• English
  • العربية

حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن

حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن / توێژه‌ر له‌ په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى ماسته‌ر له‌ یاساى گشتى، مامۆستا له‌ زانكۆى سۆران، فاكه‌لتى یاساو ڕامیارى . به‌رێوه‌به‌رى كاروبارى یاسایى له‌ زانكۆى سۆران ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى دادگه‌رى بۆ پرسه‌

كورد و ديپلۆماسييه‌تى بومه‌له‌رزه‌: كاريگه‌رى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان

حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن

2/25/2023 9:02:00 PM

ئاخۆ كاره‌ساته‌ سروشتييه‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ململانێ و ناكۆكى سياسى ده‌بێت، تا چه‌ند ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌بنه‌ فاكته‌ر بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌يه‌كى نويى سياسى و ئاشتى له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ده‌ره‌كييه‌كاندا؟ ئايا ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات وه‌ك هێزێكى نه‌رم كاريگه‌رى درێژخايه‌ن ياخود كورتمه‌وداى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان؟ ئه‌زموونى كه‌يسه‌كانى ديپلۆماسييه‌تى كاره‌سات و زه‌مينله‌زه‌كان‌ چيمان پێده‌ڵێن؟. ئه‌م په‌يپه‌ره لە "پەیمانگەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی" ەوە له‌رێگه‌ى

ڕۆڵى سياسى دادگه‌ى ده‌ستووريى: تێگه‌يشتنێكى قوڵتر بۆ فه‌لسه‌فه‌ى حوكمڕانيى

حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن

1/30/2023 1:20:00 PM

دادوەری دادگەی دەستووری، لەڕووی چاودێریكردنی دەستوورییەتی یاساكان و مومارەسەكردنی كاری دادوەری دەكەوێتەبەردەم چەندین ڕووداو واقیعی سیاسی، بەم شێوەیەش جەوهەری سیاسەتی دادوەری وا دەخوازێت كە دادوەر خوێندنەوەیەكی وردی بۆ تیۆرە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان هەبێت. ئەم جۆرە تێگەیشتنە، بە واتاى بەسیاسیبوونی دادگەی دەستووری (Politicizing the Supreme Court) نایەت كە بنەمایەكی گرنگی سەربەخۆیی و بێلایەنیی سيسته‌مى دادوه‌رييه‌، بەڵكوو به‌گه‌ڕخستنى ڕۆڵی دادگەی دەستوورييه‌ لە ژیانی سیاسی دەوڵەتدا.

خۆپیشاندانه‌كانى عێراق له‌ گۆشه‌نیگاى سایكۆپۆلیتیكه‌وه‌

حه‌سه‌ن مسته‌فا حوسێن

10/6/2019 7:20:00 PM

له‌ڕوانگه‌ى سایكۆلۆژییه‌وه‌، ره‌فتار behavior سیماو روخساری تاكه‌كانه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روون و هه‌ست سۆزو ته‌نانه‌ت نائاگایه‌كشیه‌تی (لاشعور). به‌ڵام ره‌فتاری سیاسی (political behavior) له‌ دیدگاى (داڤید هۆتۆن) پسپۆرى بوارى سایكۆلۆژیاى سیاسى، بریتییه‌ له‌ هه‌ر چالاكییه‌ك كه‌ ئامانجێكی سیاسی به‌دی ده‌هێنێت، وه‌ك ئه‌و چالاكییانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئاسایی له‌ پرۆسه‌ سیاسییه‌كان پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌: چوونه‌نێو پارتى سیاسى، ده‌نگدان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا ده‌گاته‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و

previous 1 Next