• English
  • العربية

زانكۆی قه‌یوان یو تی ئێم

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، دامه‌زراوه‌یه‌كى نا حكومی ئاكادیمی یه‌، گرنگى ئه‌دات به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ بوارى نه‌وت و غازى سروشتى و سامانى ئاودا، هاوكات خۆى به‌ لایه‌نێكى گرنگى كاركردن ئه‌زانێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى جیۆپۆڵه‌تیك و بارودۆخى ناوچه‌یی و جیهانى به‌گشتى، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ دونیاى ده‌ره‌وه‌ وه‌ربگێڕێته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق به‌گشتى و كوردوستان به‌تایبه‌تى، وه‌ به‌شدارى بكات له‌به‌رهه‌مهێنانى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌بوارى ئاماژه‌ پێدراوداو، ڕۆڵى هه‌بێت له‌ دروستكردنى سیاسه‌تى گشتى داو، به‌شدارى زانستى بكات له‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى دا، سه‌باره‌ت به‌ ئێستاو ئاینده‌ى سه‌رچاوه‌كانى ووزه‌و ئاسایشى هه‌رێمایه‌تى و بونیادنانى ئاشتى و كێشه‌ مرۆییه‌كان له‌ ئارادایه‌ (هه‌روه‌كو سێكته‌ره‌كانى كاركردن به‌ سێ زمانى كوردیی و عه‌ره‌بى و ئینگلیزیی له‌ وێبسایتى ئینستیوت دا ئاماژه‌ پێدراوه‌: www.mirs.co) .

1/2/2019 4:57:00 PM

زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان-UTM فرانچایز، لە شاری سلێمانی

ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ (2018-2019)، به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی زانكۆكه‌ش له‌ نوێترین بڕیاریاندا داشكاندنێكی زۆر له‌ نرخی خوێندنی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌و به‌شانه‌ی زانكۆی قه‌یوان یو تی ئێم كردونیه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر خواستی بازاڕ و كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه‌، واته‌ ده‌رچووه‌كانی ئه‌م به‌شانه‌، هه‌لی كاری مسۆگه‌ریان ده‌بێت له‌ كه‌رتی تایبه‌تی و حكومیدا، به‌شه‌كانیش به‌گشتی له‌بواری خوێندنی تەكنۆلۆجیا، ئای تی و كۆمپیوتەر و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و كارگێڕیدایه‌ و تیمێكی پسپۆڕی مالیزی ئیدارەی زانستی و كارگێڕی و بەڕێوەبردنی زانكۆكە دەكەن.

زانكۆی یو تی ئێم له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ پله‌ی 228دایه‌

زانكۆی یو تی ئێم، خاوه‌نی 37 سه‌نته‌ری لێكۆڵنه‌وه‌یه‌ و 1406 كه‌س بڕوانامه‌ی دكتۆرایان تێدا وه‌رگرتوه‌ و ئێستا لێكۆڵه‌ر و بزنسمان و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سی كاران له‌ كۆمه‌ڵگاكاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م زانكۆیه‌ هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهاندا وه‌كو (ئێم ئای تی و ئۆكسفۆرد و كامبریج و ئیمپێریاڵ كۆلێج له‌ له‌نده‌ن...هتد).

خوێندن له‌ زانكۆی قه‌یوان یو تی ئێم، بەزمانی ئینگلیزی ده‌بێت و سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئاستی زمانزانینی خوێندكاره‌كان ده‌كرێت و پاشان به‌ خولێكی به‌هێزكردندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندكار توانای ئینگلیزییه‌كه‌ی به‌هێزبێت راسته‌وخۆ ده‌توانێت ده‌ستبكات به‌خوێندن، به‌و پێیه‌ی خوێندن له‌ زانكۆكه‌ به‌ ئینگلیزییه‌ و مۆڵەتی رەسمی و یاسایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمەوە وەرگرتووە.

ئەم زانكۆیە ئەزموونی سەدەیەك كاركردنی هەیە و یەكەمجاریشە لە هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی مالیزیا دەكرێتەوە و چیتر فێرخواز لەو بوارانەدا پێویست ناكات بۆ خوێندن روو لە دەرەوەی هەرێم بكەن، هاوكاتیش رۆڵی گرنگی دەبێت لە وەبەرهێنانی توانای مرۆیی و ئەكادیمی  كورد.

زانكۆی قه‌یوان یو تی ئێم رۆژی 12/8/2018 له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین له‌شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی دانرا و تیایدا فاخیر شێخ ته‌یب قه‌یوانی، سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانی زانکۆی قه‌یوان، له‌ مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی زانكۆكه‌دا رایگه‌یاند؛ گونجاوترین نرخ بۆ خوێندن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین تا زۆرترین كه‌س بتوانن له‌م زانكۆیه‌ سودمه‌ندبن.