• English
  • العربية

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

ناوه‌ندێكی تایبه‌ته‌ به‌ توێژینه‌وه‌ی وزه‌ و كاروباری هه‌رێمایه‌تی

دەسەڵاتداریی ئاو

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

11/24/2022 6:59:00 PM

پرسی ئاو لە دنیای ئیمڕۆدا زۆرێک لە هاوکێشی و باڵانسە سیاسییەکانی تێکداوە و وادیارە ئەو قەیرانە کە نزیک بە 36 وڵاتی جیهانی بە چڕی گرتۆتەوە، لە داڕشتنی سیاسەتی نوێی جیهانیدا کاریگەری و شوێندانەری هەبێ. قەیرانی ئاو سەرەتا لە گوندەکانەوە دەستی پێکرد و پاشان شارەکان و دواتر وڵاتان و ئیستەش جیهانی گرتۆتەوە. قەیرانی بێ ئاوی، شەڕ و دەمەقاڵەیەکی بێ دەنگ و شاراوەی لە نێوان وڵاتاندا درووستکردوە کە پێدەچێ لە داهاتوودا پێ بنێتە قۆناخی کردەییەوە و ڕاستەوخۆ بە ناوی "ئاو"وە شەڕی گەورەی وڵاتان دەست پێبکا. لە ئیس

تورانچێتی تورکیا و ئاڵۆزییەکانی قەفقاز

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

11/24/2022 6:45:00 PM

تورکیا وەک وڵاتێکی دو ڕەگەی ئوراسیایی بە بێ قرم و قاڵەی میدیایی خەریکی ڕێخستنی دو گەورە گەڵاڵەی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە بە تەمان بە بێ تێکدانی سنوورە سیاسییەکان قەپی خۆیان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو ناوچەیە داگرن و کەوشەن جوغڕافیایی خۆیان وەک سەردەمی عوسمانییەکان لێکەنەوە. لەو وتارەدا هەوڵ ئەدرێ پێگەی تورکیا لە ئاستی ناوچەییدا هەڵسەنگێندرێ و هەروەها دەرەتان و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو گەڵاڵە سنووربەزاندنە توێکاری بکرێ.

ڕێککەوتنە ئەمنیەکانی نێوان عێراق و تورکیا: کۆتایی پێهاتوە یان بەردەوامە؟

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

7/22/2022 7:32:00 PM

ناحاڵی بون و تەمومژێکی زۆر لە ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا ئەبینرێت. لێرەدا ووردەکاریی ئەو ڕێککەوتننامەیە کە لەساڵی (١٩٨٢) دا لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا کراوە ئەخەینەڕوو، ئەوەش یارمەتیمان ئەدات بۆ تێگەیشتن لەوەی ئایا کارتە دیبلۆماسیی و ئەمنییەکانی عێراق بەرانبەر تورکیا ئەبێت چۆن و چی بن؟

لە حەنانەوە بۆ مەدینە سەدر: شەقام و کۆڵانەکانی عێراق خۆیان بۆ جەنگ ئامادە ئەکەن

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

7/6/2022 7:48:00 AM

پاش مانەوەی (٦) ڕۆژ لە عەرەبستانی سعودییە کە (٢٦) کەسی لەگەڵدا بووە، گەڕایەوە بۆ عێراق و فەریزەی حەجی بەجێ نەهێنا ! بۆچی سەدر بڕیاری دا کە لە مەراسیمی حەج بەشداری بکات بەڵام لە ناکاودا گەڕایەوە بۆ عێراق؟ بۆچی لە عێراقیش مەیدانی ململانێکانی خۆی لە حەنانەوە گواستۆتەوە بۆ مەدینە سەدری بەغدا ؟ لەگەڵ هاتنی یەکەمین ڕۆژەکانی ئەم تەمموزی ٢٠٢٢ ەدا. لە ڕێگەی هۆیەکانی گواستنەوەوە لە تەواوی شارەکانی عێراقەوە لایەنگرانی سەدر ئەگوێزنەوە بۆ بەغداو ناوچە سەدرییەکان.

هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق: تایبەتمەندییەکانی، لێکەوتەکانی، مەترسییەکانی

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

10/23/2021 1:15:00 PM

لە میانەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی (١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) ەوە، بۆ یەکەمجار دوای (١٧) ساڵ هەژمونی ئێران لە عێراقدا بە نزیکەی (٨٠٪) ئاوا بو!. ووڵاتانی ناوچەکەو کەنداو دەرفەتی دەستوەردانیان زیاتری کردوە. هەڵبژاردنەکە کۆمەڵێک سەرکردەو سیاسیی دیاری شیعەو سووننەی بەلاوە خست و ئاسۆی موقتەدا سەدرو حەلبوسی و بارزانی گەشتر کردۆتەوە. لەم شیکارییەدا هۆکارەکانی کەوتنی هەژمونی ئێران لە عێراق و جەمسەرە سووننیەکان و بەهێزبونی کوتلەی سەدریی دیاری ئەکەین.

تێگەیشتن لە قۆناخی دوای سەید سیستانی: پرسیارە گەورەکەی بەردەم ئایندەی عێراق

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

10/2/2021 8:27:00 PM

بەشێوەیەکی گشتی، ئاسانە تەماشاو شرۆڤەی کارەساتە مرۆیی و ئابورییەکان لە عێراق بکەین، بۆشایی سیاسیی و ئەمنی و سەربازیی بەهۆی ململانێ تایەفی و جیاکارییە کۆمەڵایەتییەکان ئەبینین. دیوێکی گرنگ و قسە لەسەر نە کراوی ڕووداوەکان ئەو ناهاوسەنگی و ڕا-ڕاییەیە لە نێوان حەوزەکانی قوم-نەجەف- مەشهەد دا هەیە. پرسیارو بایەخی گەورەی ئێران بریتی یە لە ئایندەی ململانێکانی قوم و نەجەف، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەستراوە بە کاریزمایی و قووڵایی مێژوویی "ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی" یەوە، سیستانی بو نەیهێشت عێراقی دوای سەددام ببێتە ویلا

هەڵبژاردنی ئایندە تەواوی ڕێگەکان لە بەردەم عێراق دا دائەخات

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

9/17/2021 5:29:00 AM

ەو گریمانەیە زۆر بەهێزە کە هەڵبژاردنی (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١) عێراق ئەگەیەنێت بە دژوارترین قۆناخ لەتەمەنی خۆیدا، لە زانستی سیاسەتدا مەترسیدارترین قۆناخ ئەو کاتەیە کە بۆشایی سیاسیی و ئەمنی دروست ئەبێت

ماکرۆن گوتى "فەڕەنسا بەڕاستى گەڕایەوە."

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

9/4/2021 3:24:00 PM

ئەمە ئەو گوتەیەیە کە سەرۆکى فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەگوێی ئامادەبووانی مونتەداى ئابووريى جیهانی کە لە داڤۆسی سویسرا لە ساڵی 2018 ساز درا، جاڕی دا و گوتى: "فەڕەنسا بەڕاستى گەڕایەوە." سەرۆک ماکرۆن ئەجێندایەکی تایبەت بە خۆى بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. هەر لە سێ مانگى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆک، چوار هەڵوێستى وەک دەستپێشخەرى بۆ پرسەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند. ئەو یەکێکە لەو سەرۆکە فەڕەنسییانەى کە بزاوتانە هاتۆتە ناو دونیاى سیاسەت و دەیەوێ وه‌ك "دیگۆل" کاریگەری لەسەر سیاسەتى دەرەوەى وڵاتەکەى بە

فەڕەنسا بەرەو خاڵیکردنەوەی ئەمریکا لە عێراق: پاڵپشتی ڕۆڵی سەرەکیانەی کورد لە ئاسایشی هەرێمایەتی دا

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/31/2021 9:08:00 AM

لەکاتێکدا جیهان تەماشای کارەساتی ئەفگانستان ئەکات، بەهۆی کشانەوەی ئەمریکاوە، کە هاوپەیمانەکەی خۆیان لە تاریکیدا بەجێهێشت. فەڕەنسا لەملاوە سەرقاڵی کارکردنە بۆ ئایندەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرۆکی فەڕەنسا “ ئیمانوێل ماکرۆن” لە سەردانەکەیدا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسەکەی بەغداد کە چەند لایەنێکی دیکەی سەرەکی ناوچەیی وەکو سعودیەی عەرەبی و ئێران و ئەوانی تر تیایدا بون. ماکرۆن هەر لە میانەی کۆنفڕانسەکەوە هەستی بەوەکرد کە بۆشاییەک هەیە بەهۆی کشانەوەی ئەمریکاوە لە ناوچەکە.

فەرەنسا - کوردستان: ستراتیژی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕە جاڵجاڵۆکەییەکانی ئاسایشی وزەدا

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/29/2021 8:54:00 AM

ڕەنگە ناوهێنانی تۆڕی جاڵجاڵۆکە، بۆ دەربڕین لە جوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە ساتە وەختی سەردانیکردنی سەرۆکی فەرەنسا، بۆ هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی لە لووتکەی هەرێمی بەغدا، گوزارشتێكی گونجاو بێت بۆ لێکدانەوەی سیاسەت و دیپلۆماسیەتی ژیرانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، ڕۆڵ بینینی بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی ئامانجە شاراوەکانی وڵاتانی ناوچەکە و، هاوکات کاریگەری ئەو هەوڵانەی کە هەرێمی کوردستان ناویەتی، لە 2006ــەوە تا ساتی بەستنی کۆنگرەی هەرێمی2021، لە بەغدا.

شرۆڤەیەک لەسەر مشتومڕەکانی دوای رووداوەکەی سەرێ ئامێدی

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

6/11/2021 11:48:00 AM

رووداوەكەی سەرێ ئامێدی- مەتینا، دووەمین پێكدادانی گرنگە كە لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا لە سنووری ئامێدی لە نێوان پەكەكە و هێزی پێشمەرگەدا روویدابێت. لە باشووری ئامێدی چیای گارا هەیە و لە ملی باكوورەكەیشی مەتینا،

وزەی نوێبووەوە و پڕۆژە بەردەوامەكان

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

11/24/2019 8:39:00 PM

بەپێی ئاماژەی راپۆرتە جیهانییەكان، جیهان هەنگاوی گەورەی لە بەرهەمهێنانی وزەدا ناوە، هەروەها ئاماژە بۆ فراوانبوونی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە زۆربەی دەوڵەتانی جیهان دەكات، ژمارەی ئەوانەی كە لە كارەبا بێبەشن رووی لە داشكان كردووە، كە لە ساڵی 2010 ژمارەیان (1,2) ملیار كەس بووەو لە ساڵی 2017 بۆ 840 ملیۆن كەس دابەزیوە، ئەو ژمارەیش روو لە كەمبوونە و پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2030 بۆ 650 ملیۆن كەس دابەزێت. بەڵام وزە تەنیا كارەبا نییە، وزە زۆر گشتگیرترە، وزە بە بنەمایەكی گرنگ و سەرەكیی سیستمی ئابووری دادە

توركیا و چیرۆكی له‌ ده‌ستدانی نه‌وتی باشوری كوردستان

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

9/4/2019 10:58:00 AM

هەر لەو کاتەوەی کە بەریتانییەکان، ئاسورییانی هەکارییان هێنایە ئۆردوگای مەندانێی باقوبە بۆ چەکدارکردنیان لە سوپای لیڤی، ئەوان ڕوو بەڕووی دیاریکردن و یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی باشوری کوردستان بوونەوە، لەلایەک لەگەڵ ڕێبەرانی کورد خۆیان، کە داوای سەربەخۆییان دەکرد و لەلاکەی دیش، حکومەتی تازە دامەزراوی مستەفا کەمال ئەتاتورکی تورکیا، کە پێداگریان لەسەر خاوەنداریەتی ویلایەتی موسڵ، یان ویلایەەتی شارەزووری جاران و ئێستای باشوری کوردستان دەکرد.

ڕۆڵە نهێنییەکانی بی بی سی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

9/4/2019 10:05:00 AM

وەک لە بەڵگەنامەی گۆڤاری (بی بی سی هیستوری) دا ئاماژەی پێکراوە، لە شەوی پێنجی حوزەیرانی ١٩٤٤دا و لە کاتی هێرشەکەی (نۆرماندی) کە بە گەورەترین دابەزاندنی هێزی دەریایی دادەنرێت لە میژوودا (چەندین فیلی لەسە بەرهەم هاتووە) ، لە ڕادیۆی (بی بی سی)یەوە بەر لە چرکەساتی یەکەمی هێرشەکە دەستەواژەی (بە هێواشی ڕێنیشاندەرمبە) بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژە بووە بۆ دەستپێکردنی هێرشە دەریاییە فڕاوانەکەی نۆرماندی.

دیمانه‌: دەرفەت و هەڕەشەکانی پێوەندیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/12/2019 2:52:00 PM

ئێران جوگرافیایێکى قووڵى هه‌یه‌، به ‌ته‌نها ده‌وڵه‌تێک نیه‌ به‌ڵکوو کیشوه‌رێکه‌، ئێران ته‌نها ئه‌یه‌وێ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی خۆى دڵنیا بێت، کوردیش پێویسته‌ کارێک یان چالاکیێک نه‌کات که‌ بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ بێت. ئه‌مه‌ کۆى مه‌سه‌له‌که‌یه‌.

داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى هه‌رێمایه‌تى بۆ ده‌وره‌دانى ئه‌ردۆغان

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

4/25/2019 8:34:00 PM

بەرەبەیانی ڕۆژێكی تازە لەباكووری وڵاتی شام دەركەوتووە، كۆماری توركیا دەستبەرداری عەلمانی كەمالیزم بووە و كۆششەكانی بە ئاراستەی دامەزراندنی حوكمرانییەكی ئیسلامی دەسەڵاتخوازە. پارتی داد و گەشەپێدان كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا سەرۆكایەتی دەكات، لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل و یەكیەتی ئەوروپا دووركەوتۆتەوە، دەستبەرداری لاگیری ڕۆژئاوا و ناتۆش بووە.

نەوتی کەرکوك، چەند ساڵێک بەختەوەری و دەیان ساڵ دەردیسەری

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

2/11/2019 3:54:00 PM

سیاسەتی کۆمپانیای نەوت ڕۆڵێکی باشی بینی لە چالاکی و گەشەکردنی پیشەسازی و فێربوونی پیشەکان لە سەر بنەمای زانستی و پراکتیکی. دەرچووانی خولەکانی سەنتەری ڕاهێنان لە تەك کارکردنیان لە کۆمپانیای نەوت لە ناو بازاڕدا دوکانیان بۆ خۆیان دەکردەوە و لە دوای دەوام کاریان تێدا دەکرد. لە ڕێگەوەی دوکانەکانیانەوە سەدان شاگرد و کرێکاریای دیکەیان فێری ئەو پیشانە دەکرد. ئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆژەو کارانە بەشداری کردنی چالاکانەی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کەرکوك بوو لە بواری پیشەسازیدا لە هەردوو کەرتی گشتی و تایب

نەوتی سەرسەختی هەرێم لە کوێوە بەرەو کوێ؟

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

1/13/2019 10:58:00 AM

" دوای سەرقاڵبوونێکی زۆرو ماوە درێژم بە وردەکاری کەرتی نەوتی هەرێم؛ ئەکرێت ئەم چەند سەرنجەی خوارەوەم؛ تێگەیشتنێکی سەرەتاییم سەبارەت بەو کەرتە لەکن دروست بکات". یەکەم: کەرتی نەوتی هەرێم، بە داماڵراوی لە دەرئەنجام، 'جەدوا'، شەرعیەت و لێکەوتەکانی، بە یەکێک لە کەرتە نەوتییە هەرە خێرا گەشەکردووەکانی مێژووی پیشەسازی نەوت دائەنرێت. ئەمە بۆچوونی International Energy Agency و بەشێک لە توێژەرانی بواری وزەن (بە نمونە: ڕۆبن میڵز). دووەم: ئەو ژمارە و داتایانەی سەبارەت بە یەدەگی نەوت و غاز( ٤٥-٧٠ ملیار بەرمیل

previous 1 2 3 Next