تێگەیشتن لە قۆناخی دوای سەید سیستانی: پرسیارە گەورەکەی بەردەم ئایندەی عێراق
ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
10/2/2021 8:27:00 PM
بەشێوەیەکی گشتی، ئاسانە تەماشاو شرۆڤەی کارەساتە مرۆیی و ئابورییەکان لە عێراق بکەین، بۆشایی سیاسیی و ئەمنی و سەربازیی بەهۆی ململانێ تایەفی و جیاکارییە کۆمەڵایەتییەکان ئەبینین. دیوێکی گرنگ و قسە لەسەر نە کراوی ڕووداوەکان ئەو ناهاوسەنگی و ڕا-ڕاییەیە لە نێوان حەوزەکانی قوم-نەجەف- مەشهەد دا هەیە. پرسیارو بایەخی گەورەی ئێران بریتی یە لە ئایندەی ململانێکانی قوم و نەجەف، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەستراوە بە کاریزمایی و قووڵایی مێژوویی "ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی" یەوە، سیستانی بو نەیهێشت عێراقی دوای سەددام ببێتە ویلا