی جەنگەكە بسەپێنێ. جەنگ ڕوبەڕوبونەوەیەكی بەرفراوانی دوو لایەنەو شێوازێك لە كردارە بەئامانجی ئەوەی بەرامبەرەكەی گێڕ بكات یان سنوری بۆ دابنێت یان بیخاتە ژێر خواستی خۆی .

هەڵەبجە و چەكی كیمیایی لەكاردانەوە نێو دەوڵەتیەكاندا

د. سالار باسیرە

3/16/2018 9:23:00 PM

حكومەتی ئەلمانیا بە لایەنی كەمەوە لە سالی 1983 وە زانیاری لە لایەن حكومەتی ئەمریكیەوە هەبوە كە حكومەتی عیراق بە یارمەتی كارگەكانی ئەلمانیای رۆژئاوا گازی ژەهراوی (چەكی كیمیاوی – ژەهری تابون) دروست دەكات. سی ئای ئەی (CIA) كاتی خۆی وەزیری ئابوری ئەو سەردەمەی ئەلمانیا لە ئەمریكا (Bengeman) لەم مەسەلەیە ئاگادار كردبۆوە كە هەوالەكە بگەیەنیت بە حكومەتەكەی خۆی.

previous 1 Next