• English
  • العربية

​توركیا و داینامیكیه‌تى ڕووداوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

تورکیا

12/10/2017 1:47:00 PM

 

* ئينستيتيوتى مێديتريانه بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی


هێڵى ئاسمانى توركى، بڵاوى كردهوهكهڕێژهى ئهوانهى هاتونهتهناو توركیا و لهتوركیاوهگهشتيان كردووهلهساڵى (2017) ەدا (63.1) شهست و سێ ملیۆن و سهت ههزار كهس بووه، لهكاتێكدا لهساڵى (2016) ەدا (58.3) پهنجاو ههشت ملیۆن و سێسهت ههزار كهس بووه‌. ئهمهش یانى ئەو ڕێژهیهزیادى كردووهبهبڕى (8.3%) . لهكۆتایی مانگى نۆڤەمبهردا لیرهى توركى دابهزى تا ئهو ئاستهى (394T.L) لیرهبهرانبهر به‌ (100$) دۆلار بێت، لەنزیكهى یهك ههفتهیهکە بەرەو کۆتایی (2017) ئەچین، نرخى لیرهى توركى بهرانبهر دۆلارى ئهمریكى بهرز ئهبێتهوه، گهیشتوهبه‌ (380) لیرهبهرانبهر به‌ (100$). هاوپهیمانێتيەک لهنێوان توركیاو ئێراندا دروست بووه‌ (وهك دوو گهورهترین یهكهى ههرێمى) ئهمهش بهرانبهر (سعودیه‌ و ئیسرائیل و ئیمارات). ئهوانهى لهگهڵ توركیا و ئێرانن، عێراق و سوریا و ههندێ دهست و پهنجه‌ (گروپى چهكدارى وهك حزبولڵا و حهشدى شهعبى ).

 

- توركیا و سیستهمى نوێى جیهانى لهناوچهكه

سیستهمى جیهانى نوێ (New Global Order) مهبهست لهسۆپهر پاوهره، كهئهمریكایهبهپلهى یهك، ئهوسا چین و ڕووسیا

ئیدارهى ئهمریكا، ناوچهكهڕێك ئهخاتهوه، چۆن؟. ئیسرائیل (متمانهى بهتوركیایهك نهماوهلهسهردهمى ئاكپارتیدا). لهگهڵ قوبرس و ئیتاڵیا و یۆنانیش هاوپهیمانى ههیهبۆ دهرهێنانى غازى سروشتى، ئهوهش ئهوهندهى تر مهحاڵى كردووهئیسرائیل مامهڵهلهگهڵ توركیا بكات. ئیدارهى ئهمریكا ئهیهوێت هاوپهیمانێتى و هاوڕێیهتى بۆ ئیسرائیل لهناوچهكهدروستبکات، بۆ ئهو مهبهستهش بڕیارى گواستنهوهى نوێنهرایهتى خۆیدا لهتهلئهبیبهوهبۆ قودس، تا تێستى سعودیه‌ و ئیمارات و میسر بكات، ئایا ئهتوانن لهگهڵ ئیسرائیل پێكهوهههڵبكهن و ههندێ مهسهلهى گرنگ لهناوچهكهداخ بكهن، وهك ههژموونى ئێرانى. وهك پرسى هێڵهكانى ووزه‌. ئهگهر ئهمهسهرى گرت، ئهوا توركیا ئاوت ئهكرێت. ئهگهرنا ئهوسا ئهمریكا ههوڵى یهكخستنهوهى توركیا و ئیسرائیل ئهدات.

ڕووسیا و توركیا، پهیوهندییهكانیان دوورخایهن نییه، بهڵام بۆ ماوهیهك دهردى یهكتر تیمار ئهكهن، توركیا ماوهیهكهلهكاروچالاكى هێزهكانى ڕووسیا لهسوریا بێدهنگه

" داود ئۆغلۆ" سهرۆكوهزیرانى پێشووى توركیا له‌ "ئهلجهزیرهى ئینگلیزى" شیكارییهكى بلاًوكردۆتهوه، تیایدا پشنیارى ئاشتى بەردەوام و تێپەڕاندنى بەهارى عەرەبى و بڵاوکردنەوەى کەلتورى پێکەوەژیان دەکات. ئەمەش هەر ئەو تێزانەیە کە ساڵى (2010) لە کتێبى "العمق الاستراتیجی" دا پێشکەشیکرد، بە کورتیەکەى یانى هێشتا تورکیا ئەیەوێت سەرکردایەتى رۆژهەڵاتى ناوین بکات و یەکێتیەک بۆ خۆى دروست بکات، چونکە هێشتا هەر ئەندامێکى ناهەمیشەییە لە یەکێتى ئەوروپا و لە دواى دووەم جەنگى جیهانیشەوە هەرجارێک تورکیا چۆتە ناو یانەى ئەوروپى بردویەتیەوە، ئەمریکاش خەریکى ئۆردەرى دیکەیە بە بێ تورکیا لە رۆژهەڵات.

وهزیرى دارستان و سهرچاوهئاوییهكانى توركیا "فهیسهل اورغلو" لهلوتكهى شارى ئهفیون كارا حهصار ووتى لهم (2017) یهدا ههناردهكردنى توركیا لهنێوان (154 بۆ 155) ملیار دۆلاردابووه، ئهمانهوێ ڕێژهى ههناردهكردن لهسالًى (2023) دا بگهیهنین به‌ (500) ملیار دۆلارئهم ئاماژانهش یانى توركیا گهڕاوهتهوهبۆ دهمارهستراتیجیهكانى خۆى و ئیتر ئهوهندهخۆى بهمهسهلهى غهززه‌ و مهعمهعهى ئیسرائیل و تهلهفۆن بۆ ترامپ و وهرگرتن و نهگرتنى لهئهوروپاوهسهرقاڵ ناكات. ئهوجا بۆ كوردستان وا باشهنهبێتهبهشێك لهبلۆكبهندى ههرێمایهتى و هیچى تر.