• English
  • العربية

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

​پەیمانگەی مێدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى- MIRS، دامه‌زراوه‌یه‌كى نا حكومی ئاكادیمی یه‌، گرنگى ئه‌دات به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ بوارى سیاسەتە گشتییەکان، هاوكات خۆى به‌ لایه‌نێكى گرنگى كاركردن ئه‌زانێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى ئاسایشی وزە، بیناکردنی ژێرخانی ئابوریی و سیاسی و کێشە ناوچەییەکان.

عەقڵی سەدام

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

4/3/2024 11:50:00 AM

دوا کتێبی ڕۆژنامەنوسی گەورەی ئەمریکی ستیڤ کۆل، هەوڵدانە بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتی بیرکردنەوەی سەدام. ستیڤ کە پرۆفیسۆری ڕۆژنامەگەرییە لە زانکۆ کۆڵۆمبیا، خاوەنی چەندین کتێبی گرنگە دەربارەی شەڕی قاعیدە، کۆمپانیای ئێکسۆن، و چەندین کتێبی تری گرنگ. دواین کتێبی هەوڵی کارێک دەدات کە هەتا ئاستێکی زۆر نەکردەیە، ئەویش چۆن سەدام بیری دەکردەوە؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ستیڤ دەستی دەگاتە دوو هەزار کاتژمێر لە تۆماری دەنگیی سەدام، پاش بردنی پەنتاگۆن بۆ دادگا لە سەر بنەمای یاسای ئازادی زانیاریی.

ئاژانسێکی زانستیی - جیهانی کتێبێک بۆ لێکۆڵەرێکی کورد بڵاودەکاتەوە

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

2/27/2024 9:49:00 AM

ناوەڕۆکی کتێبەکە باسی ئابوریی سیاسیی وزە دەکات لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست. تیایدا گازی سروشتی، نەوت، وزەو چۆنیەتی هاوپەیمانیەتیە سێقۆڵییەکان، هێڵی بۆڕی ئێست-مێد، وزە نوێبوەوەکان و بەکارەبایی کردنی ناوچەکە، ڕۆڵی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی جیهانییدا، کارەساتە ژینگەییەکان، گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکان و ڕۆڵی زلهێزەکان و سیناریۆکانی ئایندە کلیکی لەسەر کراوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بەشێکی کتێبەکە تەرخانە بۆ گرینگیی جیۆپۆڵەتیکیی دەریای سپی و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی نا

دیبلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لە سایەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

12/4/2023 7:22:00 PM

ڕاستە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتە سەربەخۆکان لە ڕووی سیاسی و تا ڕادەیەك لە ڕووی ئەمنییەوە جێگیرە، ئەوان سیستەمێکی دیپلۆماسییان هەیە، کە لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوەوەیان نوێنەرایەتی دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوە، بێ ئەوەی فشارێکی زۆر لەلایەن ئەم یان ئەو حیزبەوە بخرێتە سەریان، بەڵام سیستەمە دیپلۆماسییەکەی هەرێمی کوردستان بەهۆی جوگرافیای ئاڵۆزی و لکاندنی بەشێ لە خاك و خەڵکی بە وڵاتانی دراوسێوە بارگرانییەکی گەورەی بۆ درووست بووە.

بۆچی چین گرنگە؟

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/16/2023 2:10:00 PM

لە مێژووی نوێدا هیچ زلهێزێکی جیهانی نەبووە نەهاتبێتە کوردستان، هەر یەکێک لەم زلهێزانە لە رووسەکانەوە بگرە کە بەڕای(ئانا برۆڤیشسکایا*1) کۆنترین پەیوەندییان هەیە لەگەڵ کورددا، هەتا چینییەکانی ئەمڕۆ بە شێوازی جیاواز کاریگەرییان لەسەر کوردستان جێهێشتووە. هەڵکشانی چین، یەکێکە لە رووداوە هەرە گەورەکانی مرۆڤایەتی، ئەم وڵاتە کە ئەمڕۆ بەرەو ئەوە هەڵدەکشێت ببێت بە زلهێزێکی جەمسەریی لە دونیادا، لە چەندین ئاستدا کاریگەری لەسەر سیاسەتی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی دەبێت.

هەرێمی کوردستان دەورەدراوە بە کۆمەڵێک هەڕەشە: ئایا هیچیان دەبن بە دەرفەت؟

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

12/30/2022 8:24:00 PM

لە ئاستی گڵۆباڵ و گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکەدا، دەرفەتی گەورە بۆ کورد بەرچاو ئەکەوێت. چونکە سەردەمەکە جیاوازە، سەردەمی جەنگی سارد نییە. هەر خۆی سیستەمی مۆدێرن ئەتوانێت چانس بدات بە هەر تاکێک، هونەرمەندێک، ئاژانسێک، کۆمپانیایەک، نەتەوەیەک، حکومەتێک کە بەئاسانی بوونی خۆی دونیادا بسەلمێنێت. پرسی کورد پرسێکە لە ڕای گشتی جیهانی و سەرمێزی ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان و چینییەکاندا بوونی هەیە. نرخی نەوت و گاز بەرزە، دەرفەتی توانای ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و پێگەیاندنی کادر لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا کراوەیە. ئەمە ئ

عێراق و تونێلێکی تاریک: حکومەتی زۆرینە، تەوافوقی نیشتیمانی، جەنگی ناوخۆ

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

11/9/2021 5:15:00 PM

بارودۆخی عێراق گەیشتۆتە ترۆپکی ئاڵۆزیی خۆی مەترسییەکان زیاتر ئەبن. یەکەمجارە، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق بە درۆن هێرش بکرێتەسەر ماڵی سەرۆک وەزیران. یەکەمین جارە هەست ئەکەیت خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریرەوە ئاڕاستەو شوێنی خۆیان گۆڕیوە بۆناوچەی سەوزی بەغدا؟. نزیکەی مانگێک تێپەڕی بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی (١٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) دا هێشتا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ڕا نە-گەیاندوە؟.

عێراق و کۆبوونەوەی دژەکان؛ کۆنگرەی هەرێمیی وڵاتانی دراوسێی عێراق

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/28/2021 11:53:00 AM

ئامانج و هۆکار و تەنانەت لێکەوتەکانی کۆنگرەی هەرێمیی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە ڕوانگە و ڕەهەندی جیاوازەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە، ئەم کۆنگرەیە لە دۆخێکی گۆڕاوی نادڵنیایی، هەروەها بە بەشداریی ئەکتەرە پێکناکۆكه‌کان بە ئەجێندای دژبەیەک بەڕێوە دەچێت.

حكومه‌تى هه‌رێم خه‌ڵاتى پیاوه‌ سپیه‌كه‌ى سوله‌یمانى كرد

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

4/30/2019 7:58:00 PM

لە ڕێزلێنانەكەی وەزارەتی پەروەردە بۆ جەلالی سام ئاغا، نووسراوە "پڕۆسەی پەروەردە پێویستی بە كەسانی دڵسۆزو خەمخۆری وەك ئێوە هەیە تا هەماهەنگ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداربن لە بنیاتنانی نەوەكانی نیشتیمان".

دروزەکان کێن ؟

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

4/28/2019 9:25:00 AM

پێشەوای شۆڕشە گەورەکەی سوریا سوڵتان پاشای ئەترەش، و بیرمەندی نەتەوەیی شەكيب ئەرسەلان، و هەردوو خوشک و برای گۆرانی بێژ بەناوبانک فەرید ئەتڕەش و ئەسمەهان، و سەرکردەی سیاسی لوبنانی كەمال جونبوڵات، بەوناوە گشتییە کاریگەرانە ئەژماردەکرێن لە مێژووی نوێی عەرەبیدا، سەرەڕای ئەوەی سەر بە تیرەیەکی هەمیشە بە تەمومژاوی و ناڕونی باسدەکرا، ئەویش تیرەی دوروزییەکانە.

زانكۆی قه‌یوان یو تی ئێم

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

1/2/2019 1:57:00 PM

زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان-UTM فرانچایز، لە شاری سلێمانی

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: ڕێگرى لەسەربەخۆیى کەتەلۆنیا دەکەین

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

10/8/2017 4:25:00 PM

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، رێگری دەکەن لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و ئیسپانیا دابەش نابێت و وتى "یەکڕیزی نیشتمانی بەردەوام دەبێت".

previous 1 Next