• English
  • العربية

مەترسیەكانی قەیرانی ئاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "ڕەهـەنـدو لـێـكـەوتـەكانـی"

ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌

11/19/2017 2:47:00 PM

ئەگەر جیۆپۆڵەتیك زانستی لێكۆڵینەوە بێت لە كاریگەریی جوگرافیا بەسەر سیاسەتەوە ،ئەوا هایدرۆپۆڵەتیكیش بەدواداچوونە بۆ كاریگەریی ئاو (H2O) لەسەر سیاسەت.."دكتۆر ئیسماعیل سیراج الدین"جێگری بانكی دەولی و پسپۆر لە زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی لایوایە" زۆربەی جەنگەكانی سەدەی (20) لەسەر نەوت بووە، زۆربەی جەنگەكانی سەدەی (21) یش لەسەر ئاو ئەبن "...ئاو نهێنی ژیانە لە سەر زەوی، مرۆڤ بە بێ نەوت و غاز ئەژی، بەڵام بێ ئاو ناتوانێت ژیان بەرێتە سەر،هەركاتێك بونی كەم بۆیەوە،ئەوسا زیاتر هەست بە پێداویستی و نرخی ئاو ئەكەین.

ئاو، پێكهاتەیەكی كیمیاوییە، لە دوو گەریلە هایدرۆجین (H) و گەردیلەیەك ئۆكسجین (O) پێكدێت. زانایان ئاماژە بەوە ئەكەن كە بنچینەی ژیان لەسەر هەموو هەسارەكان ئاوە،(71%) ی ڕووی زەوی بە ئاو داپۆشراوە، هەموو شتێكی زیندوو پێویستی بە ئاوە،بە جۆرێك پەیكەر و ڕێكخەری ژیانە: جەستەی مرۆڤ (60%) ی ئاوە،لە ناو ئاژەڵاندا فیل بەڕێژەی  (70%) و،لە ڕووەكیشدا پەتاتە (80%) و تەماتە (95%) ی لە ئاو پێكهاتووە ....تاد .مرۆڤێكی ئاسایی ئەتوانێت تەنها (7) ڕۆژ بێ ئاو بژی .ئەگەر كەسێك (20%) ی ئاوی لەشی لەدەستبدات،یەكسەر ئەمرێت . هەر مرۆڤێك بۆ خواردنەوە ڕۆژانە پێویستی بە (2,4) لیتر ئاوە  (1) .

بۆ خوێندنەوەى زیاتر

کلیک لێرە بکە