• English
  • العربية

بەهرۆز جەعفەر

بەهرۆز جەعفەر/ دکتۆرا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان (ئابوریی سیاسیی هایدرۆکاربۆن). ئه‌ندامه‌ له‌ فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى. دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکى ئینستیتیوتى مێدیتریانه‌ یه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى -MIRS. ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی جیهانییە.

ڕوانگه‌یه‌ك بۆ پاراستنى ئاسایشى ووزه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان

بەهرۆز جەعفەر

6/28/2022 8:59:00 PM

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوریی جیهانى به‌ هۆى پرسى ووزه‌و ئاسایشى خۆراكه‌وه‌، پرۆسه‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى و سیاسی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجى جۆراوجۆره‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تى گه‌وره‌-گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانى كوردستان و زیادكردنى داهات هاتۆته‌ پێشه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى (2022) ه‌وه‌، كۆمپانیاى داناگاز زیادبونى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازى له‌ كێڵگه‌ى كۆرمۆر به‌ ڕێژه‌ى (50%) ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ى كۆرمۆر له‌

عێراق و ئەگەری دەرچوون لە کۆڵانە داخراوەکان: کورد و دەرفەتەکان

بەهرۆز جەعفەر

6/17/2022 8:37:00 AM

دۆخى عێراق، مێژووى عێراق، ئێستاو ئاینده‌ى زۆرینه‌ى هه‌ره‌ زۆرى شه‌ڕ و خوێن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و، زیاده‌ ڕۆیی بووه‌ له‌ په‌لاماردانى جۆراوجۆردا. خێرێکی تەواوەتی نییە. بۆیە ئەبێت پراگماتییانە لەناو "شەڕ" ەکاندا بەدوای "خێر" دا بگەڕێیت. دواى (9) مانگ له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، حكومه‌ت له‌ عێراق هه‌ر پێك نه‌ هات. له‌و ماوه‌یه‌دا ئێران و هێزه‌ وه‌لائییه‌كانى له‌ عێراق (7) جار به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشیان كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر، گرفتیان له‌ پرسى نه‌وت و گازدا بۆ كورد دروستكرد. چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە

چی ڕووئەدات ئەگەر گازی سروشتی مەترسی بۆ سەر بەهای دۆلار دروست بکات؟

بەهرۆز جەعفەر

4/27/2022 3:56:00 PM

دوو مانگ تێ پەڕی بەسەر هەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکراین و ڕووسیادا. زیاتر لە (٩٣٠) بەرژەوەندی و دەماری ئابوریی و دارایی و سیاسیی و دیبلۆماسیی رووسیا بە ئامانج گیران لە لایەن خۆرئاواوە. پتر لە (٨٠٠) ناوەندو دامەزراوەو کۆمپانیای ڕووسیا سزایان خرایە سەر. ڕووسیا خاوەنی سیستەمێکی دیموکراسی و ئابوریی پتەو نییە، بەڵام بەهەمان ئەندازە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش بە هەڵاوسانێکی ئابوریی وەهادا گوزەر ئەکات کە لە مێژووی خۆیدا وێنەی نەبووە. هەریەکە لە ئۆکراینا و بولگاریاو هەنگاریاو لیتوانیاو بیلاڕووسیاو سلۆڤین

کوردستان لە پەنای نیۆ-لیبراڵیزم دا : بۆچی پێویستە دەستەڵاتێکی بەهێز لە کوردستان بە پێوە بێت؟

بەهرۆز جەعفەر

4/24/2022 8:19:00 PM

نیۆلیبراڵیزم، قوتابخانە یان تیۆرێکی ناو بابەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، پرۆژەیەکی ئابوریی و سیاسی و کۆمەڵایەتییە، لە سەرەتاوە تا کۆتایی باسی ڕۆڵی « دەوڵەت» و « حکومەت» ناکات و دژییەتی، دژی هەموو سنورێکی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و کەلتورییە. تەنهاو تەنها بیری لای کەڵەگەکردنی سەرمایەیە لە ڕێگەی ئەکتەرە- نادەوڵەتییەکانی وەک کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان، بۆ ئەوەش سەدان ڕێگە ئەگرنە بەر؛ هاریکاری و کردنەوەی پرۆژەی چاکەکاری گشتی بۆ زەمینە خۆشکردن، بەرتیلدان، دروشم و قسەی بریق و باقی وەها کە هەر سوێند ئەخۆیت

نه‌وت و گاز له‌ نێوان به‌غداد و هه‌رێمى كوردستان دا: مه‌ترسیی و بژارده‌كانى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌

بەهرۆز جەعفەر

4/14/2022 9:01:00 PM

پرۆسه‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته‌ به‌رده‌م چه‌ند ته‌حه‌ددایه‌كى ناوخۆیی و عێراقی، كه‌ لێكه‌وته‌ى ئابوریی- سیاسی و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه‌. ڕۆژى (15 ى شوباتى 2022) دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیارى نا-یاسایبونى سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ركردو، گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستانى به‌ نا-ده‌ستوری ناوبردو ده‌سته‌ڵاتى داوه‌ به‌ حكومه‌تى مه‌ركه‌زی كه‌ دۆسیه‌ى نه‌وتیى له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرنه‌وه‌. ئه‌م (ڕاپۆرتى پۆله‌سی) یه‌ له‌

ئایا سیستەمی جیهانی و هەرێمایەتی نوێ چۆن ئەبێت؟

بەهرۆز جەعفەر

3/28/2022 3:36:00 PM

تا مانگێک بەر لە ئێستا تورکیاو ئەردۆگان لە هەرە کەسایەتیە نا- مەرغوبەکانی ئەم جیهانە بون. ئێستا هەم تورکیاو ئەردۆگان بەرگی هاژوهوژی عاتیفی و ئیخوان موسلیمینیان فڕێ داوە، هەم دوای دە ساڵ لە سزادانی تورکیا خۆرئاوا و ناتۆ بە تەواوی تێگەیشتون بە بێ تورکیاو ئەردۆگان هیچیان نە لە دەریای ڕەش پێ ئەکرێ نە لە هەموو سنوری دەریای سپی ناوەڕاست.

مه‌سه‌له‌ى بۆڕییه‌كان و ململانێى حه‌وزه‌كانى ووزه‌: له‌ ڕووسیاوه‌ تا ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست

بەهرۆز جەعفەر

2/14/2022 9:57:00 AM

له‌م چركه‌ساته‌دا، ڕووسیا چێژ له‌ گرانبونى نرخى نه‌وت و گازى سروشتى ئه‌بینێت به‌ هۆى قه‌یرانى ناتۆ و ئۆكرایناوه‌. له‌هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ى كاخه‌زێكى نافه‌رمییه‌وه‌ بۆ به‌شى په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یۆنانى ناردووه‌ كه‌ پاڵپشتییه‌كانى بۆ هێڵى بۆڕیی ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى (East- Med) ڕائه‌گرێت، ئه‌مه‌ش خه‌ونه‌كه‌ى ئیسرائیل و قوبرس بۆ هه‌نارده‌كردنى گاز له‌ دوورگه‌ى "كریت" ى یۆنانه‌وه‌ ئه‌كوژێت. ئایا ئه‌م ململانێیانه‌ زیاتر پ

ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تورکیا: هۆکارەکانی، لێکەوتە ناوچەیی و ئابورییەکانی

بەهرۆز جەعفەر

11/25/2021 11:40:00 AM

دوای نزیکەی (١٠) ساڵ لە بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی هەردوولا، لە (٣١ی ئابی ٢٠٢١) دا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و جێنیشینی ئەبوزەبی « محەمەد بن زاید» پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا. وەک چاوەڕوان ئەکرا ڕۆژی چوارشەممە (٢٤ی نۆڤەمبەری٢٠٢١) هەریەکە لە ئەردۆگان و بن زاید لە ئەنکەرە بەیەکگەیشتن. لە رێوڕەسمێکدا ئەردۆغان و بن زاید، (١٠) رێککەوتننامەیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژوو کرد. ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا فاکتەری ناوخۆیی و لێکەوتەی هەرێمایەتی و ئابوریی هەیە. لەم پەیپەرەدا ل

َئاسایشی ووزەو گرفتی کۆچبەران : نرخی نەوت و گاز هەڵ ئەکشێت

بەهرۆز جەعفەر

11/12/2021 8:15:00 AM

ڕووسیا دوو گرفت بۆ یەکێتی ئەوروپا دروست ئەکات؛ یەکەمیان، گرفتی ووزە لە زستانێکی سارددا، چونکە ڕووسیا سەرچاوەیەکی باشی هەناردەکردنی گازی سروشتی یە بە پلەی ئیمتیاز بۆ ئەوروپا. نزیکەی (٢٤٪) یەدەگی گازی سروشتی جیهان ئەکەوێتە ڕووسیاوە، ئێرانیش (١٨٪) ی یەدەگی سروشتی جیهانی هەیە، بە هەردوکیان ئیدارەی حەوزەی قەزوین ئەدەن. هاوپەیمانێکیشیان لە کەنداو هەیە (قەتەر) کە ڕیزبەندی سێهەمی هەیە (١٥٪) یەدەگی گازی سروشتی جیهانی هەیە.

كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و گۆڕانى كه‌شوهه‌وا

بەهرۆز جەعفەر

11/2/2021 5:54:00 PM

به‌ پێى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ كۆنفڕانسى (COP26) ى نۆڤه‌مبه‌رى (2021) دا زیاتر له‌ (800) ملیۆن كه‌س به‌هۆى گۆڕانى كه‌شوهه‌واوه‌ له‌ جیهاندا تووشى برسێتى بون، هه‌روه‌ها به‌ پێى پرۆگرامى ژینگه‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان عێراق له‌ ڕیزى (5) مین ئه‌و ووڵاته‌ هه‌ستیارانه‌دایه‌ كه‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا كارى تێ ئه‌كات. به‌ پێى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق، تاوه‌كو ساڵێ (2035) به‌بڕى دە ملیار و هەشت سەت ملیار م3 تووشى كه‌مئاویی بیێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌ى دانیشتوا

لوتکەی ووزە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی بە بێ تورکیا

بەهرۆز جەعفەر

10/21/2021 5:37:00 PM

ڕۆژی (١٨ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) نۆیەمین لوتکەی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست لە نێوان میسرو قوبرس و یۆنان دا سەبارەت بە پرسی ووزەو ئاسایش (وەک هەموو جارەکانی پێشوتر) بە بێ تورکیا بەڕێوەچو. ئەم لوتکەیە هەمیشە ئیسرائیلیشی تیادا بەشدارە. هەرچی قوبرس و یۆنان و میسرو ئیسرائیلە پەیوەندییەکی زۆر توندتۆڵیان هەیە، بە پلەی ئیمتیاز گازی سروشتی کۆی کردونەتەوە. ئەوە دە ساڵە گفتوگۆیان هەیە، حەوت ساڵیشە لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی وڵاتەکانیان لە لوتکەی سیانی و چواری دا دەست ئەخەنە سەر دەستی یەکدی. ئەنکاراش، هەموو ساڵ

باشترین و خراپترین سیناریۆکانی بەردەم ئایندەی عێراق

بەهرۆز جەعفەر

10/16/2021 10:50:00 PM

لەناوەندی سیاسیی عێراقی و دەرەکی دا سیناریۆی جۆراوجۆر لەسەر ئایندەی عێراقی دوای هەڵبژاردنەکانی (١٠ی ئۆکتۆبەر ) باس ئەکرێت. بەگشتی عێراق سەرکەوتو بو لەوەی یاسایەکی هەڵبژاردن دابنات، لەوەشدا سەرکەوتو بو لە ڕووی تەکنیکی و ئەمنییەوە پرۆسەی هەڵبژاردن تاڕادەیەکی باش بە جێ بگەیەنێت. بەڵام سەرکەوتو نە بو لەوەی خەڵک بباتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بە پێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداری (٤١٪) ە. ئەمە ڕيژەی تەنها ئەوانەیە کە کارتی بایۆمەتری و دەنگدانیان بۆ کراوە یان وەرگرتۆتەوە. بۆیە ڕێژە

یه‌كێتى ئه‌وروپا؛ فیدراڵیزم، كۆنفیدراڵیزم، هەڵوەشانەوە؟

بەهرۆز جەعفەر

9/26/2021 3:47:00 PM

یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆمه‌ڵه‌ یان ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رچى بناغه‌كه‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاى ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى بیست، به‌ڵاو به‌فه‌رمى به‌ پێى ڕێككه‌وتننامه‌ى ماستریخت ساڵى (1991) دامه‌زراوه‌. گرنگترین پره‌نسیپى ئه‌م یه‌كێتییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سته‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی تیایدا گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى-ئه‌وروپى.هه‌ندێك لایانوایه‌ ئه‌م یه‌كێتییه‌ جۆرێكه‌ له‌ فیدراڵییه‌ت و هه‌ندێكیش له‌شاره‌زایان مشتومڕى ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه

عێراق؛ بەرەو هەڵدێرانێکی تر

بەهرۆز جەعفەر

9/20/2021 10:38:00 PM

لە ووڵاتی ئێمە ڕێک لە ڕێوە و هەر بە بازێک ئەچێتە مەکتەبی سیاسیی، بۆ پەرلەمان، بۆ مودیری عام، ئەمە ڕۆژێک لە حکومەتدا کاری نەکردوە، ڕێک ئەبێت بە وەزیر!. من لە کۆنفڕانسی جیهانی وەهادا بەشدار بوم، بەرپرسی کۆماندۆی زەمینی ئەو ووڵاتە لە هارڤارد دکتۆرای خوێندووە لە فیزیای ئەتۆم دا، لانی کەم (٣٠) سی ساڵ ئەزمونی جیاجیای هەبوە، سێ زمانی زانیوە، ئاگەداری هەموو ئیختراقە ئەمنییەکانی ئەم سەردەمە هەبوە. کەچی لەم ووڵاتە هێشتا نازانێت ئاسایشی نیشتیمانی چی یە؟ ئاستەکانی چین؟. ڕێگاکانی ڕووبەڕووبونەوە چین؟. ئەمنی ئ

هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رده‌م به‌ فه‌ڕه‌نسایی كردنى جیهاندا

بەهرۆز جەعفەر

8/28/2021 10:06:00 AM

دوای خۆ سەخڵەت کردنێکی زۆری سەرۆکایەتی کۆمارو حکومەتی عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەتەکە و گه‌شتكردن بەملاولادا، ئەوەی ناویان نا “ لوتکەی بەغدا” بەشی لوتکەیەکی لێ دەرنەچوو. لە سەر ئاستی میسر و ئوردون و فەڕەنسا کەسی یەکەمی ئەو ووڵاتانە ئامادەی کۆنفڕانسەکە بون، ئەوانیش لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا پێشوتر سەردانی دیکەیان بۆ عێراق کردوەو، بەتەلەفۆنیش لەنێوان عێراق و سەرۆکی ئەو ووڵاتانە گفتۆگۆ هه‌رهەبوە. عێراق هەڕەشەو ئاڵەنگاریی ناوخۆیی و دەرەکی ئەوەندە گەورەی هەیە، لە توانایدا نییە مانۆڕی دیبلۆماسیی گەورەو

عێراق و ئەفگانستان: مەترسی و ئەگەرەکان

بەهرۆز جەعفەر

8/15/2021 7:56:00 PM

پرسیار زۆر ئەکرێت، ئایا دۆخی ئەفگانستان لە عێراق دووبارە ئەبێتەوە؟. بە ڕەهایی: “نەخێر” دۆخی ئەفگانستان لە عێراق بەرجەستە نابێت. ١- لە ڕووی هەڵکەوتەوە، ئەفگانستان سنوری بە سنوری چین و ڕووسیاوە هەیەو زیاتر لە (١٠٠٠) کیلۆمەتریش سنوری لەگەڵ ئێران هەیە.

عێراق و ڕووداوە دراماتیکییەکان: دیالۆگی ستراتیژیی، کشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردنەوەکان، خۆ-سازدانی سووننەکان

بەهرۆز جەعفەر

7/16/2021 5:51:00 PM

دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمریکاو عێراق بۆ پیاچونەوە بە پەیوەندییەکانی هەردوولا بەکراوەیی ماوەتەوە. لە ئاستی نێوخۆدا سووننەکان ئەیانەوێ ببنەوە ژمارەیەکی گەورەو بەهێز لە عێراقداو خەریکی خۆسازدانەوەن. رەوتی سەدر و چەندین قەوارەی دیکە بەشداریکردنیان لەهەلبژاردنەکان ڕەت کردەوە. لەئاستی هەرێمی دا ئاسایی بونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە درێژەی هەیەو، لەئاستی جیهانیشدا ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆکانی ڤیەننا گەیشتونەتە بنبەست. ئایا گۆڕانکارییە نێوخۆیی و نێوچەییەکان عێراق و هەرێمی کورد

بەرەو کوردستان- پیترۆلیۆمی نیشتیمانی!

بەهرۆز جەعفەر

7/1/2021 6:58:00 AM

بێ ئەزمونی و بێ توانایی کۆمپانیا نەوتییەکان ، وە نەبونی هیچ چاودێرییەک لەسەر شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکان، هەروەها زۆریی تێچووی کۆمپانیاکان، هۆکاری شکستیانە لە بەرهەم هێنان و لە خراپکردن/ خراپبونی هەندێ کێڵگە یان بیری ناو کێلگەکاندا!!. یان ئەتوانین بڵیین لێرەدا دەرئەکەوێت بۆچی تا پرۆسە نەوتییەکان پێش ئەکەوێت قەیرانە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر ئەبن!.

previous 1 2 3 4 5 Next