له 30ى نیسانى 2019 وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ جارى دووه‌م سه‌ردانى ماڵى جه‌لالى عومه‌رى سام ئاغاى كرد‌و، به‌ناوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سوپاسى كه‌سایه‌تى ناودارى كورد و ناوچه‌ى سوله‌یمانى "جه‌لالى سام ئاغا" ى كرد.
لە ڕێزلێنانەكەی وەزارەتی پەروەردە بۆ جەلالی سام ئاغا، نووسراوە "پڕۆسەی پەروەردە پێویستی بە كەسانی دڵسۆز‌و خەمخۆری وەك ئێوە هەیە تا هەماهەنگ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداربن لە بنیاتنانی نەوەكانی نیشتیمان".
ڕ‌ێزلێنانى حكومه‌تى هه‌رێم: وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده بۆ جه‌لالى سام ئاغا
جەلالی سام ئاغا ساڵى (2018) قوتابخانەیەكی خێرخوازیی دروست كرد‌و ڕادەستی پەروەردەی كرد وەك هاوكاریكردنی كەرتی خوێندن، قوتابخانەی زەكیەی سام ئاغای بنەڕەتی لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی، لەسەر ئەركی جەلالی سام ئاغا دروستكراوەو 12 پۆل لە خۆدەگرێت. زهكیهى سام ئاغا یه‌كێك بووه له مامۆستا ژنه‌كانى شارى سلێمانى كه له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌یان سه‌دان كه‌سى فێرى خوێنده‌وارى كردووه و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و بۆ ئه‌و ڕۆژگاره ڕه‌شه‌ى كوردستان پێگه‌یشتون.
قوتابخانه‌ى " زهكیهى سام ئاغا" له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌یدا
لاى خۆیه‌وه " به‌هرۆز جه‌عفه‌ر" رۆژنامه‌وانى دیارى كوردستان و سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى ڕایگه‌یاند، كاك جه‌لالى سام ئاغا بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى له‌كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا پڕ كرده‌وه‌و، ئه‌م كاره مێژووى شانازى پێوه ئه‌كات، به‌ڵام دروستكردنى خوێندنگه‌یه‌ك و ڕاده‌ستكردنى به حكومه‌ت له‌لایه‌ن كاك جه‌لالى سام ئاغاوه یه‌كێكه له كاره‌كانى ئه‌م پیاوه سپیه، جگه له‌وه‌ش شووققهیهكى نایاب یان هه‌بو موڵكى خوالێخۆشبو ئه‌خته‌رى سام ئاغا بو ئه‌وه‌شیان پێشوتر داوه‌ته په‌روه‌رده كردویانه به باخچه‌ى ساوایان. گوتیشى نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت سام ئاغا یه‌كه‌مین ئه‌و كاراكته‌ره ئازایانهبو كه فیشه‌كى دژى گه‌نده‌ڵى ته‌قاندو، له‌و پێناوه‌شدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى وه‌ك سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایی ڕاگه‌یاند. هه‌ر له به‌رئه‌و سیفهتانهشه كه له‌ساڵى 2018 هدا له‌ساڵیادى دروستبونى شارى سوله‌یمانى دا خه‌ڵاتى كه‌سایه‌تى ساڵى پێبه‌خشراوه.
سه‌ردانى پێشوترى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ ماڵى جه‌لالى سام ئاغا له‌گه‌ڵ پۆلێك له منالاَنى باخچه‌ى ساوایان
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، هاوه‌ڵى نزیك و ئاگادار له هه‌ڵوێست و خزمه‌ته‌كانى پیاوه سپیه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، كه له ئایندهیهكدا ده‌یان كه‌سایه‌تى جیاجیاى كوردستان و عێراق به‌هه‌موو ئایدیا جیاكانه‌وه له چوارچێوه‌ى كتێبێكدا ڕاو بۆچون و شایه‌تى خۆیان له‌سه‌ر كاك جه‌لالى سام ئاغا بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌م بایه‌خدانه‌ش به‌م كاراكته‌رانه گرنگن به قه‌د ئه‌وه‌ى كه‌سانى دیكه‌ش هه‌وڵبده‌ن مێژوویه‌كى وا جوان بۆ خۆیان تۆماربكه‌ن.