• English
  • العربية

د.سەردار عەزیز

د.سەردار عەزیز نوسەر و توێژەر مامۆستای زانکۆی کۆرک ـ ئیرلەندا

چین و نەوتی عێراق

د.سەردار عەزیز

12/4/2023 6:58:00 PM

لە ساڵی ٢٠٢٢ سارا ماکفارلن، لە ڕێگای واشنتۆن ئینستیویتەوە، پەیوەندی پێوەکردم، بۆ قسەکردن لە سەر هەوڵی عێراق بۆ ڕێگریی لە زاڵبونی کۆمپانیا نەوتیەکانی چین بە سەر کەرتی نەوتی عێراقدا. پرسی فرۆشتنی پشکی ئیکسۆن و لوک ئۆیلی ڕوسی بۆ چینیەکان لە ئارادابوو. عێراقیەکان بە ئێکسۆنیان گوتبو کە ئەوان وەها بە باشتر دەزانن کە پشکەکانیان بدەن بە کۆمپانیای نەوتی بەسرا. ئەم هەوڵی ڕاگرتنی چینیەکان وەک هەنگاوێکی گرنگ بینرا لە میدیاکانی ڕۆژئاوادا. پاش گفتوگۆ لە گەڵ سارادا، کە بۆ ڕۆیتەر کاری دەکرد، لە ڕێگەی کەسێکەوە ق

بردنەوەی ئەردۆغان واتای چی دەدات؟

د.سەردار عەزیز

6/12/2023 8:18:00 AM

ئەگەر تەماشای نەخشەی دەنگدانی تورکیا بکەیت دەبینیت کە شارە گەورەکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە، کە زۆرترین دانیشتووانی وڵات تیایدا نیشتەجێیە بە زۆری دەنگیان بە رکابەرانی ئەردۆغان داوە. دەبێت لە سەرەتادا ئەوە لەبەرچاو بگرین کە جیاوازییەکان، لە نێوان هەردوو بەرەکەدا کەمە. وەک چۆن شاری گەورە سوودمەندی سەرەکیی ئابووری جیهانگیرییە، لە هەمانکاتدا لە کاتی قەیراندا، زەرەرمەندی سەرەکییە، بەڵام ئەم پەرتبوونە جگە لە ئابووری، رەهەندی دیکەشی هەیە. ئەویش پرسی جەمسەرگیرییە لە تورکیا. یەکێک لە فاکتەرەکانی بردنەوەی ئەر

ڕێگای گەشە: خەونێ خۆشە

د.سەردار عەزیز

5/31/2023 10:44:00 AM

ئەم ڕێگایە چەندین ناوی هەبوو، بەڵام لە دوا سەردانی محمد شیاع سودانی بۆ ئەنکەرە ئەردۆگان پرۆژەکەی ناو نا ڕێگای گەشە. ڕێگای گەشە ناوێکی گشتی بریقەداری بێناوەڕۆکە. هەمومان دەزانین کە گەشە بەشێکە لە خیتابی پارتی داد و گەشە پێدان. هەروەها وەک مێژوی ئەو پارتە دەریخست کە وەک جێگرەوەی دیموکراسی مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێت. ئەم ڕێگایە لە چەندین ئاستدا کاریگەریی هەیە لە سەر ناوچەکە و کوردستان. لەم نوسینەدا سەرەتا باس لە واقیعی بونی ڕێگاکە دەکەین، پاشان لە ئەگەری بونیدا چۆن دەبێت، ئینجا کاریگەری لە سەر کوردستا

مەرگێک لە ابسرد

د.سەردار عەزیز

12/7/2020 9:26:00 AM

لە دەرەوەی تاران بە ٧٠ کیلۆمەتر، لە چیاکانی دەماوەند، دوشەممەی ڕابوردوو، محسن فەخریزادە مهابادی، لە ڕوداوێکی ئاڵۆزی فلیم ئاسادا کوژرا. کەس ئەوەندە لە سەر موحسن نازانێت. لە دایکبوی شاری قوممە. هەندێک دەڵێن ١٩٥٧ و هەندێکی تر دەڵین نەخێر ساڵی دوایی لە دایک بوە. کەسێکی دیار نەبوو، هەتا گۆڤاری فۆرن پۆلەسی لە ساڵی ٢٠١٣ وەک کەسێک کاریگەر پۆلێنی کرد لە ئاستی دونیادا، لە بەر ڕۆڵی لە پرۆسەی چەکی ئەتۆمی ئێراندا. پاشان نەتانیاهو ناوی هێنا. ئەو بە باوکی چەکی ئەتۆمی ئێران لە قەڵەم ئەدرێت.

قەیرانی نیولیبرالیزم و ناڕەزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

د.سەردار عەزیز

11/23/2019 8:54:00 PM

نیولیبرالیزم یانی کردنی ئیثۆسی بازاڕ بە ئیثۆسی ژیان. بە مانایەکی تر هەموو بوارەکانی ژیان بە بەهای بازاڕ بەڕێوە بچێت. بەهای بازاڕ یانی نمایش، ڕێکلام، کێبڕکێ، سەرمایە، کەڵەکەکردن. هەبونی براوە و دۆڕاو، کردنی ئەندامانی کۆمەڵگا بە کڕیار و هەروەها بەرخۆر. لە سەردەمی نیولیبرالیزمدا پێوەری سەرکەوتن بڕی قازانجە.

مستەر پێنج لە سەت

د.سەردار عەزیز

9/30/2019 6:13:00 PM

گەر لە ناوەندی شاری لیشبۆنەوە بەرەو زانکۆی کاتولیک یان یاریگای بەنفیکا بڕۆی بەلای مۆزەخایەنەیەکی گەورەدا تێدەپەڕێت، کە ناوی مۆزەخانەی گولبەنکیانە. گولبەنکیان ناوی کەلۆست سەرکیس گولبەنکیانە. لە خێزانێکی ئەرمەنی دەوڵەمەند لە ئیستنەبول دێتە دونیاوە. ئەرمەنیەکانی دەوڵەتی عوسمانی دوو بەرەبون، ئەوانەی لە ڕۆژئاوای تورکیابون نزیک بە ئەوروپا بون و ئەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا بون نزیک بە روسەکان بون. تێگەیشتن لە چارەنوسی ئەوان لە زۆر ڕوەوە بە سودە بۆ ئەمڕۆی کورد.

previous 1 Next