• English
  • العربية

بەیاننامەی ئەمەریکا لەسەر ڕاگوزەری سیاسی لەھەرێمی کوردستانی عێراق

http://mirswebsitestorage.blob.core.windows.net/root/root/images/2030102017_images.jpg
كوردستان له‌ هه‌واڵەكانى جیهاندا

10/30/2017 11:35:00 PM

بەیاننامەی ئەمەریکا لەسەر ڕاگوزەری سیاسی لەھەرێمی کوردستانی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
نوسینگەی ووتەبێژ

٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ 
بەیاننامەی ووتەبێژ ھێزەرت ناوێرت
ڕاگوزەری سیاسی لەھەرێمی کوردستانی عێراق
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستخۆشی لەبڕیاری بەڕێز مەسعود بارزانی دەکات بۆ ھەوڵنەدان بۆئەوەی خولێکی زیاتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بێت و ھەروەھا دەستخۆشی لە دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکات بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بەسەر دامەزراوەکانی تری حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا. سەرۆک بارزانی کەسایەتیەکی مێژوویی و ڕابەرێکی ئازای خەڵکەکەیەتی, ھەروەک بەمدواییانە لەشەڕی ھاوبەشمان بۆ تێکشکاندنی بەداعش. بڕیارەکە دەرخەری کردەی دەوڵەتمەداریە لە قۆناغێکی سەختدا
ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوەڕێی بە چالاکانە کارکردنە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان, نێچیرڤان بارزانی و, جێگری سەرۆک وەزیران, قوباد تاڵەبانیدا. حکومەتی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو فیدراڵدا بۆ سەقامگیریی درێژخایەنی و ھەروەھا بەزاندنی یەکجارەکی داعش پێویستە. داوا لە ھەموو پارتە کوردیەکان دەکەین پشتیوانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەکاتێکدا کە کار بۆچارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان دەکات لەوماوەیەی خولەکەی کە ماویەتی ھەروەھا ئامادەکاریکردن بۆ ھەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دا
داوا لەحکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەژێر ڕابەرایەتیە نوێیەکەیدا دەکەین بەپەلە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بکەن لەژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقدا. ئێمە پشت ئەستور بووین بەو گفتوگۆ ئەمنیانەی لەم چەند ڕۆژانەی ئەم دواییەدا ڕوویاندا و داوای کۆتاییھێنان بەھەموو ڕووبەڕووبوونەوەو بەریەککەوتنێک دەکەین.
ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ڕابەرایەتی بەھێزی سەرۆک وەزیران بەڕێز عەبادی لەکاتێکدا کاربۆدڵنیابوون لە تێکشاندنی یەکجاری و تەواوەتی دعش و ھەروەھا عێراقێکی سەقامگیری دوای داعش دەکات. پێشوازی لەبڕیاری ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران عەبادی دەکەین بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نوێ لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا لە ژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراق و خۆبەدوورگرتن لەڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر.
ئێمە بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ ھەموو لایەک لەکاتێکدا چارەسەری ئەو کێشانە دەکەن لەپێناوی سودی ھەموو عێراقیەکان. کاتی ئەوەیە ھەموو لایەک چاویان لەداھاتوو بێت و جەخت لەچارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان بکەنەوە لەژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقدا
###
ڕاگەیاندنی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەھەولێر