• English
  • العربية

ڕوداوه‌كان

شارەوانی کانتۆنی عەفرین وێنەی دامەزراوەکانی کانتۆنەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاڵا لەسەر دامەزراوەکان هێندراوەتە خوارەوە و لە شەقام و شوێنە گشتییەکانیشدا وێنەی مام جەلال دانراوە.

ڕەهەندە دەرەکییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە

بەهرۆز جەعفەر

10/13/2021 10:02:00 AM

ڕەنگە هەڵبژاردنەکە سەرکەوتوبوبێت! ڕەنگیشە ڕۆژگار دەری بخات بەرمەجەی ئەم سیستەمە هەڵبژارنەو ئامێرەکانی لە چی کونجێکی تاریکی ئەم دونیایەدا کراون!. هەرکامێکیان بێت بۆ کورد دەرئەنجامەکە سەرکەوتو بوو. لەهەموو ڕوویەکەوە کورد تیایدا سەرکەوتو بو، لە سەروو هەمویانەوە لایەنە سیاسییە کوردییەکان گوێیان لەزەنگێکی گەورەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بو کە ئەگەر پیایدا نەچنەوە تووشی شکستی گەورە ئەبنەوە. کورد لە تەواوی ناوچە دابڕاوەکاندا کورسیی هەیەو زیادیشی کردوە، ئەم ناوچانە بە مەترسیی سەربازیی میلیشیاکان داپۆشراب

عێراق و کۆبوونەوەی دژەکان؛ کۆنگرەی هەرێمیی وڵاتانی دراوسێی عێراق

ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

8/28/2021 11:53:00 AM

ئامانج و هۆکار و تەنانەت لێکەوتەکانی کۆنگرەی هەرێمیی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە ڕوانگە و ڕەهەندی جیاوازەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە، ئەم کۆنگرەیە لە دۆخێکی گۆڕاوی نادڵنیایی، هەروەها بە بەشداریی ئەکتەرە پێکناکۆكه‌کان بە ئەجێندای دژبەیەک بەڕێوە دەچێت.

بەئاسایشکردنی پرسی کورد لە ئێران

شێركۆ كرمانج

7/21/2020 6:28:00 AM

مەبەست لە بەئاسایشکردن ئەوەیە کە چۆن دەوڵەت وەک بکەرێک شەرعیەت دەدات بە بەکارهێنانی هێزو توندوتیژی‌ بۆ سەرکوتکردنی گروپێک یان لایەنێک کە داوای مافەکانیان دەکەن. بەئاسایشکردن سەرچاوەی لە تێگەیشتنێکی ڕیالیستەکان بۆ سیاسەت‌و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەڵهێنجاوە کە پێیوایە مانەوەی دەوڵەت‌و یەکپارچەیی خاکەکەی گرنگترین ئامانج‌و ئەرکی دەوڵەتە. لەم سۆنگەیە دەوڵەت ئامادەیە هەموو یاساو ڕێساکان بشکێنێت‌و هی نوێ دابهێنێت بۆ پاراستی خۆی‌و مانەوەی‌و لەناوبردنی نەیارەکانی.

ئایا توركیا له‌ مانۆڕه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت؟

بەهرۆز جەعفەر

12/22/2019 2:47:00 PM

یه‌كێك له‌ تێزه‌كانى وه‌زیرى پێشوترى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پرۆفیسۆر "ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ" ئه‌وه‌بو كه‌ "توركیا ده‌وڵه‌تێك نییه‌ به‌ دواى هه‌قیقه‌ت بكه‌وێ، به‌ڵكو ئه‌بێت ڕێگه‌ى پێ نیشان بدرێ، به‌مانایه‌كى تر ئه‌ڵێ "توركیا ناتوانێ پێناسه‌ى خۆى بكات به‌ ڕێگه‌یه‌كى به‌رگریكارانه‌، ووردتریش ئه‌ڵێ توركیا ته‌نیا ووڵاتێك نییه‌ كه‌ بیر له‌ سه‌قامگیریی خۆى بكاته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌بێت وا بكات ببێته‌ فاكته‌رى سه‌قامگیریی ئه‌وانى تر و بیر له‌ ئاسایشى دراوسێكانیشى بكاته‌وه‌". به‌م مانایه‌ش توركیا (به‌تایبه‌ت له‌ سه‌

تاشە بەردەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خلۆربوونەوەدایە

بەهرۆز جەعفەر

8/26/2019 8:57:00 PM

تورکیا لە دوای کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ لە ڕووسیا، مەترسی ئەوەی هەیە بە پاڵپشتی ئەمریکاو ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان یان فیدراڵیەتێک بۆ کوردەکانی باکور دروست بکرێت، بۆیە خێرا سێ سەرۆکی شارەوانی کوردی لە باکوری کوردستان بە زەبری هێز گۆڕی و، لە شوێنەکانیان سێ قەیومی دانا. ئەمە ئەگەرچی لەسەر دیموکراسیەت و کەسێتی سیستمە ئەردۆغانیەکە زۆر ئەکەوێت، بەڵام تاکە فاکتەرێکە بۆ ئەوەی بەر بە دابەشبوونی تورکیا بگرێت.

ترەمپ و تاران لە چاوەڕوانی دوو بژاردەدا.

هێرش عه‌بدولڕه‌حمان

7/13/2019 9:29:00 PM

‏لەفەرهەنگی سیاسی پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكادا بۆچوونێك هەیە، پێیوایە هەركاتێك پارتی كۆمارییەكان لەوە دڵنیابوون خوولی دووەمی سەرۆكایەتی وڵاتەكە نابەنەوە ئەوا بەدوای شەڕێكدا دەگەڕێن تا لەپەنای ئەمەدا بردنەوەی هەڵبژاردن مسۆگەر بكەن. ئەگەر ڕێژەیەك ڕاستی لەمەدا هەبێت و هەڵبژاردنەكانی پێشووتر پشلەفەرهەنگی سیاسی پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكادا بۆچوونێك هەیە، پێیوایە هەركاتێك پارتی كۆمارییەكان لەوە دڵنیابووت ڕاستی ئەم بۆچوونەیان كردبێتەوە، ئەوا ئەم خولەی هەڵبژاردنەكان تەواو جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو.

ده‌رئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆگان

بەهرۆز جەعفەر

4/17/2019 10:23:00 PM

ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌موو شتێك ئه‌كات : له‌ ئه‌مریكا، له‌ ڕووسیا، له‌ عێراق، له‌ په‌كه‌كه‌، له‌ جه‌هه‌په‌، له‌ گویله‌ن، له‌ ڕێكخستنه‌كانى حیزبه‌كه‌ى خۆى، له‌ ئیسرائیل (به‌ ئیسرائیلى ئه‌گوت تاپۆى خاكه‌كه‌تان له‌ ئه‌رشیفى ئێمه‌دایه‌!). له‌ سوریا ئه‌ردۆگان دژى ده‌سته‌ڵاته‌و دژى ئۆپۆزسیۆنیشه‌ (جا ئه‌مه‌ چۆن ئه‌بێ!؟). وه‌ هه‌تا كۆتایی...

راستییەكان دەربارەی فەنزوێلا - ئەفسانەی نەوتەكەی

New Title

2/12/2019 4:56:00 PM

راگەیاندنەكانی ئەمەریكا لە ساڵی 2017ەدا 3880 هەواڵی لەسەر فەنزوێلا هەبووە, 11 هەواڵ لە رۆژێكدا, كە 91%ی بە خراپە باسی فەنزوێلای تێدا كراوە, راگەیاندنی ئەڵمانیا لە هەمان ساڵدا 630 هەواڵ , مەكسیك و كۆڵۆمبیا 4200 هەواڵ هەموو تیایدا بە خراپە باسی دەسەڵاتی ئێستای فەنزوێلا كراوە, راگەیاندنی شیلی 3133 هەواڵی لەسەر فەنزوێلا بڵاو كردۆتەوە زۆرینەی بە خراپە, تەنها رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعودی ساڵی 2018 زیاتر لە 500 هەواڵ و وتاری لەسەر فەنزوێلا بڵاوكردۆتەوە, یەك هەواڵی بە چاكە نەبووە, هیچیان باسی ئابلوقەیان

ئایا ئابوری هەرێم لەبه‌رده‌م مەترسی هه‌ره‌سهێناندایه‌؟

New Title

12/30/2018 8:18:00 PM

قەرزەكانی ئەمەریكا بۆ ساڵی ٢٠١٨ نزیكەی ٢١ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلاربووە كە بەراورد بە ساڵی ١٩٩٨ بە ڕێژەی سەدا ٤٠٠% زیادی كردوەو هەر هاوڵاتیەكی ئەمەریكی ٦٥ هەزار و ٥٠٠ دۆلار قەرزارە. زیادبوونی قەرزەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدایه‌ كه‌ ئابوری ئەمەریكا لە ماوەی ٢٠ ساڵە دا بەڕێژەی سەدا٢٥% گەشەی كردووەو بەراورد بە ڕێژەی گەشەی ئابوری چین، ئابوری ئەمەریكا لەبەردەم لەمەترسیەكی گەورەدایەو هەر ئەمەش وایكرد دۆناڵد ترەمپ جەنگێكی ئابوری دژی چین ڕابگەیەنێت.

previous 1 Next