ئێران یان شیعەکانی عیراق داوای رۆیشتنی ئەمریکا دەکەن؟
هێرش عهبدولڕهحمان
5/11/2019 3:50:00 PM
یەكێك لەدەرەنجامەكانی لێ هەڵپێچانی دۆناڵد ترەمپ لە ئێران ئەگەری بەریەككەوتنی بەرژەوەندییەكانی ئەم دوو وڵاتە نەیارەیە بە یەكتر ئەویش لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا. هەركاتێك واشنتۆن بیەوێت نینۆكی ئێران بكات، ئەوا لە جیاتی تاران، شیعەكانی عێراق هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە. خۆ چاودێرانی سیاسی گومانیان نییە لەوەی سەركەوتنی ئەو ستراتیژەی كابینەكەی ترەمپ بەرامبەر ئێران گرتوویەتەبەر ڕەنگدانەوەی لەسەر واقیعی سیاسی ئەو وڵاتە بەڵكو ناوچەكەش دەبێت. هەربۆیە ئاخوندەكانی ئێران كەوتوونەتە جوڵاندنی شیعەكانی عێراق لەپ