• English
  • العربية

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەئینگلیزی: United States of America، ویناتید ستەتیس ئۆف ئەمەریکا)کۆمارێکی دەستووری فێدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە، کاتێک کە تێیدا ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و ھەرێمی پایتەخت تێدایە و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووسەی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک وە لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاو سنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکوور و هەروەها ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.