سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، رێگری دەکەن لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و ئیسپانیا دابەش نابێت و وتى "یەکڕیزی نیشتمانی بەردەوام دەبێت".
ماریانۆ راخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەبارەی ڕیفراندۆمى کەتەلۆنیا دەڵێت "رێگر دەبین لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و هەموو دەسەڵاتە یاساییەکانمان بەکاردەهێنین، بڕیاردان کاری حکوومەتە و گونجاوترین کاتیشێتی، بە ئارامی هەنگاوی بۆ دەنێین".
هەروەها وتیشى "بە ڕوون و ڕەوانی دەیڵێم، سەربەخۆیی نابێت، تا هەڕەشەی سەربەخۆیی بە تەواوەتی بنبڕ دەبێت، حکوومەت بەردەوامە لە بڕیارەکانی خۆی".
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، دژ بە پێشنیازەکانی نێوەندگیری کارلێس پیگدێمۆنت، سەرۆکی حکومەتی ئیدارەیی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا، وەستاوەتەوە بۆ چارەسەر و دەڵێت "له هیچ شوێنێكی جیهاندا وڵاتێك نییه دانوستان له‌سه‌ر یه‌كێتیی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌وباره‌وه بكات".
هەروەها دەشپرسێت ئایا هه‌ندێكیان پێیان وایه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شبووندا، حكوومه‌ت دانوستان ده‌كات؟ ئه‌مه هاوكات جه‌نگێكی ئه‌ورووپایه "جه‌نگی به‌هاكانی ئه‌ورووپا له ئارادایه، پێویسته سه‌ربكه‌وین".