• English
  • العربية

یادگار سدیق

هاوه‌ڵى ئینستیوتى مێدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، رۆژنامەنوسی ئابووری و شرۆفەکاری بازاڕە داراییەکان، بەرێوەبەری بەشی راگەیاندنەکانی کۆمپانیایی dcifx. بەکالۆریۆس لە کۆلێژی کارگێری و ئابووری زانکۆی سەڵاحەدین به‌شى دارایی و بانک.

ئاسایشی وزە لەسایەی ئەگەری جەنگی ئەمریكا و ئێراندا

یادگار سدیق

7/13/2019 9:21:00 PM

ئەگەرچی ئێران لە بازاڕی وزەدا پشكێكی ئەوتۆی نەماوە، بەتایبەت دوای زیادبوونی گوشارەكانی واشنتن بۆ سەر كەرتی و نەوت و گازەكەی كە بەگوێرەی ئامارەكان ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ئایار بۆ 400 هەزار بەرمیل پاشەكشەی كردووە، لە كاتێكدا لە نیسانی ساڵی رابردوو رۆژانە زیاتر لە 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرد، بەڵام ئەوەی بازاڕی وزەی نیگەران كردووە هەڕەشەكانی ئێرانە لە وەڵامی سزا ئابوورییەكانی واشنتن، لەوانەش هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز و هێرشكردنە سەر كەشتییە نەوتییەكان.

پێگەی وزەی کوردستان دوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەر.

یادگار سدیق

12/6/2017 8:16:00 PM

دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، نەوتی کوردستان لە بازاڕەکانی جیھان دەستی بە پاشەکشە کرد، ئەمەش دوای ئەوە ھات سوپای عێراق بە ھاوکاری ملیشیاکانی حەشدی شەعبی پەلاماری کەرکوکی دا و دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەکاندا گرت. ئەو رووداوە کاریگەری خستە سەر پشکی رۆژانەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەندەری جەیھانی تورکی کە تا پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر رۆژانە پێشوازی لە ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کوردستان دەکرد، ئێستا کەمتر لە نیوەی ئەو بڕەی بۆ دەچێ.

previous 1 Next