• English
  • العربية

دروزەکان کێن ؟

كۆمه‌ڵێك پیاوی ئاینیی و شوێنكه‌وته‌ی دروز

4/28/2019 12:25:00 PM

پێشەوای شۆڕشە گەورەکەی سوریا سوڵتان پاشای ئەترەش، و بیرمەندی نەتەوەیی شەكيب ئەرسەلان، و هەردوو خوشک و برای گۆرانی بێژ بەناوبانک فەرید ئەتڕەش و ئەسمەهان، و سەرکردەی سیاسی لوبنانی كەمال جونبوڵات، بەوناوە گشتییە کاریگەرانە ئەژماردەکرێن لە مێژووی نوێی عەرەبیدا، سەرەڕای ئەوەی سەر بە تیرەیەکی هەمیشە بە تەمومژاوی و ناڕونی باسدەکرا، ئەویش تیرەی دوروزییەکانە.
نەهێنی باوەڕەکانی ئەم تیرە، و سروشتی ڕەچەڵەکی لەسەرخۆ داخراوی، کردویەتی بە وروژێنەرێک بۆ چەندین پرسیار بە درێژایی تەمەنیەوە کە لە هەزار ساڵ تێدەپەڕێت، کەواتە دوروز کێن؟ و نەهێنیەکانیان چییە؟ و تایبەتمەندیەکانیان بە درێژایی مێژووە درێژەکەیان چییە؟

لە نێوان خودا و ئەقڵدا
بێگەردی، یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی تایفەی دوروزدا، چونکە ئەوان ڕەسەنی دامەزراوەی  ڕەچەڵەکییان دەپارێزن  لە ڕێگەی تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ ئەو ڕەسەنەکانی دیکە  یان ژن و ژن خوازی نەکردنیان لە کەسێکی بەدەر لە چوارچێوەی  تیرەکەیان، وبیرۆکەی بێگەردیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ مێژوویەکی دور و درێژ، لەو کاتەوە کە دوروز دابڕان و ڕویانکردە کێوە بەرزەکان، و تا توانایان هەبوو درکەوتنەوە لە ململانێ ئاینی و سەربازییەکان لە ناوچە عەرەبیەکە لە نێوان ماوە نزیکەکانی پاش دەرکەوتنی ئیسلام و هەڵمەتی خاچپەرستەکان لە وڵاتی شامدا، و ئەوەشبوو شێواز و پێکهاتەی تایبەتی پێ بەخشین.

مێژوو نوس و گەڕۆکی ئەڵمانی "ماكس ئۆبنهايم" لە کتێبەکەیدادەڵێت "ڕەنگە ڕەچەڵەک یەکەمیان ئارامی پاراور پاراوبێت، پاشان ڕەچەڵەکێکی کوردی تێکەڵبوو  وەکو خێڵی عیماد، و تورکی وەکو خێڵی جونبوڵات، هەرەها خێڵی نەکەد هەبوو لە ڕەچەڵەکی عیراقی"، بەڵام لەمڕۆدا چەندین خێزانی بەناوبانگ هەیە وەکو خێڵی ئەرسەلان و خێڵی ئەترەش و خێڵی شیهاب دەڵێن پاراوی خۆیان پاراستووە لە نێوان سەدەکانی بونیاندا، و دوروزەکان بەگشتی سورن لەسەر ڕەچەڵەکە عەرەبیەکەیان، و ئینتمایان بۆ لەخمییەکان و تەنوخییەکان بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ، کە ڕەچەڵکیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆزە عەرەبییانە لەخم ، قوزاعە، ئەزد، کەهلان.

مێژووی تیرەکە لە هەزار ساڵ تێدەپەڕێت
ئۆبنهايم وتیشی، دروزەکان بەزۆری لە لوبنان و سوریا جێگیربوون، پاشان لە فەلەستین و دوای ئەوەش ئوردون، لەوکاتەدا بەدابڕاوی لە نێوان سەدەکانی ناوەڕاست مانەوە وبکەمی باسیان دەکرا لە ئەدەبیاتی ئیسلامی و ڕۆژئاواییەکان بە هەمان ئاست".
مێژوو نوسە ئەڵمانیەکە دەشڵێت، ڕەچەڵەکەکانی ئاینی دوروز نەناسراوە بەڕونی چونکە چەندین چیرۆکی جیاواز دەورەیداوە لەگەڵ هەندێک باسکراو کە ورد نییە لە بابەتەکانیدا؛ بەهۆی نەهێنی ئاینەکە، کە سەرەڕای ئەوەی کتێبیکی پیرۆزی ناسراوی نییە، بەڵام نەریتەکانی پاراستووە لە نێوان نەوەکانیدا وەک خۆی بە درێژایی سەدەکانی تەمەنیەوە؛ وەک هەندێک لە سەرچاوەکان مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە سەردەمی ئەلحاکیم بیئەمریلاهی فاتیمی دامەزراوە (1021ز) لەسەر دەستی موحەمەدی کوڕی ئیسماعيلی دوروزي؛ وشەی دوروزی دەگەڕێتەوە بۆ "دورزە" یاخود ئەوکەسەی جل و بەرگ درووست دەکات، بەڵام دوروزەکان بەگشتی، ئەم باسکراوەیان بە دڵ نییە کە "وينتفيلد" باسیکردووە ساڵی 1885 لەکتێبەکەیدا و گەڕانەکانیدا "چەند گەشتێک لە وڵاتی شام".

سەبارەت بە پەسەندترین ناو لایان ئەویش ناوی، "یەکتاکپەرستەکان"ـە ئەوانەی کە " دڵسۆزن بۆ باوەڕە یەکتاکپەرستیە کۆن و پوختەکە، و بۆ خوایەکی تاک کە تەنها بە عەقل نەبێت ناناسرێت، هەروەها بتپەرستی لای ئەوان یاساغە و بڕوایان هەیە بە دە ئامۆژگاریەکە، و بە پێغەمبەرانی هەرسێ ئاینە ئاسمانیەکە".
و یەکتاکپەرستەکان، بانگەواز ناکەن بۆ باوەڕەکەیان، و کەسیش بانگێشت ناکەن بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت، و سەبارەت بە پێناسەی یەکتاکپەرست لای ئەوان، هەر کەسێکە "کە باوەڕی هەبێت بە یەکگرتنی هەرچی ئاینەکان هەیە لە جیهاندا، هەرچۆنێکبێت کارو کردەوە ئاینیەکانی"، و ئەمەش بە پێی ئەوەی لە کتێبی "توێژینەوەیەک لە باوەڕی دوروزی" هاتووە، بڵاوکراوەتەوە لە ( دار "لأجل المعرفة" ساڵی 1985)، و دانەرەکانی ئەم کتێبە وا بۆیدەچن کە ئەو هەمو هەڵە و چیرۆکە پڕوپوچانە لە دەوروبەری باوەڕی دوروزي دەتوانرێت وەلابنرێت ئەگەر بوترێت ئەم باوەڕە "ڕێگەیەکە لەقۆناغێک لە قۆناغەکانیدا باوەڕی بە ئیسلام هێناوە، بەڵام بە تاک و تەرایی دەمێنێتەوە بە ڕێگەو پیرۆزی خۆی کە تایبەتە بە چەندین باسی جۆراوجۆر کە ناکۆکی زۆری لەسەرە.

ناوێکی دیکە هەیە دوروزیەکان بە بەکارهێنانی بە باش دەزانن، ئەویش "نەوەکانی مەعروف"ـە،و بە واتای کاری باش و چاکە دێت، و"زانیاری عەقڵی کە تەنها لە لای خوداوە هاتووە" بەگوێرەی کتێبی پێشوو، و لەبری ئەوەی کتێبێکی پیرۆزی ڕاکەیەنراو هەبێت، هەمو ڕێنماییەکانی تیرەکەی تێدابێت، کۆمەڵێک زۆر لە نامە مێژوویەکان، ناسراون بە ناوی "نامە داناییەکان" مێژووی نوسینیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی کۆچی، جۆرە سەرچاویەکی ئاینی و ڕەوشتی پێکدەهێنن . هەروەها چەخت دەکەنەوە لەسەر ئازادی تێگەیشتنی ئاینی، و "ئاین جگە لە ئاقڵەکان  کەس یدیکە لێی تێناگات"، وأن "الدين لا يفهمه سوى العقلاء" وەک چۆن خودی کتێبەکە چەختی لێدەکاتەوە. 
و ناوەکان هەر ناوێکبن، دوروز بێت یان یەکتاکپەرستییەکاُ یان عاریفەکان، هەندێک نەریتی جیاکەرەوەی تایبەت، ڕەنگە دەستی هەبوبێت لە دروستکردنی تەمێکی مژاوو لە دەوروبەریان.

بەگەڕانەوە بۆ کتێبەکەی ئۆبنهايم، مێژوونوسەکە باسیان دەکات کە ئەوان " لەئاینەکەیاندا هەندێک لە ڕێساکانی فەلسەفەی یۆنانی  تێدایە، و نەریتەکانیان تایبەتە بە خۆیان گرنگترینیان (خۆشەویستی بۆ ڕاستییەکان) و چەختکردن لەسەر عەقڵ بۆ تێگەیشتنی کارەکان و جێبەجێکردنیان، و ڕێزگرتن لە بەرامبەر ئەگەر دوروزیش نەبێت  و مامەڵەکردن لە گەڵ کەسانی دەرەوەی تیرەکەیان بە جوامێری و بە ڕەوشتێکی بەرزوە لە ئاشتی و لە جەنگیشدا، لەگەڵ ئەوەش سادەیی جل و بەرگیان، و بەەست نەهێنانی پارە و پوڵ لە ڕیگەی نادروست ".
و ئۆبنهايم دەشڵێت "ئافرەت پێگەیەکی بەرزی هەیە، چونکە دوروزەکان ڕقیان لە فرەژنییە، و جیابوونەوە پیمچە مەحاڵێکە، و خەریکە ئافرەتن بە گشتی یەکساندەبێت بەرامبەر بە پیاو، وهاوبەشەی پیاوە لە سەروەت و سامانەکەی ئەرچەندێکبێت، لە دۆخێکدا ئەگەر لێی جیابێتەوە".
و ئۆبنهايم باسی جل و بەرگی دەرەوەیان دەکات کە تا ئەمرۆ بەردەوامە لای پیاوانی  پیاوانی ئاینی دوروزی، چونکە "شەرواڵی فراوان لەبەر دەکەن، و عابایەکی ڕەشی گەورە، و قەمیسێکی قۆڵ کورت خەتخەتی ڕەنگاوڕەنگ بە سپی و ڕەش و سور هەندێک جار لە ژێریدا".


                                                                               كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانى دروز

تۆمەتەکان و شۆڕشەکان
دوروزەکان بە درێژایی مێژووی ئیسلام، لەڕێزی عەرەب و موسوڵمانەکان وەستاون و ماونەتەوە، و توێژەر و مێژوونوسی میسری کامیل حسێن لە کتێبەکەیدا "تیرەی دوروزەکان مێژوو و باوەڕیان" ئامەژە بەوە دەدات کە ئەوان "بە درێژایی مێژووی ئیسلامي دورو درێژ، خاوەنی پارچەی زۆر گەورە بوون لە خاکی لوبنان ە بەشێک لە سوریا، و بوونیان هەبوو  لە کێوی دوروز (کێوی حۆران) لە باشوری سوريا، هەروەها لە کێوەکانی لوبنان نیشتەجێ بوون و دەورو بەری سوەیدا و دەسەڵاتیان ڕاخست لە نزیکی شەقیف و جەليلی فەلەستين"، و دەربارەی کارە باشەکانیان بەرامبەر بە موسوڵمانان، حسێن تێیدا دەڵێت "شیهابيەکان و ئەرسەلانيەکان و تەنوخيەکان ڕووبەڕووی هەڵکشانی خاچپەرستان بوونەوە لە وڵاتی شام، و نەیانهێشت هیچ دەوڵەتێک یان هێزێک بۆ خاچپەرستەکان دامەزرێت بە درێژایی کەناری لوبنان، وچەندین سەرکەوتنی گرنگیان بەدەست هێنا لە هەردوو ساڵی 1151ز و 1186ز، و هەروەها جەنگیانکرد لەپاڵی سەلاحی دینی ئەییوبی ، چەند سەرکردەیەکیان دەرکەوت وەکو زەينە دينی ئەرسلانی".
مێژوونوسەکە ئاماژەش بەوەدەدات لە هەمان کتێبدا، کە دوروزەکان دەوڵەتێکیان دانەمەزراند، بەڵام ئەوان "بەیکگرتووی مانەوە، تا عوسمانیەکان چونە ناو جیهانی عەرەبی، تا لە ساڵی ١٨٦٠ دابەشکردن لە رویدا لە نێوانیان هەردوو خێزانی جونبوڵاتییەکان و یەزبەکییەکان".
ئەو دابەشبونانە لە نێوان خودی دوروزیەکان، و ناکۆکیەکان کە ڕوویدەدا  لە نێوان خۆیان و کرستیانە- مەسیحییە مەوارنەکاندا لە دانیشتووانی لوبنان بە درێژایی مێژوو،لە سەرەتای سەدەی بیستەم روخساری نەوەکانیان ناشارێتەوە، کە پاش ماوەیەکی تر دەردەکەون لە ئاین و ڕۆشەنبیری و سیاسەت بەوپەڕی ڕوونییەوە.
ڕوداوێک لە ساڵی 1918 ڕویدا، کە کوڕێکی خێتانی ئەلئەترەش دەرکەوت، کە لە سوەیدائی پایتەختی کێوی دوروزەوە هاتبوو، تا پشتگیری و وەستانی خۆی ڕاگەیەنێت بۆ شۆڕشە گەورەکەی عەرەب دژی عوسمانییەکان.

سوڵتان پاشای ئەترەش (1891-1982) لەو سنورەدا نەوەستا، چونکە پاش جەنگی جیهانی یەکەم، و داگیرکردنی سوریا لە لایەن فەڕەنسا، شۆڕشی گێڕا دژ بە هەمو ئەو ڕیککەوتنانە کە  فەڕنسییەکان گرێیاندابوو لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و لەگەڵ خودی دوروزەکان، و هێرشی برد بۆ فەڕەنسییەکان ساڵی 1922 و چەند سەرکەوتنێکی بەدیهێنا دژیان، و فەڕەنسییەکان وەڵامیان دایەوە بە ڕاونانی و وێرانکردنی خانوەکەی لە سوەیدا و گەمارۆدانی شارەکە، و پاشان لەناوبردنی هەندێک لە سەرکردەکانی دوروز، وەکو سەلیم پاشای ئەتڕەش کە لە دیمەشق بە ژەهر کوژرا.

سوڵتان پاشای ئەتڕەش
بەمشێوە ئەتڕەش، چەخماخەی شۆڕشی گەورەی سوریای هەڵگیرساند کە ساڵی 1925 "داوای سوریایەکی یەکگرتوو و ئازادی دەکرد دژ بە فەڕەنسییەکان، وچەندین سەرکردەی نیشتمانی تێیدا بەشداربوو وەکو صاڵح ئەلعەلی و فەوزی قاوقەچی، و نەوستایەوە تا سوریای ئازادکرد"، وەکو لە کتێبی یادگاریەکان هاتووە کە سوڵتان پاشای ئەتڕەرش نوسیویەتی، لە ژێر ناونیشانی  "شۆڕشە گەورەکەی سوریا". 

و سەبارەت بە  فەلەستینیش؛ هەبوونی دوروزەکان هاوکاتبوو بەدرێژایی مێژوو لە گەڵ بونیان لە سوریا و لوبنان، ئەگەر چی ژمارەکانیشیان کەمتر بووبێت، کە ئەمڕۆ لە 200 هەزار تێناپەڕێت، بەڵام ئەوان " کەوتنەبەر درۆودەلەسەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر لە ساڵی 1948وە، لەسەر دەستی لیژنە ئیسرائیلییە دوروزیەکان کە هەر لە سەردەمی داگیرکاری لە فەلەستین پێکهاتبوون، بۆ چەواشەکردنی دوروزەکان کە ئەوان کەمینەیەکی ئاینی تایبەتن مافی پارێزراوی خۆیان هەیە، بەڵا هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون بە دێژایی چەند سەدەیەک بۆ تێکەڵکردن و یەکخستنی دوروزەکان بە تەواوی"، وەک لەدیدی سوڵتان پاشای ئەتڕەشدایە لە هەمان کتێبیدا.

و لە نێوان چەند سەدەیەکدا فەلەستین چەندین دۆخی یاخیبوونی جۆراوجۆر لە لایەن دوروزەکانەوە بە خۆیەوە بینیوە، دژ بە سەربازکردن لە سوپای ئیسرائیلدا، کە لە دوای ساڵی 2008 گەیشتە لوتکەکەی، لەوکتەدا گەنجانی دوروز ڕازی دەبوون بە زیندانیکردنیان، و بە سەربازی کردنیان و هاوکاریکردنی داگیرکەرانی ڕەتدەکردەوە، وەک ماڵپەڕی alaw9at.com لەم دواییەدا ڕاپۆرتێکی بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەدەدات بە هەبوونی "ناڕەزاییەکی زۆر لە لایەن نەوەکانی تیرەی دوروزیەکان دژ بە یاسای نوێی نەتەوە ئیسرائیلیەکە "، کە هەوڵدەدات  فەلەستينی داگیرکراو وادەربخات کە موڵکی نەتەوەی جولەکەکانە، هەروەها دوروزیەکان هەڵمەتێکیان ئەنجامدا لە ساڵی 2014 بەناوی "ڕەدیکەرەوە، گەلەکەت دەتپارێزێت"، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بە سەربازکردنی گەنجان لە سوپای ئیسرائیلدا.

زۆر لە دوروزەکان بەرەنگاری بیرۆکەی سەربازیکردن دەبنەوە لە سوپای داگیرکاری و سەبارەت بە ناوچەی جۆلانی سوریا کە لە ساڵی 1967وە داگیرکراوە، کە زۆری دانیشتوانەکەی لە دوروزیەکانە، لە ناوچەیەکی جیاکەرەوە و هەستیار لە نێوان فەلەستین و سوریا، دانیشتوانەکەی لە چەندین سەدەوە سورن لەسەر بەعەرەببونیان و زمانەکەیان لەژێر داگیرکاریەکە، و هەروەها کە ئەوان بەشێکن لە فەلەستین و سوریا، و بەشێک نییەن لە ئیسرائیل.
و لە چوارچێوەی فەلەستیندا، شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا ئەوەی بە خۆیەوە بینی، کە سەرکردەی سیاسی دوروزی بەناوبانگ "کەمال جونبوڵات" خۆی خستە ڕیزی فەلەستینیەکان.

جونوبلآت (1917 – 1977)، لە گوندی ئەلموختارە لە قەزای ئەلشوف لە لوبنان لەدایکبووە، باوکیشی "فوئاد بەگ"ــە کە فەڕەنسییەکان لەناویانبرد چونکە هەروەها کەسایەتییەکی نیشتیمان پەروەربوو، شوێنی دوروزیەکانی کرد بە سومبولێک بۆ بەرەنگاربوونەوە دژ بە داگیرکاریەکەی ئیسرائیل، و دژی هەندێک لە وڵاتە گەورەکان کە دەیانویست فەلەستینیەکان چەکبکەن لە ساڵی حەفتاکان، و پاش لەناوبردنی، کە ڕژێمی سوریا ئەوکاتە بێی تۆمەتبارکرا، وهەندێک لە  میلیشیا مەسیحیەکانی لوبنان لەدوایەوە کوڕەکەی بوو "وەليد جونبوڵات" کە دژایەتی فەلەستینیەکانی نەدەکرد، بەڵام پاشان هەندێک هەڵوێستی هەبوو کەمتر پەرۆشی  دەنواند بەرامبەریان.

کەمال جونبوڵات و عەرەبگەرێتی
ئەمڕۆ، دوروز لە سویا، و بە دیاریکراوی لە سوەیدا کە شار و پایتەختە مێژوویەکەیانە، دەکەوێتە ژێر ئاگری جەنگی دەستدرێژیەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان وەکو هێرشی ڕێکخراوی داعش لەم دواییەدا، لەوکاتەوە "بەهاری عەرەبی" دەستی پێکردووە؛ جەنگ سەدان گیانی ئەوانی دوروێنەکرد، بەڵام ئەوان لەسەر هەڵوێستە بوێرانەکەی خۆیان مانەوە، چونکە ڕایانگەیان کە ئەوان بەرگری دەکەن لە خۆیان دژی هەر شەڕێک یەخەیانبگرێت، بەڵام ئەوان زۆر بێلایەن بەرامبەر بە لایەنەکانی ململانێ لە سوریا بە گشتی.

تیرەی ئاینی، ڕێباز، یان باوەڕ، کە بەگشتی نەناسراو ماوەتەوە، ڕەنگە لەبەر زۆری ئەو چیرۆکانە بۆی هەڵواستراوە؛ چونکە لەوکاتە کە شۆڕشیکرد دژ بە عوسمانییەکان  تۆمەتبارکرا بە بێدینی و گومڕایی و ترس، هەروەها تۆمەتبار کرا بە بوون بەمەسیحی و بوون بە شیعە کاتێک بەرەنگاری داگیرکاری فەڕەنسی بویەوە، و ئەوەش پڕوپاگەندەیەکبوو فەڕەنسییەکان بڵاویان کردەوە بۆ هەڵوەشاندنی یەکڕیزی شۆڕشەکەی دژ بە ئەوان لەسوریا، هەروەها، جارێک دەوترا دوروزیەکان فاتمین وجارێک دەیانگەڕاندنەوە بۆ ئیسماعیلییەکان یان عەلەوییەکان جارێکیتر، بەڵام بیرمەندەکانیان و سەرکردەکانیان وەکو شەکیب ئەرسەلان و سوڵتان پاشای ئەتڕەش، بە دڵسۆز یمانەوە بۆ عەرەبگەرێتی، هەروەها مێژووی نوێیان هیچ ململانێیەکیانی دژ بە ئیسلامی بە خۆیەوە نەبینیوە. و هەروەها لەگەڵ نەهێنیەکانیان دەمێننەوە، و تایبەتمەندییە ئاینی و ڕەچەڵەکییەکەیان، وەک چۆن ئۆبنهايم و کەسانی تر دەبینن باوەڕەکەیان "بانگەوازی نەکردووە لەگەڵ کەس، و بانگەوازیشی نەکردووە دژی کەس".

و: لوقمان فه‌تاح