• English
  • العربية

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

​پەیمانگەی مێدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى- MIRS، دامه‌زراوه‌یه‌كى نا حكومی ئاكادیمی یه‌، گرنگى ئه‌دات به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ بوارى سیاسەتە گشتییەکان، هاوكات خۆى به‌ لایه‌نێكى گرنگى كاركردن ئه‌زانێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى ئاسایشی وزە، بیناکردنی ژێرخانی ئابوریی و سیاسی و کێشە ناوچەییەکان.

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

 پەیمانگەی مێدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى- MIRS، دامه‌زراوه‌یه‌كى نا حكومی ئاكادیمی یه‌، گرنگى ئه‌دات به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ بوارى سیاسەتە گشتییەکان، هاوكات خۆى به‌ لایه‌نێكى گرنگى كاركردن ئه‌زانێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى ئاسایشی وزە، بیناکردنی ژێرخانی ئابوریی و سیاسی و کێشە ناوچەییەکان. لەم چوارچێوەیەدا، هەڵسەنگاندن و ڕاوێژکاریی ئەنجام ئەدات. هەروەها خوازیارە لە ئاستی جیاوازدا به‌شدارى زانستى بكات له‌و گفتوگۆیانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێستاو ئاینده‌ى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌، ئاسایش و سەقامگیریى هه‌رێمایه‌تى، بونیادنانى ئاشتى و ئاسایشی مرۆیی له‌ ئارادایه‌، هه‌روه‌كو بوارەکانی كاركردن به‌ سێ زمانى كوردیی و عه‌ره‌بى و ئینگلیزیی له‌ وێبسایتى فەرمی ئینستیوت دا ئاماژه‌ پێدراوه‌ :www.mirs.co