• English
  • العربية

حوسیەکان کێن و چیان دەوێت؟

چەند چەكداریكی حووسی
ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌

11/21/2017 3:30:00 PM

مێدیتریانە:  بیلال ئیسماعیل حەمە - بەهرۆز جەعفەر

جوڵانەوەى حوسیەکان لە یەمەندا بووەتە جێگەى سەرنجی دەوڵەتانى هەرێمى و پێگەیەکى بەرفراوانى لە راگەیاندنەکان و مشتومڕە سیاسیەکاندا داگیرکردووە. ئەوانەى باس لە مێژوو و خەبات و رووبەڕووبوونەوەکانى ئەم بزوتنەوەیە دەکەن دابەش بوون بەسەر دووبەرەدا، بەرەیەک بە تەواوەتى پشتیوانیان لێدەکەن و بەرەیەکى دیکە دژیان دەوەستن. سەرەتاى سەرهەڵدان و گەشەى حوسیەکان دەگەڕێتەوە بۆ رێکخراوێکى پەروەردەیى ئایینى کە لە لایەن کۆمەڵێک زاناى مەزهەبى زەیدى شیعە لە پارێزگاى (صەعدەى باکورى یەمەن) دامەزرێنرا، بە مەبەستى بڵاوکردنەوەی بنەما و دروشمەکانى ئەو مەزهەبە بە شوێنکەوتوانى و بایەخدان بە لایەنى کلتورى و رۆشنبیرى و پەروەردەیى پەیڕەوکەرانى ڕێبازەکە و بڵاوکردنەوەى لە ناوچەکانى دیکەى یەمەندا. لەگەڵ بەرەو پێشچوونى رووداوەکاندا و هەستکردن بە پەراوێزخستن گۆڕانکاریەکى ریشەیى لە ژیانى ئەم گروپەدا هاتە ئاراوە و لە نەوەدەکانى سەدەى رابردوودا بوو بە رێکخراوێکى سیاسیى و بەشدارى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانى یەمەنیان کردوو نوێنەریان چووە پەرلەمان، لە هەمان کاتدا رێکخراوەکە تووشى انشقاق هات و گروپێکیان لێجیابوویەوە کە ئێستە بە ناوەکانى لاوانى موسوڵمان (الشباب المؤمن) یان پشتیوانانى خوا (أنصار الله) یان حوسیەکان دەناسرێن. ئەم گروپە لە نەوەدەکانەوە رۆڵێکى سیاسى کارایان هەبووە لە ناوخۆى یەمەندا و تەنانەت گەیشتە ئاستێک رووبەڕووى شەپۆل و تەوژمی سوننى ببنەوە بە هاوکارى حکومەتى یەمەنى، بەڵام دەرئەنجام بەهۆى پەراوێزخستنیانەوە سەرەڕاى ئەو رۆڵە سیاسیەى هەیان بووە ئۆپۆزسیۆن بوونیان هەڵبژاردو، دواجار پەنا یان برد بۆ جەنگ لە دژى حکومەتى یەمەنى کە هەتاوەکو کۆتاییەکانی ساڵی (٢٠١٧) بەردەوامى یان پێداوە. 

ئەم توێژینەوەیە، بە گرنگی ئەزانێت قۆناخەکانی هاتن و گەشەسەندنی حووسییەکان لە یەمەن و، کاریگەرییان لە باڵانسی هەرێمایەتی دا لەلایەک و، لە یەکی تریشەوە کارەساتە مرۆییەکانی یەمەن لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا شی بکاتەوە. 

بۆ خوێندنەوەى زیاتر

کلیک لێرە بکە