• English
  • العربية

فیدراڵیزم و پێگەی هەرێمەكان لە سیستەمی سیاسی فیدراڵیدا(هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن / ئەڵمانیای فیدراڵ بە نمونە)

باڵەخانەی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا
یه‌کێتى ئه‌وروپا

11/29/2017 1:22:00 PM

مێدیتریانە- پ. د. سالار باسیرە

ئەم توێژینەوەیە دەچێتە خانەی سیستەمی سیاسیەوە بەلام لەڕوانگەی فیدراڵیزمەوە. بۆچونێكی یەكگرتووی تەواو نیە بۆ پراكتیزەكردنی سیستەمی فیدرالی چونكە هەر كۆمەلگایەك ئالۆزی و تایبەتمەندێتی خۆی هەیەو لەژێر كاریگەریی چەندین فاكتەردایەو پڕكردنەوەی ئەو تایبەتمەندیانە ئاسان نیە. هەر ولات و كۆمەڵگایەك بەپێی تایبەتمەندیەكانی خۆی دەبێت شێوازی سیستەمە سیاسیەكەی خۆی دابرێژێت. مرۆڤایەتی لەگەڵ گەشەكردنی مێژووی ژیانیدا بەكۆمەَلێك لە سیستەمی سیاسیدا ڕۆیشتوە. فیدراڵیزم یەكێكە لەو سیستەمە سیاسیە كە لە زۆرێك لە دەوڵەتان بەسەركەوتویی پراكتیزەكراوەو بۆتە هۆی چارەسەری زۆرێك لە كێشەو جیاوازی ئەتنیكی و ئاینی و ئیداری و كەلتوری و فاكتەرێكی گونجاو بووە بۆ سەقامگیری و دیموكراسی. 

فیدراڵیزم وەك بەشێك لە سیستەمی سیاسی بۆ دەوڵەتانێك و كۆمەڵگای پلورالیستی (لە ڕووی فرەیی ئێتنیكی و كەلتوری و فرە ئاین و مەزهەبەوە) سەڕەرای كێشەو بەربەستەكان بەلام بەگونجاو دەبینرێت و بە بۆچوونی توێژەر شیاوترین مۆدێلی حوكمرانیە كە هەرێمەكانی پێگەی تایبەتی خۆیان هەیە تێیدا وەك لەم توێژینەوەیەدا خراوەتە ڕوو. 
  
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیەی فیدراڵیزمیش وەك یەكێك لە شێوەكانی سیستەمی دەوڵەت بێكێشە نیە بە تایبەت لەسەر ئاستی دابەشكردنی دەسەلاتە دەستوریەكانی هەرێمەكان و حكومەتی فیدراَلی و لە تێپەڕ كردنی دەسەلاتەكان ئیتر لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەسەڵاتە دەرەكیەكان بێت وەك ڕێكەوتنامەو گرێبەستە نێودەوڵەتیەكان یان لە بواری سامانە سروشتیەكان و بودجەدا بێت و بەشداریی هەرێم و پێكهاتەكان لە حكومەتی ناوەندی و چۆنیەتی پشكی نوێنەرایەتی كردنیان، بەڵام لە زۆرێك لە دەوڵەتانی جیهان پراكتیزە دەكرێ و لە زۆرێكیدا سەركەوتوو بووە. 

ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەشی سەرەكی پێكهاتوە. بەشی یەكەم كە بریتیە لە چوار باس چەمك و لایەنە بە سوودو نەرێنیەكانی فیدراڵیزم و دابەشبوونی دەسەلاتەكانی تێدا خراوەتە بەر لێكۆڵینەوە. لە كاتێكدا بۆ تێگەیشتن لە تێمای توێژینەوەكە بەشی دووەمی بۆ تەرخان كراوە كە باس لە كاریگەری و پێگەی هەرێمەكان لە ئەنجومەنی فیدرالی ئەَلمانیا دەكات لەسەر نمونەی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن/ ئەڵمانیای فیدرال و هەروەها ژمارەو دابەشبوونی دەنگی هەرێمەكان لە ئەنجومەنی فیدرالی و پێكهاتەكەی. لەم توێژینەوەیەدا ڕۆڵ و گرنگی و كاریگەریی سیستەمی فیدرالی و ڕۆڵی هەرێمەكان بە ڕوونی دەردەكەون لەسەر سیستەمی سیاسی.

بۆ خوێندنەوەى زباتر

کلیک لێرە بکە