بونیادنانی ژێرخانی کوردستان لە ڕێگەی پیشەسازیی گازی سرووشتییەوە
هەرێمی کوردستان خاوەنی نیزیکەی (١٠) دە کێڵگەی گازییە، هەندێکیان گازی هاوەڵ بەرهەم دەهێنن، بە هەموویانەوە نیزیکەی (٣٠) تریلیۆن یەدەگ گازی سرووشتیان تێدایە، بەڵام تاکە کێڵگەیەک کە بەرهەمی هەیەو گەورەترینیانە کێڵگەی کۆرمۆرە؛ ئەم کێڵگەیە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەقەزای چەمچەماڵە، بەمدواییە لە کێڵگەی چەمچەماڵیش دەست بە وەبەرهێنانی گاز کراوە. دەرفەتێکی گەورە هاتۆتە پێش هەرێمی کوردستان دەست بکات بە بونیادنانی پیشەسازیی گازیی سرووشتی لە ڕێگەی فرۆشتنی بڕێکی کەم لەم گازە و گۆڕینی بۆ پەینی کیمیاویی و ماددە ک